جووت¹/cût: ن:[ ژمارە] دووتاک، دوولنگ، چشتێک کە تاک نەبێت.
:: جووتەگایەک، جووتەئەسپێک، جووتەكەوشێک، جووتەگۆرەوی.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
یەۆیتی | itioaY | كانگا بۆ واتای جووت : union، connection داناوە، ل، 417 |
تێبینی |
وشەی یەۆیتی هەندێ گۆڕانکاری بە سەرداهاتووە لەزمانی ئاڤێستاوە بۆ زمانی کوردی هەنووکەی، وەک زمانە هێندوئەوروپییەکانی دیکە.
بۆ نموونە : Y ئەم پیتە لەشێوەزاری هەورامی هەر وەک خۆی ماوە کە( ی) گۆ دەکرێت و لە شێوەزاری ناوەند( سۆرانی) بووە بە( ج) وەک چۆن پیتی ( j ) لە زمانی دانیمارکی بە( ی) گۆ دەکرێت، کەچی لە زمانەکانی ئینگلیزی و ئیتالی بە( ج) گۆ دەکرێت، یەۆێتی گۆڕاوە بە جەوێتی > جە( و – ف) یتی > جەفت > جفت |
تێبینی |
1 . جەمال عەبدول لە بەركوڵێكی زانستەزاراوەسازیی كوردی : ئامڕاژە بۆ چەند پێشگرێكی ئینگلیزی و لاتینی دەكات كە بەشێوەیەك هاوواتان لەگەڵ وشەی جووتدا : وەكو : bi دوانی biangular،bin دوانە binaural ل، 101. یان di dipolar یان dipl or diplo ل، 107. |
2 . diploid ، double، duplex ،pair or paired ،mating بۆ ئەم پێنج وشەیە، زمانەوانی كورد( جووت) یان تێهەڵكێشكردووە بۆ داڕشتنی زۆر زاراوەی زانستی}. |
جووت ئاوێزەكەی فرێسنێل/cût awêzekey firêsnêk: نتـ:[ فز] ئاوێزە دووانیەكەی فرێسنێل[ ئینگ:fresnel biprism]
جووت ئەستێرە/cût estêre: نتـ:[ فیز][ جووت+ ئەستێرە] [ ئینگ: double star] .
جووتەئیفلیجی/cûte îflîcî: كتن:[ زیند][ جووتە+ ئیفلیجی][ ئینگـ: dipegia] .
جووتەپیپتاید/cûte pîptayid: نتـ:[ زیند][ ئینگ: dipeptide] .
جووتەشەكر/cûte şeker: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : disaccharides] .
جووتەشكاندنەوە/cûte şikandinewe: كتن:[ زیند][ فیز][ ئینگ: birefrigence] .
جووتەكی ئایۆنی سەرەتایی/cûtekî ayonî seretayî: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : ] 199
جووتەكی ئەلێكترۆنی/cûtekî elêkitronî: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : electron coupling]
جووتەكی دووانی/cûtekî duwanî: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : amhidiploid]
جووتەلوولپێچ/cûte lûlpêç: كتن:[ زیند][ ئینگـ : double helix] .
جووتەلێكدان/cûte lêkdan: كتن:[ زیند][ ئینگـ : double cross] .
جووتەی جیاواز/cûtey ciyawaz: كتن:[ زیند][ ئینگـ : heteroduplex] .
جووتەی سەران/cûtey seran: نتـ: بۆ دووكەسان بەكاردەهێندرێت، كە هەمیشە لەیەک جێگاپێكەوە ئامادەبن.
جووتەی گەرمی/cûtey germî: نتـ:[ فیز][ ئینگـ: thermo copole] .
جووتەی هەنجیران/cûtey henicîran: ن:[ فەل] دووئەستێرەن لەتەنیشت یەكەوە، وەک چزوووان بۆ چەند ئەستێرەیەكی دیكە، لە دووپشک دەچن لەكاتی ئێواراندا. كە كەوتنە لای باشووری ئاسمان، ئەوە هەڕەتی هەنجیر گەیشتنە.
جووتەی هێز/cûtey hêz: نتـ:[ جووت+ ئەی+ هێز] پێڤاژۆیەكە لە نزیکبوونەوەی دووكەس یان دووڕەگەز، كە كۆدەبنەوە لە پەیوەندییەكدا، دەكەوێتە سەر جۆری پەیوەندییەكە.[ ئینگـ: Couple] .
جووت بەرهەمهێنان/cût berhem hênan: ن:[ فیز][ ئینگـ:pair produkation] .
جووتبوون/cûtbûn: كتن:[ زیند]
1 . دۆست و ئاشتبوون، لەتەنیشت یەكتری تەرازبوون، لەگەڵ ژنی یان پیاوی خۆنووستن.
2 . كەوتنەسەریەک : ئەم زاراوڕەیە بۆ جووتبوون و كەوتنە سەریەكی ددانەكان بەكاردێت.
3 . ڕێک و تەرازبوونی دووچشت بەقەد یەكتری.
جووتبوون هەڵبژاردەیی/cûtbûn heľbijardeyî: كتن:[ زیند][ ئینگـ: assotative mating] .
جووتبوون كرۆمۆسۆمەكانی خانە لەشییەكانهە/cûtbûnî kiromosomekanî xane lešîyekan: كتن:[ زیند][ ئینگـ: somato] .
