کەللەسەر/kelileser: نتـ:[ توێ][ کەللە+ سەر] ئێسکەسەر، پیت، تەپڵی سەر، تەوقی سەر، کلۆخ : kilox، قاپیلکە سەر، کاپۆل _ کاپۆڵک، کاتک، کاجیر، کاژە _کاژەڵاک، کافا : بەشی سەرەوەی تەوەرە پەیكەرە : ئێسکی کاسەی سەر و دەموچاو و ئێسکۆکەکانی گویێ ناوەڕاست دەگرێتەوە. سەرجەمی ئێسکەکانی کەللەی سەر ( 22) ئێسکن، دابەش دەبن بەسەر دوو ناوچە جیاوازی سەردا.[ ئینگـ ، لا : cranium]. 

.

A – کاسەی سەر یان قاپیلکەی دەماغ پێکهاتووە لە شەش شێوە ئێسک، کە چوار یان تاکن و دووانیان چووتن لەم لاو  و ئەولای سەر کەوتووون، تێکڕا دەبنە هەشت پارچە :  سندووقێکی بچووکیان پێکهێناوە بۆ پاراستنی دەماغ، لێوارەکانی ئام ئێسکانە گرنج گرنجن و چوونەتە ناو یەکەوە، لەبەرئەوە بە جومگە نەبزوێنەکان دادەندرێن. کونێکی تا ڕادەیەک گەورەش لە ژێر کاسەی سەردا هەیە دڕکەمۆخی پێدا تێدەپەڕێت و پێی دەڵێن شاکەلەبەر.  هەرەوەها بۆشایی یەک لە کەلـلەی منداڵدا هەیە پێی دەڵێن : شلکەسەر ( یافوخ).

.

 پێکهاتەی پارچەکانی کەللەسەر 

1 .  ناوچەوانە ئێسک/nawçewane êskî: نتـ:[ توێ][ ناوچەوان+ ئە+ ئێسک ] تەوێڵی.[ ئینگـ : frontal bone ]

2 .  ئێسکی مێخی/êskî  mêxî: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ ]  ئیسکێکە لە ناو کەللەی سەردا.[ ئینگـ : sphenoid ]

3 .  پاتەسەر/bateser: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ ]  پشتسەر : ئێسکی پاشەسەر لە ژێر و دواوەی کەللەوە کە کونێکی هێلکەیی تێدایە و ڕێگای پێوەندی مێشک و پەتەمازە خۆش دەکات.[ ئینگـ : occiput].  

4 .  ئێسکی بێژنگی/êskî bêjingî: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ ]  بێژنگەئێسکە : ئیسکێکە لە ناو کەللەی سەردا.[ ئینگـ : ethmoid]

5 .  ئێسکی لاجانگی/êskî lacangî: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ ]  ئێسکێکی پەپوولەیی کە بنی کەللە دەگرێت، لای چەپ.[ ئینگـ : temporal]

6 .  ئێسکی لاجانگی/êskî lacangî: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ ]  ئێسکی لاجانگی : ئێسکێکی پەپوولەیی کە بنی کەللە دەگرێت، لای ڕاست.[ ئینگـ : temporal]

7 .  ئێسکی دیواری/êskî dîwarî: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ ]  ئێسکی لای چەپ.[ ئینگـ : parietal ]

8 .  ئێسکی دیواری/êskî dîwarî: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ ]  ئێسکی  لای ڕاست.[ ئینگـ : parietal ]

.

B – ئێسکەکانی دەموچاو لە کەللەسەردا بریتین لە 14 دانە، کە 6 دانەیان جووتن و 2 دانەیان تاکن. 13 پاژی لکاوە بە کەللەوە و ناجووڵێت،

.

9 .  ئێسکی گاسنی/êskî gasinî: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ ]  گاسنە ئێسک : ئێسكی پشتەوەی تیغەی لووت. [ ئینگـ : Vomer]

10 . ئێسکی شەویلگەی خوارەوە/êskî şeyilgey xwarewe: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ ]   ئێسکی شەویلگەی خوارەوە.[ ئینگـ : mandible]

11.  ئێسکی مل/êskî mil: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ ]   چەڵەمەی مل : ئێسکی تەڵەمشکێنە لەسەر قورقوشم، لە شێوەی بادا.[ ئینگـ : hyoid]

12 . ئێسکی كاكیلەی سەروو/êskî kakîley serû: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ كاكیلە+ ی+ سەروو]  ئێسکی شەویلگەی سەرەوە، لای چەپ.[ ئینگـ : maxilla]

13 . ئێسکی كاكیلەی سەروو/êskî kakîley serû: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ كاكیلە+ ی+ سەروو]  ئێسکی شەویلگەی سەرەوە، لای ڕاست.[ ئینگـ : maxilla]

14 .  ئێسکی مەڵاشوو/êskî meľaşû: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ مەڵاشوو]  ئێسکی لای ڕاست. [ ئینگـ : palate ]

15 .  ئێسکی مەڵاشوو/êskî meľaşû: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ مەڵاشوو]  ئێسکی لای چەپ. [ ئینگـ : palate ]

