پیشە¹/pîşe: ن:[ ئاڤێستایی : پیشترە ][ پهـ : پێشەک]

  نەشوناس شوناس
تاک کۆ تاک کۆ
 شێوەزاری كرمانجی باكوور ەک ان ەکە ەکان
 شێوەزاری كرمانجی ناوەند ێ ، ێک ان ەکە ەکان
 شێوەزاری هەورامی ێوە ێ ، ن ێ ەکێ

1 . كردار، كردەوە، دەستكرد، كاری پێرژیو. 

2 . ئاکار، ئايين، ئەدا، بانەک( کباک)، پڕەنگ، تۆرە، تووز، تووزم، تووک، تەبيات، تەحر، تەرزه، جر، جوانوێری، جۆر، جوور، خدوو، خدە، خۆ، خوو، خووگرتن، خەيم، داب، دەستلڤۆک، دەستوور _ دەسوور، ڕست، ڕستک، ڕسک، ڕەفتار، رەڤشت، ڕەوتار، ڕەوش، ڕەوشت، ڕەويەت، ڕێ، ڕێباز، ڕێگا، زێ، شوو، شووف، عەمەل، ڤەوين، کردار، کردەوە، کێرسم، گەد، لۆر، مۆنه، نول، نۆل، نوول، نەريت، هووک، هەرمێز.{ کاوە }.

3 . پێشگرێكە لە زمانی كوردییدا، كە دەلكێت بە ئامراز، ناو و فرمانەوە ووشەیەكی نوێ دروست دەكات.

:: پیشەی ئارەق خواردنەوەیە.

پیشەدار/pîşedar: ئانتـ:[ پێشە+ دار] بەپیشە.

پیشەساز/pîşesaz: ئانتـ:[ پیشە+ ساز] پیشەوەر: ئەو كەسەی پیشەیەك سازدەكات.

پیشەسازی/pîşesazî: نچ:[ پیشەساز+ ئیی] پیشەوەری: ئەوەی پەیوەندی بە پیشەسازییەەوە هەبێت.

پیشەسازی خوازی/pîşesazî xwazî: نتـ:[ پیشەسازی+خوازی] بارو دۆخی كۆمەڵگایەك كە بەندە بە بەرهەمهێنانی پیشەسازییەوە.[ فەر :industrialisme]

پیشەسازی كردن/pîşesazî kirdin: كتپ:[ پیشە سازی+كردن] بریتییە لەو بەرەڤاژۆیە، كە ئەركی ڕێكخستن و سەرلەنوێ دانانەوەی وولاتێک، ناوچەیەک یا كارێک لە سەر ڕەوتی شێوەی بەرهەمهێنان دادەڕێژدرێت، بە دابین كردن یان مسۆگەركردنی كەرەستەی پیشەسازی. كە باری بەرهەمی كشتوكاڵی یا كاری دەستی دەگۆێزێتەوە بۆ فرە بەرهەمهێنان.

شۆرشی پیشەسازی/ŝorişî pîşesazî: نتـ:[ ڕامیا] دیاردەی گوێزانەوەی كاری دەستی بە كاری مەكینە، كە لەسەدەی هەژدەهەمی زڕینی لە كیشوەری ئەوروپا ڕوویدا.

کۆمەڵگای پیشەسازی/komeľgay pîşesazî: نتـ:[ ڕامیا] لە سەرەتای سەدەی 1800ی زایینی وە كۆمەلگای پیشەسازی هاتووتەكایەوە، كە ڕەوت و باری ژیان و دید و تێگەیشتن، لە سەر بنەمای پیشەسازی دامەزراو پشتكرا لە فێودالیزم.

وەزارەتی پیشەسازی/wezaretî pîşesazî: نتـ:[ ڕامیا] شالیارخانەی پیشەسازی.

پیشەفێربوون/pîşefêrbûn: كتن:[ پیشە+ فێر+ بوون] كار و سەنعەتێک فێربوون.

كردنەپیشەی خۆ/kirdine pîşey xo: كتپ: كار و كردەوەیەك كردن بەعادەت.

:: بەڕەڵلایەتی كردۆتە پیشەی خۆی.

پیشەگەر/pîşeger: نتـ:[ پیشە+گەر] پیشەكار، پیشەوەر، كارامە( پرۆفێشیوناڵ): كەسێكە كارێك لە سەر بەنمای زانستی بزانێت.

پیشەگەری/pîşegerî: نچ:[ پیشەگەر+ ئی] پیشەوەری، پیشەكاری.

پیشەوار/pîşewar: نتـ:[ پیشە+وار] پیشەوەر.  

پیشەوەر/pîşewer: نتـ:[ پیشە+ وەر] پیشەگەر، كارامە، پیشەكار. [ ئینگـ : professional].

پیشەوەری/pîşewerî: نچ: پیشەگەری.

پیشەوهونەر/pîşe û huner: نتـ:[ پیشە+ و+ هونەر] كردار و گزی و ئاكاری باش.

پیشەی/pîşey: نچ:[ پیشە+ ی] ئەوەی پێوەندی بەپیشەوە هەبێت.

پیشەی دەست/pîşey dest: نتـ: هەر پیشەیەک كە بەرهەمەكەی بە ئەنجامی دەست بێت.

پیشەیی/pîşey: نچ:[ پیشە+ یی]

خۆپاراستنی پیشەیی/xoparstinî pîşey: نچ:[ خۆپارستنی+ پیشەیی][ ئینگـ: Ocuupational safety]{ بەرهەمی کانزایی، ل، 106}.  

.

.

___________

پیشە ² /pîŝe: ن:[ توێ] ئەستە، ئێسک، ئێسقان، پڵان، پێشە، سووقان، هێسک، هەستی

پیشەی لووت/şey lût: نتـ:[ توێ] كركرۆچكەی كەپو.

.

.

.

.