لەگەڵدا جووتبوون/le geľida cûtbûn: كتن:[ پز] جووتگرتن، پەڕین، گانكردن : جووت بوونێكی ڕەگەزیییە لەنێوان مێ ونێردا، واتا كێر دەچێتە نێو قوزی مێیەكەوە.
جووتبوونی خزم/cûtbûnî xizim: كتن:[ زیند][ ئینگـ: In breeding] .
جووتبوونی خزمەزۆرنزیكەكان/cûtbûnî xizime zornizîkekan: كتن:[ زیند]( كە یاسا ڕێگای پێ نادات)[ ئینگـ: Incestuous]
جووتبوونی خۆیی/cûtbûnî coyî: كتن:[ زیند] خوودجووت بوونی.[ ئینگـ: autogamy]
جووتبوونی هەڕەمەكی/cûtbûnî heřemekî: كتن:[ زیند][ ئینگـ: panmictic] .
جووت پەڕینەوەی دوو شریتی/cût peřînewey şirîtî: كتن:[ زیند][ ئینگـ: two strand double] .
جووت پێكردنی ئاڕاستەیەتی/cût pêkirdinî ařasteyetî: كتن:[ زیند][ ئینگـ: controlled matig] .
جووت جەمسەر/cût cemser: نتـ:[ فز][ ئینگـ: bipolar ،depole] .
جووت جەمسەری كارەبایی/cût cemser: نتـ:[ فیز][ ئینگـ: electric dipole]
جووت توخم/cût tuxim: ن: جووت ڕەگەز.[ ئینگـ: bisexual]
جووتخاڵ/cûtxaľ: ن:[ ڕێز][ : ] جووتەخاڵ.[ ئینگـ: Colon]
جووت ڕەگەز/cût řegez: ئانتـ: بەو كەسە دەڵێن كە حەز دەكات جووت بێت دەگەڵ هەم ڕەگەزی نێر و هەم ڕەگەزی مێ.
جووت ڕەگەزی/cût řegezî: نتـ، شڕ: ئەوەی پێوەندی بە جووت ڕەگەزە هەبێت.{ فەرهەنگی پزیشكی، ل، 9}.
جووت زایەڵە/cût zayeľe: نتـ:[ فیز] زایەڵەی دووانی[ ئینگـ: paired echo] .
جووتكە/cûtke: ن: جووت، دوو.
جووتكەی برادەران/cûtkey biraderan: نتـ:[ هـ] دووبراڵە.
جووتكەی خاڵان/cûtkey xaľan: نتـ: دووخاڵ.
جووتكردن/cûtkirdin: كتپ: پێوەدان وداخستنی دەرگا و پەنجەرە ی دوو دەری. یان چەند چشت خستنەپاڵ یەكتری.
جووت كۆمەڵەی كرۆمۆسۆمی/cût komeľey kiromosomî: نتـ:[ زیند][ ئینگ:diploid] .
جووتگرتن/cûtgirtin: كتپ:
1 . چاتێن، بەپیت كردن، تەلقیح كردن.
2 . پێكگەیشتنی نێر و مێیە (گان).
جووتگرتنی هەڕەمەكی/cûtgirtinî heřemekî: كتن:[ زیند][ ئینگـ : random mating]
جووتلانە/cûtlane: ن:[ شا] دووانە.
جووت لوولە/cûtûle: نتـ:[ سەز] جوورە تفەنگێكی دوو لوولەیە.
جووت ماشە/cûtmaşe: نتـ:[ جووت+ ماشە] ئامزارێكی كاتژمێرێیە.
جووت ماڵە/cûtmaľe: نتـ:[ جووت+ ماڵە][ ئینگ:dioecious]
.
.
__________________
جووت²/cût: ن:[ كشت] بریتییە لە دووگا، دووئێستر و دووگوێدرێژ یان دووكەڵ، كە لەژێریەک نێڵەدا بن و بەسران بەیەكەوە بۆ زەوی کێڵان وکاری كشتوكاڵی.
جووتانە/cûtane: نتـ:[ كۆن][ ئاب][ جووت+ ئانە] باجێک بووە كە ئاغا لە خاوەن جووتی دەسەن، ساڵی جارێک.
جووتبەندە/cûtbende: نتـ:[ جووت+ بەند+ ئە] فەلەخووێ، جوتێر.
جووتبەندەیی/cûtbendeyî: نچ:[ جووتبەندە+ ئیی] فەلەخووێیی، جوتێری.
جووتكردن/cûtkirdin: كتپ: بەجووت كێڵانی زەوی و زار.
جووتیار/cûtyar: نتـ:[ جووت+ یار] جووتێر، جووتبەندە، جووتكار: كەسێكە بۆخۆی یا بەكرێ و بەمانگانە یان بەساڵانە جووتی بكات.
جووتیاری/cûtyarî: نچ: پیشەی جووتێری، جووتكاری.
جووتیاری بێزەوی و زار/cûtyarî bêzewî û zar: نتـ: جووتیاری نەدار، زێرکڕ.[ ئینگـ : Serfs].
جووتیاری کرێداری/cûtyarî kirêdarî: نتـ:.[ ئینگـ : Tenant farming ].
جووتێر/cûtêr: نتـ:[ جووت+ ئێر] جفتیار، جووتبەندە، جووتیار، جووتكار.
جووتێری/cûtêrî: نچ:[ جووتێر+ ئی] جووتیاری، پێشەی جووتكاری.
دەزگای جووت/dezgay cût: نتـ:[ كشت] دهزگای جووت پێكهاتبوو له گاسن كه له ئاسن دروست دهكرێت، بۆ كێڵان.
.
.
.
.