بەخت/bext: ن:[ ئاڤێستایی : atxab: بەختە][ پهـ : baxt]
{ تێبینی : چەند جوانە لەمێژووی ئەم پەیڤەدا؛ هیچ گۆڕانکارییەک ڕوونەداوە و هەر وەک خۆی مۆرکی خۆی پاراسیتووە }
1 – ئیقبال، بەهرە، شانس : هێزێکی نادیارە، مرۆڤ لە کۆنەوە بۆ خۆی دیاریکردووە و لای وایە هەر چاکە و خراپەیەکی بەسەری بێت، هۆی ئەو هێزەیە.
:: بەختی نووستووە : ( ئد) هەمیشە تێکدەشکێت و دەکاراندا سەر ناکەوێت.
:: بەختی وەک سەگ دەوەڕێت: (ئد) هەرکارێک دەستی بداتێت سەردەکەوێت.
:: بەختی بەستراوە : ( ئد) بەکچێک دەگوترێت کە خوازبێنی کەری نەبێت.
{
دەچمە سەرسوڵتانێ، چلدا نەی دەگرمەوە
بەختی خۆم و چاوجوانێ، بەتاقی دەکەمەوە
}{ فۆڵکلۆر}.
{ تێبینی : یەکێک کە بیەو ێت کەسێکی تر بە کارێکدا یان ڕووداوێکدا کۆمەگی پێبکات یان بەڵایەکی لێوە دووربخات. پەنا دەباتە بەربەختی ئەو کەسە.
:: خۆم خستە بەر بەختی تۆ، و تۆش کەیفی خۆتە.
ماموەستا زەبیحی ئەوەی لێرەدا ڕوون نەکردووەتەوە کە بەخت هێزێکی زیندووە لە دەئێنەی مەزدایی دا. وە هەر بۆیەگەڵێک چیرۆک و هۆنراوەو سەزگوزشتەی کوردی هەن کە لە بەخت و جامی جەم بە کارایەکی سەرەکی دادەنێن لە ژیان و ڕۆژگاردا.
:: ئەزدێمە بەختێ تە.
3 – خەرج، مەسرەف
:: ئەوماڵەی هەموو بەخت کرد.
4 -[ هـ] تەدارەکی مردوو ڕێکخستن.
بەختان/bextan: ن: تووشی بوونی نەهات.
:: خوشکم چیبکەم ئەوەش لەبەختمانە.
بەختە/bexte: ن: بەخت.
بەختەکی/bextekî: نچ:[ بەخت+ ئەکی] بەهەڵکەوت، خۆوبەختی، خۆوشانس.
بەختەمام/bextemam: ئانتـ: پیاوی ڕاست و قسەپتەوی.
بەختەمامی/bextemamî: ئانتـ: ڕاستی و قسەیپتەوی.
بەختەنە/bextene: ئاکتـ: لەبەختدا.
بەختەوار/bextewar: نتـ:[ بەخت+ ئە+ وار] بەویژدان و ڕاست.
بەختەواران/bextewaran: نتـ:[ هـ][ بەختە+ واران( باران)] بەختەباران.
بەختەواری/bextewarî: ن:[ هـ] بەختەباران.
بەختەوەر/bextewer: ئانتـ:[ بەخت+ ئە+ وەر]خاوەن ئیقبال، بەبەخت.
بەختەوەربییەی/bextewer: کتن:[ هـ][ بەختەوەر+ بییەی] بەختەوەربوون.
بەختەوەرکەرڎەی/bextewer kerđey: کتپ:[ هـ][ بەختەوەر+ کەرڎەی] بەختەوەر+ کردن.
بەختەوەری/bextewerî: نچ: بەختیاری، خودان بەختی، کامڕانی، هێوان، هات.
بەخت تاقیکردنەوە/bext taqî kirdinewe: کتپ: ئەزموون کرد نی بەخت.
بەختدار /bextdar: ئانتم:[ بەخت+دار] بەئیغبال، بەشانس.
بەختڕەش/bext řeŝ: ئانتـ:[ بەخت+ ڕەش ]
1 – بەدبەخت و نەگبەت، چارەڕەش
{
ڕەشە بەختم بەخەڵک سەگ دەوەڕێ
ڕەشەمێ بوو، بە من پشیلە وەڕی
} { پیرەمێرد}.
2 – ئافرەتێکی شووی کردبێت و لە ماڵومێردی ناڕەزی بێت.
:: دەک بەختڕەش خۆی .. بۆمێردێ کردی.{ ئد}.
بەختکەنۆک/bextikenok: ئانتـ:[ کباک] بەختەوەر.
بەختکەنۆکی/bextikenokî: نچ: بەختەوەری.
بەخت سووتە/bext sûte: ئانتـ: بەخت سووتاو.
بەخت سووتەی/bext sûtey: کتپ:[ هـ] بەخت سووتان.
بەخت سیاو/bext siyaw: ئانتـ:[ هـ] بەخت ڕەش.
بەخت سیاوی/bext siyawî: نچ:[ هـ] بەخت ڕەشی.
بەخت شووم/bext šûm: ئانتـ:[ هـ] بەدبەخت.
بەخت شوومی/bext šûmî: نچ:[ هـ] بەدبەختی.
بەخت کەرڎەی/bext kerđey: کتپ:[ بەخت+ کەرڎەی] بەخت کردن.
