باینجان/bayincan: ن:[ ڕوو][ sanskrît : patingana ] باجان : bacan ( زا)، بادینجان، بامجان، تەماتەڕەشە : سەوزەیەکی یەك ساڵانەیە، گەڵای پانە، باڵای 1،30 سم بڵنددەبێت، بەرێكی مۆری تۆخ دەگرێت، ناوەڕۆكەكی سپییە، دەكرێت بەچێشت. لە هیندستان و بۆرماوە بە هەموو جیهان بڵاوبووەتەوە.[Bot :Solanum melongena][ لەخێزانی: Solanaceae یە].
ناوەڕۆك لە 100 گرامدا | ||
هێزی وزە | 25 کالۆری ، 102 ك جول. | |
پرۆتین | 1 g | |
کاربۆهیدرات | 6 g | |
شەکر | 3,5 g | |
رێشاڵ | 3 g | |
چەوری | 0,2 g | |
ئاو | ||
ڤیتامینەکان | Vitamin B¹ | 0.039 mg |
Vitamin B² | 0.037 mg | |
Vitamin B³ | 0.649 mg | |
Vitamin B6 | 0.084 mg | |
Vitamin C | 3% | |
کانزاکان | ئاسن | 1% |
مەگنیزیۆم | 3% | |
پۆتاسیۆم | mg 229 | |
سۆدیوم | 2 mg | |
زینک | 0.16 mg |
چۆنیەتی چاندنی باینجان/čonyetî čandinî bayincan: نتـ: سەرەتای وەرزی بەهاردا لە نەمامگەیەک پارچە زەوییەکەی جوان دەکێڵدرێت و پاشان تۆوی باینجان لەگەڵ پەین تێکەڵدەکرێت، دەبێت بە باشی ئاوبدرێت و دەبێت ڕۆژانە ئاوبدرێت و زەوییەکە خۆری بەرکەوێت بۆ ئەوەی بەزوویی ببێت بە شتڵ/ شەتڵ. کاتێک درێژی شەتڵەکان گەیشتە( 4) سم و گۆلی شەتلەکان چەکەرەی کرد. پاشان دەگوزرێتەوە بۆ باغی باینجانەکە، واباشە نێوانی هەردوو شەتڵ یەک مەتر بێت، بۆ ئەوەی شوێنی تەواوی گەورەبوونی هەبێت و ڕابکشێت، هەفتانە دەبێت سێ جار ئاو بدرێت و ئەو لقانە لێ بکرێنەوە کە تێکچوون و یان چرن، بۆ ئەوەی باڵای باس بەرزبێت و بەرهەمی زیاتر بێت. باینجان پێویستی بە کەشێکی نیمچە گەرم هەیە، واتا کەمترنەبێت لە نێوان 26 – 30 پلە بەڕۆژ 20 پلە بەشەو. لە سەرەتای مانگی ئایارەوە دەست دەکرێت بە ڕنینی باینجان.
باینجان دەرمان/bayincan derman: نتـ:[ ڕوو] جۆرە باینجانێكە بۆ دەرمان بەكاردێت.
باینجانی سیاوە/bayincanî syawe: نتـ:[ ڕوو] باینجانی ڕەش.
باینجانی/bayincanî: نچ:[ باینجان+ ی] هەرشتێك پەیوەندی بە باینجانەوە هەبێت یان لە باینجان بچێت.
باینجانی/bayincanî: نتـ:[ ڕەنگ] وەك باینجانی، سوورمەی تاریك.
.
.
.
.