بەدوا/bediwa: ئاكتـ:[ بە+ دوا] بەپاش.
بەدواداچوون/bediw da ĉûn: کتپ:[ بەدوا( بە+ دوا)+ دا+ چوون] پاسەرنیان ( ئەردە)، بەشوێن شتێكداچوون، ڕەدووداچوون، شوێنكەوتن.
بەدواداڕاكێشان/bediwda řakěŝan: كتپ:[ بەدوا+ دا+ ڕاكێشان] لەپاشخۆڕاكێشان.
بەدواداڕۆیشتن/bediwa da řoîŝtin: كتن:[ بەدوا+ دا+ ڕۆیشتن] بەدواوە ڕۆین، پاشەوپاش كشان.
بەدواداگەڕان/be diwada geřan: كتن:[ بەدوا+ دا+ گەڕان ] چاودێری كردن، بەدوادا وێڵ بوون، پشکنین.
بەدواخستن/bediwa xistin: کتپ: [ بەدوا+ خستن] بەپاش دانەوە.
بەدوادانەوە/bediwadanewe: کتپ: [ بەدوا+ دانەوە] بەپاش دانەوە.
بەدواكەوتن/bediwakewtin: كتن:[بەدوا+ دا+ كەوتن] بەپاش کەوتن، ڕەدووكەوتن، شوێنكەوتن، لەدواڕۆیشتن.
بەدواوە/bediwawe: ئاكتـ:[ بەدوا+ وە] بەپاشەوە.
بەدواوەبوون/bediwawe bûn: كتن:[ بەدواوە+ بوون] ڕەدوودابوون
بەدوای /bediway: ئاكتـ:[ بەدوا+ ی] بەكلكە، پاشەڵدار.
.
.
.
.
.