مژ/mij: ن:[ مژین] قوم، نەفەس.[ ئینگـ : Absorbtion]
:: مژێکی توندی لە جگەرەکە داو.{ گێلە، ل، ٩}
پێشگری(endo) لەزمانی ئینگلیزی بۆ زۆر زاراووەی زانستی بەکاردەهێندرێت وەک( endoothermic) بە واتا گەرمی مژ.
مژان/mijan: ن:
1 . کۆمەلە مژێک.
2 . برژانگ.
مژاندن/mijandin: کتپ: هەڵمژین، هلمژێن، مێژتن، ڤەمێژتن، مژین.
مژانە/mijane: نتـ:[ کشت][ مژان+ ئە] ئەو دارەی دەبێتە تەواوکەری هەوجاڕ، لێکقایم دەکرێن.
مژە/mije: ن: کاری( هەڵمژین یان چەکاندن).
مژەک/mijek: ن: هەلمژ، ڤەمێژوک.[ ئینگـ: absorber]
مژپێو/mijpêw: نتـ: مژینپێو: ئامێرێکە بۆ پێوانەی مژینی ڕووناکی لەلایەن شلێکەوە بەکاردەهێندرێت، هەرەوەها ناوی دەزگایەکە بۆ پێوانەی توانەوەی گازێک لە شلێکدا. [ ئینگـ: Absorbtionmeter]
مژران/mijran: ئانفا:[ مژین].
مژراو/mijraw: ئانفا:[ مژین][ ئینگـ: Absorbt, absorbed]
مژلێدان/mijlêdan: کتن:
مژندە/mijnde: نتـ:[ مژ( مژین)+ ندە][ ئینگـ: Absorber]
مژندەیی/mijndeyî: نچ:[ مژین][ ئینگـ: absorptivity]
مژیای/mijyay: چ:[ هـ] مژتن، مژین.
بەرمژ/bermij: ئانتـ:[ بەر+ مژ] ڤەمێژبار.[ ئینگـ: Absorbability]
پەنجەی دۆشاومژە/pencey doŝawmije: نتـ:[ توێ][ پەنجە+ دۆشاو+ مژە( مژین)] ئالخواج، دووشاولسە( کباش)، پەنجەی نیشانكردن.
خوێنمژ/xiwênmij: ئانتـ:[ خوێن+ مژ]
دەیمژێت/demijêt: ف:[ مژین] دەخواتەوە.[ ئینگـ: absorb]
سەرمژانکە/sermijanike: ن:[ کشت][ سەر+ مژانکە] مژانکەش بۆ ئەوەی لەگەڵ نیرەکە لێکقایم بکرێن؛ پارچە دارێک دەخەنە نێو کونی مژانەکە و لەگەڵ زەنگۆڵەکە لێکیان دەبەستنەوە.
کارلێکی گەرمی مژە/karlêkî germî mije: نتـ:[ مژین] گەرمی گرە.[ ئینگـ: endothermic reaction]
کردەی ووزە مژ/kirdey uwze mij: نتـ:[ مژین] گەرمی گرە.[ ئینگـ: endo-energic process]
گەرمی مژ/germî mij: ن:[ مژین][ ئینگـ: Absorbtion]
گەرمی مژە/germî mije: نتـ:[ مژین] گەرمی گرە.[ ئینگـ: endothermal]
گەرمی مژەیی/germî mijeyî: نچ:[ مژین] گەرمی گرەیی.[ ئینگـ: endothermic]
مارمژ/marmij: ن:[ زیند][ کباك][ مار+ مژ] زاروو، زاڵوو، زەروو، زەلوو، زوورک، زووری، زێروو: کرمێکی ڕەشی ئاوی دەم تیژە خووێنی پیس دەمژێت لە لەشی مرۆڤان. هيرودينێا[ ئینگـ: Hirudinea].
.
.
_________
مژ/mij: ن: موژ، تەم، تۆمان، هەور وهەڵا، هەوری نەویی( تەنک یان خەست).
:: مژی کێوان.
:: مژێکی قورس و داچەسپاو لەسەر شەو نیشتبوو.{ حەمەدۆک، 2 ل، 213}
مژەکۆر/mijekor: نتـ:
مژ و مۆر/mij û mor: نتـ: بە کەسێک دەڵێن چاوی کز بێت.
تەپ و مژ/tep û mij: نتـ: تەم و مژ.
چاو مژ و مۆر/çawmij û mor: نتـ: چاو نیوە کراوەی کز.
.
.
______________
مژان/mijan: ن:[ کشت] بەشێکە لە پێکهاتەی هەوجاڕ.
.
.
.
.