گیسك/gîsk: ن:[ فەل] کەلوو .

 کاوڕ  گا  دووانە  قرژاڵ  شێر  فەریك  تەرازوو  دووپشك  كەوان  گیسك  سەتڵ  نەهەنگ

.

تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کەلووی گیسك.

.

  ٢١ کانونی یەکەم – ٢٠ کانونی دووەم
 لە كۆمەڵی  خاك
 گەورەترین هەڵكەوتەیی  بڕیاردان، خۆڕاگر
 ئاست بەرزیی  ڕاستگۆیی
 هەوڵەكان  بەرزبونەوەی ئاست
 ئامانج  بەرزبونەوەی ئاستی ڕامیاری
 گەورەترین هەڵە  خەمخۆری زۆر
 ڕۆژی بەخت   شەممە
 ژمارەی بەخت  8،9،62،122،7544
 ڕەنگی بەخت  قاوەیی
 ئارەزووی مۆسیقا  هەموو گۆرانیەك
 بەردی بەخت:  
 تایبەتمەندییە گشتییەكانی لەدایكبوانی خاوەنی كەسایەتییەكی بەرز، شارەزا، باشترین بەرپرس، هێمنو ئارام، پیاوی كردار، پارەخۆشەویست، حسابگەر، رێكخەر، سیاسەتمەدار، بەویژدان، خاوەنی هاوسەری خۆی، ئیرەییو رەشبین، بیزار لە تەڵاق، خێزان خۆشەویست، وشك بەڵام میهرەبان، خاوەنی بیرەوەرییەكی بەهێزە. خوێنساردو بیسەرێكی زۆر باشە.
 پیاوی لەدایكبوونی  دەسەڵاتخوازە، خێزان دۆستە، لە بواری خۆشەویستیدا كەم قسەیە، باوكێكی جیدی و وشك بەڵام میهرەبانو دڵسۆزە، پۆستو پلەوپایەی لە سامانو سەروەت پێباشترە. لەگەنجێتیدا زۆر جیدیە، بەڵام تەمەنی زیاد بوو نەرم دەبێت. دەبێت دەربڕینی خۆشەویستی لەوە فێربین. پیاوی لەدایكبوونی بورجی گیسك هەرگیز لەڕووی هەوسەوە هاوسەرگیری ناكات.
 ژنی لەدایكبووی  بەدوای پلەوپایەوەیە، خاتوونی ماڵە، كەمێك زوو دەڕەنجێت، هەمیشە رێكپۆشو رازاوەیە، ئامانجی كۆتایی ئەو دابینكردنی ژیانە، لەڕووی كۆمەڵایەتییەوە زۆر بەنەزاكەتەو رێز لەهەموو كەس دەگرێت.
خۆشەویستی

لەدایكبووانی ئەم بورجە زۆرجار لەخۆشەویستیدا جیدینو پێیان باشە هەموو شتێك بەهێمنیو ئارامی بەرەوپێش بڕوات. هیچكات بڕیاری كتوپڕ بۆ ئەنجامی كارێك نادات. لە پەیوەندییەكانیدا هەنگاو بەهەنگاو دەچێتە پێش. كەم دووەو زۆرجار مەبەستەكانی بەكردەوە نیشان دەدات. لە دەربرینی هەستەكانیشیدا هەروایەو بۆ دەربڕینی حەزو خۆشەویستی هەموو كارێك دەكات. ئەو زۆر بەخشندەیەو بە ئاسانی ئامادەیە بۆ شەوێك رابواردن لەدەرەوە پارەیەكی زۆر سەرف بكات. كەم قسە دەكات بەڵام دەتوانن دڵنیابن و حساب لەسەر قسەكانی بكەن.

 

{

سەرچاوە

گیسك

}

.

.

.