ماڵات/maľat: ن:[ گیان][ ماڵ+ ئات : ئاژەڵی ماڵی]
1 . ئاژاڵ، ئاژاڵە، ئاژاڵەبەرزە، ئاژەڵ، ئولاخ، ئولاغ، بەرزەئاژەڵ، پاتار، پاتاڵ، پاتاغ، پاتاک، پروپانێر، پێز، چارپێ، چاروا، چوارپێ، تەرش، دەڤار، دەوار، دەوڵەت، ڕەشەماڵ، زیندەوار، زیندەوەر، سەواڵ، سەوێڵ، گاوگۆل، ماڵیات، واقەکەر، ووڵاخ، ووڵاغ، وڵس، وڵسات: بزن و مەڕ و ڕەشەووڵاخ( گا و مانگا و ئیدیی).[ ئینگـ: Livestock]{ هەمبانەبۆرینە، ل، 793}.
2 . ئاژەڵی نادڕندەی دەستەمۆ نەکراو بەتايبەتی ئاسک و شوور.
:: چوار وەرزە بەگیای سەوز ماڵات بەخێو دەکەن.
ماڵاتە/maľate: ئان:[ کباک]
بەخێوکردنی ماڵات/bexêwkirdnî maľat: کتپ:[ بەخێوکردن+ ی+ ماڵات]
بەخێوکردنی ماڵات و گیانلەبەری ماڵی کۆلەگەیەکی گرنگە لە زانستی کشتوکاڵی هاوچەرخدا. لە مێژ را ئەم کارە پەرەیپێدراوە. بۆ نموونە :
ماڵی کردنی سەگ لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا دەگەرێتەوە بۆ 15،000 ساڵ پێش زایینی.
ماڵی کردنی مەڕ و بزن لە ڕۆژئاوای ئاسیادا دەگەرێتەوە بۆ 8000 ساڵ پێش زایینی.
ماڵی کردنی بەراز لە کوردستان و چین دەگەرێتەوە بۆ 7000 ساڵ پێش زایینی.
ماڵی کردنی ئەسپ دەگەرێتەوە بۆ 4000 ساڵ پێش زایینی.
هەندێک لە جۆرەکانی گیانلەبەری ماڵی |
ئاژەڵ / جۆر | چۆنێتیماڵیکردن | سەرچاوەی ڕەگەزی | مێژوویماڵی کردن | شوێنیماڵی کردن | وەبەرهەمهێنانیبازرگانی |
ئالپاکا | ماڵی | Vicuña | لە نێوان 5000 – بۆ 4000 ساڵ پ.ز | زنجیرە چیای ئاندس: Andes | خوری |
ئاسک | کێوی | 1970 | ئەمەریکای باکوور | پێست، شاخ، قۆچ، گۆشت | |
ئاسکی پۆلاری | نیمچە ماڵی | reindeer | 3000 ساڵ پ.ز | باکووری گۆی زەوی و ڕووسیا | پێست, ، شاخ, شیرەمەنی, گۆشت |
ئەسپ | ماڵی | ئەسپی کێوی | 4000 ساڵ پ.ز | ناوەڕاستی ئێورۆئاسیا | چیا، بار، ڕاکێشان، گۆشت، شیرەمەنی، چوارپایان |
بانتینگ | ماڵی | باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، جاوا | گۆشت، شیرەمەنی | ||
بەراز | ماڵی | بەرازەکێوی | 7000 ساڵ پ.ز | ڕۆژهەڵاتی ئەنەدۆڵ( کوردستان) | پێست، گۆشت ( باکۆن) |
بەرازی هیندی | ماڵی | Cavia tschudii | 5000 ساڵ پ.ز | ئەمەریکای لاتینی | گۆشت |
بزن | ماڵی | بزنەکێوی | 8000 ساڵ پ.ز | باشووری ڕۆژئاوی ئاسیا | پێست ، شیرەمەنی، گۆشت، موو |
بیسۆن | captive | کۆتای سەدەی نۆزدەهەم | ئەمەریکای باکوور | پێست ، گۆشت، | |
پشیلە | ماڵی | پشیلەی کێوی ئەفەریقایی | 7500 ساڵ پ.ز | گیانلەبەری ناوماڵ، گوشت | |
سەگ | ماڵی | گورگ | 12000 ساڵ پ.ز | پاس, ڕاو، شوانێتی, گەڕان, گۆشت | |
کەر( گوێدرێژ) | ماڵی | کەرە کێوی | 4000 ساڵ پ.ز | مسڕ | چیا، بار، ڕاکێشان، گۆشت، شیرەمەنی |
کەروێشک | ماڵی | کەروێشکە کێوی | لە نێوان 900 – بۆ 400 ساڵ پ.ز | فەرەنسا | گۆشت، کەوڵ |
گایال : Gayal | نێوکێوی | گەور : GaurBos frontalis | نازاندرێت | باکووری ڕۆژهەڵاتی هیند، بەنگەلادیش، بورما، ناوچەی یوننان لە چین. | بار، ڕاکێشان، گۆشت، شیرەمەنی |
گامێش | ماڵی | 4000 ساڵ پ.ز | باشووری ئاسیا | چیا، ڕاکێشان,گۆشت, شیرەمەنی | |
مانگا | ماڵی | Aurochs (extinct) | 6000ساڵ پ.ز | باشووری ڕۆژئاوی ئاسیا، باکووری ئەفەریقا، هیند. | گۆشت ، شیرەمەنی، پێست, ڕاکێشان |
مەڕ | ماڵی | Asiatic mouflon sheep | لە نێوان 11000 – بۆ 9000 ساڵ پ.ز | باشووری ڕۆژئاوی ئاسیا | خوری, شیرەمەنی ,پێست, گۆشت |
لاما | ماڵی | Guanaco | 3500 ساڵ پ.ز | زنجیرە چیای ئاندس: Andes | چیای ئاسان, بار , ڕاکێشان ,گۆشت, موو |
وشتر | یەك كۆپار کێویدوو كۆپار ماڵی | Wild Dromedary and Bactrian | لە نێوان 4000 – بۆ 1400 ساڵ پ.ز | ئاسیا | چیا، بار , گۆشت, شیرەمەنی |
هێستر / قاتر | ماڵی | لە لێکدانی کەر و ئەسپ پەیدا دەبن | چیا،, بار , ڕاکێشان | ||
یاک | ماڵی | یاكی کێوی | تبت و نێپال | گۆشت, شیرەمەنی, موو، چیا، بار, ڕاکێشان |
کوشتارگەی ماڵات/maľat: نتـ: ئەو شووینەی کە گیانلەبەری لێ سەردەبڕن.
نەخۆشییەکانی ماڵات/maľat: نتـ:
.
.
.
.