16 .  ئێسکی لووت/êskî lût: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ لووت] ئێسکی کەپوی لای چەپ.[ ئینگـ : nasal bone ]

17 .  ئێسکی لووت/êskî lût: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ لووت] ئێسکی کەپوی لای ڕاست.[ ئینگـ : nasal bone ].[ ئینگـ : nasal]

18 .  ئێسکی گوێچکەماسی ناوەوەی لووت/êskî gçike masî nawewey lût: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ گوێچکەماسی+ ناوەوە+ ی+ لووت ]  ئێسکی لای چەپ. [ ئینگـ : Concha nasalis inferior]

B .   ئێسکی گوێچکەماسی ناوەوەی لووت/êskî gwêçike masî nawewey lût: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+  گوێچکەماسی+ ناوەوە+ ی+ لووت ]  ئێسکی لای ڕاست. [ ئینگـ : Concha nasalis inferior]

19 .  ئێسکی کوڵمی/êskî  kuľimî: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ کوڵم+ ی ]  ئێسکی کوڵمی : ئێسکی گۆنەیی، ڕوومەتە ئێسکی لای چەپ.[ ئینگـ : zygomatic]

20 .  ئێسکی کوڵمی/êskî  kuľimî: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ کوڵم+ ی]   ئێسکی گۆنەیی، ڕوومەتە ئێسکی لای ڕاست.[ ئینگـ : zygomatic]

21 .  ئێسکی فرمێسکی/êskî  firmêskî: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ فرمێسک+ ی]  ئێسکی لای چەپ.[ ئینگـ : lacrimal ]

22 . ئێسکی فرمێسکی/êskî firmêskî: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ فرمێسک+ ی]  ئێسکی لای ڕاست.[ ئینگـ : lacrimal ]

.

 گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی کەللەیی

.

کەللەیی/kelileyî: نچ:[ توێ] ئەوەی پەیوەندی بە کەللەوە هەبێت، یان پێشگرێکە لە زمانی کوردی بۆ زۆر دەستەواژەی زانستییە کە پەیوەندەی بە کەللەوە هەبێت. [ ئینگـ : cranial , cranio]{ پەزیشکی، ل، 98}. 

کەللەیی دەمی/kelileyî demî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ :  cranio buccal]

کەللەیی دڕکنی/kelileyî diřkinî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ :  craniospinal]{ پەزیشکی، ل، 99}.  

کەللەیی ڕوویی/kelileyî řuwyî : نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : craniofacial]  

کەللەیی گەروویی/kelileyî gerûyî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : craniopharyngeal

کەللەیی گوێچکەیی/kelileyî gwêçkeyî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : cranio aural

کەللەیی مێشکی/kelileyî mêşikî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : cranio cerebral

.

کەللەبڕین/kelileyî biřîn: کتپ:[ توێ] [ ئینگـ : craniectomy].

کەللە پێو/kelile: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ :  craniomater] 

کەللە شکاندن/kelile şikandin: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : cranio clasis] 

کەللە نەرم بوون/kelile merim bûn: نتـ:[ توێ] ئێسکە کەللە نورم دەبن.[ ئینگـ : craniomalacia] 

کەللە هەڵدرێن/kelile heľdirîn: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ :  craniotomy] 

.

ئەستووربوونی ئێسکەکانی کەللەسەر/estûrbûnî êskekanî kelileser: نتـ:[ توێ][ کەللە+ سەر] [ ئینگـ : Craniosclerosis]

ئێسکاندنی درزەکانی کەللە/êskandinî dirzekanî kelile: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : craniostosis]  

تەنگبوونەوەی درزەکانی کەللە/tengbûnewey dirzekanî kelile: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ :  craniostenosis] 

چۆڵەمەیی کەللەیی/çoľemeyî kelileyî: نتـ:[ توێ][ چۆڵەمەیی+  کەللەیی .[ ئینگـ : Cleidocranial].

ژێرکلوخی/jêr kiluxî: ئانتـ:[ توێ][ کباک][ ژێر+ کلوخی] ژێر کەللەسەری. [ ئینگـ : subcranial].

سووتانەوەی ئێسکەکانی کەللە/sûtanewey êskekanî kelile: نتـ:[ نخ][ + ئێسکەکانی+ کەللە] هەوکردنی ئێسکەکانی کەللە. [ ئینگـ : Mastoiditis].

قڵیشی زگماکی کەللە/qiľişî zigmakî kelile: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ :  cranioschisis] 

قۆڕی کەللە/qořî kelile: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ :  cranio cele]

نەخۆش کەللە/nexoş kelile: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : cranio pathy]  

وێنەگرتنی کەللەسەر/wênegirtinî kelileser: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ :  craniography]

هەوکردنی ئێسکەکانی کەللە/hewkirdin êskekanî kelile: نتـ:[ نخ]هەوکردنی+ ئێسکەکانی+ کەللە] سووتانەوەی ئێسکەکانی کەللە. [ ئینگـ : Mastoiditis] [ ئینگـ : cranitis]  .

.

.

.

.