بەخت کردن/bext kirdin: کتپ: [ بەخت+ کردن]
1 – لە دەست دەرکردنی شتێک، ماڵی خۆبە بێ جێ تەخشان وپەهشان کردن، دۆڕاندن لە قومار.
:: ئەو هەموو ماڵەی بۆبەجێ مابوو ساڵێ وەرنەسووڕایەوە هەمووی بەخت کرد.
:: هەزار دیناری بە پۆکەر بەخت کرد.
2 – خەرج کردن.
بەختگر/bext gir: نفا:[ بەخت + گر(گرتن)] چارەنووس بین.
بەخت گرتنەوە/bext girtinewe: کتپ:
بەخت نەمەنە/bext nemene: نتـ:[ هـ] بەخت ئەرگەڕاو.
بەخت وەرگەران/bext wergeran: کتپ:[ بەخت+ وەرگەڕان] چەواشە بوونی ئەحوالـی کەسێک لە باشی بۆخراپی.
:: دەک ڕەبیی تەخت و بەختت وەرگەڕێت.
بەخت وەرگەڕاندن/bext wergwřandin: کتپ: چاڕەش کردن.
بەخت وەرگەڕاو/bext wergeřaw: نفا:[ بەخت+ وەرگەڕاو(وەرگەڕان)] کۆست کەوتوو.
بەختیار/bextyar: نتـ:[ بەخت+ یار]
1 – بەختەوەر، کامڕان، بوختیەش، بەختکەنۆک، خودان بەخت.
2 – ناوە بۆ نێرینە.
بەختیاری/bextyarî: نتـ:[ بەختیار+ی] کامڕەوایی، کەسێک خاوەن بەخت بێت.
.
بەبەخت/bebext: ئانتـ:[ بە+ بەخت] بەشەنس.
:: بەبەختت بارێت. (ئد) بەکچان دەگووترێت: شوویەکی چاک بکەیت و گوزەرانێکی خۆشت هەبێت.
:: گێلی بەبەخت.
بەبەخت بوون/be bextbûn: کتن:[ بە+ بەخت+ بوون] بەشانس بوون، بەخت هەبوون، لەسەربەخت بوون.
:: ئەگەر موو بەبەخت ئەبوو، بزن لەسەر تەخت ئەبوو.{ کاوە}
:: ئەگەر موو بەبەخت ئەبوو، کەچەڵ بەدبەخت ئەبوو..{ کاوە}
بەبەختترین/bebexttirîn: ئانتـ:[ بە+ بەخت+ ترین] بەشانسترین.
:: بەبەخت ترین کەسەکانی جیهان.
بەدبەخت/bedbext: ئانتـ:[ بەد ( ڎ)+ بەخت]
1 – بەدنگین، بەلەنگاز، چارەڕەش، كڵۆڵ، بێوڵەت، كێمكەتی، گوین، كەزی كوور، كزۆك، خاك بەسەر، بۆژە، پەپووك، بووژما، بەتار: كەسێك كە هیچ بەختی لە هیچا نەبێت.
2 – ستەمكار: فیسار كەس زۆرخراپ و بەدبەختە.
بەدبەختانە/bedbexitane: ئانتـ:[ بەدبەخت+ ئانە] چارەڕەشانە.
بەدبەخت بوون/bedbexitbǔn: كتن:[ بەدبەخت+ بوون] كڵۆڵ بوون، بەلەنگازبوون، مەینەت باربوون.
بەدبەخت كردن/bed bexitkirdin: كتپ:[ بەدبەخت+ كردن] مەینەت باركردن، كڵۆڵ كردن.
بەدبەختی/bedbexitî: نچ: كڵۆڵی وچارە ڕەشی، بەدنگینی، داماوی، ژیواری، شەلشی، مەینەتی.
:: بەدبەختی كڵافەدەكات.
بەربەخت/berbexit: ئانتـ:[ بەر+ بەخت] بەرباخت، گەورەکچ، گەوگەمری : کچێکە کاتی مێردکردنی هاتبێت.
بێبەخت/běbext: ئانتـ:[ بێ+ بەخت]
1 – بێ ئامان ، پەیمان شکێن.
2 – کڵۆڵ، نەگبەت، بەخت ڕەش، تەپڕەش، ناپاک.
بێبەختێتی/běbextětî: نچ:[ بێبەخت+ ئێتی] بێبەختی.
بێبەختی/běbextî: نچ:[ بێبەخت+ ی] بەدبەختی، چاڕەڕەشی، ئاوانی، تەپڕەشی، ناپاکی.
خۆبەختکردن/xo bextkirdin: کتپ: گیانی خۆدۆڕاندن، سەرلە ڕێگای شتێکدا دانان. مردن لە پێناو نەتەوە و نیشتیمان یان بیروڕادا.
ڕاڕەوەی بەختیارێتی/řařewey bextyarî: نتـ: ڕێڕەوی بەختیاری.
وێبەخت کەرڎەی/wě bext kerđey: کتپ: [ هـ][ وێ+ بەخت+ کەرڎەی] بەخوەدان( کباك)، خۆبەخت کردن( کناو).
یەکبەختە/yekbexte: ئانتـ:[ یەک+ بەخت+ ئە] ئەو ژنەی کە تەنها یەک شووی کردبێت.
.
.
.
.