ناوک ¹ /nawik: ن:[ ڕوو] پێشه، تۆو.[ ئینگـ : kernel , Nut]
ناوکە/nawke: نتـ: نافک _ ناڤک، ناووکی ناو میوە.
بێناووک/bênawik: ن:[ ڕوو] بێتۆو.
:: ترێی بێناووک.
.
.
________________
ناوک ² /nawik: ن:[ توێ] شوێنی پێیەکی بازنەیییە لەسەرهەناوی لەش( بۆشایی سک) لەلای گیاندارەشیردەرەکان. بەتایبەتی لەلای مرۆڤ بەڕوونی دیارە. ناوک لەلای زۆربەی خەڵک کەمێک قووڵبووەتەوە. وەلای هەندێک کەس وەک تۆپەلێک دەرپەڕیوە. لە دوای لەدایک بوون دروست دەبێت. کاتیک پەتی منداڵ لە منداڵدانی دایک دەبڕدرێت.[ ئینگـ: Navel][ لا: umbilicus]
ناوک بڕین/nawik biřîn: کتپ:[ ناوک+ بڕین]
1 .
2 . [ مجـ] برێتی لە تەواو کردنی کار.
ناوککەوتن/nawik kewtin: کتپ:
1 . وەرگەڕانی دەماری ناوک.
2 . [ مجـ] تۆقین.
3 – یەكێک لەو دیاردەکانی ئازارێکی وەها زۆر کە نەخۆش کێشەی ئەوەیە لە سکی لای سەرەوەی ناوکی ژان دەکات، کەچی لەدوای ئەنجامدانی هێڵکاریی دڵ و پشکنین دەردەکەوێت جەڵتەی دڵ لێی داوە.
ناوک هاتنەوە/nawik hatinewe: کتپ: چارەسەری ناوککەوتن
ناوک هێنانەوە/nawik hênanewe: کتپ: ناووکگرتنەوە.
ناوکی زل/nawkî zil: ئان:[ ناووک+ ی+ زل] ناووکی خانە.[ ئینگـ: marco nucleus].
ئازاری ناووک/azarî nawik: نتـ:[ ئازار+ ی+ ناوک] ئازاری ناوک لەماوەی دووگیانی ئافرەت هەستی پێدەکات، بە تایبەیت لە سێ مانگی کۆتایی قۆناخی ئاووسبووندا.
بەرناووک/bernawik: نتـ:[ توێ][ بەر+ ناووک] بەرکەمەر، سەربەرگەدە.
خوێنهێنەری ناوک/xwênhênerî nawik: نتـ:[ توێ][ خوێنهێنەر+ ی+ ناوک][ ئینگـ: Umbilical vein ].
ناوچەی ناوک/nawçey nawik: نتـ:[ توێ][ ناوچەی+ ناووک] .[ ئینگـ: Umbilical region ].
هەوکردنی ناوک/hewkirdinî nawik: نتـ:[ نخ][ هەوکردنی+ ] سووتانەوەی ناوک.[ ئینگـ: Omphalitis].
.
.
___________________
ناوک ³ /nawik: ن:[ فیز][ ئینگـ: Nuclear][ لا: Nucleus]
ناوکدار/nawikdar: ئانتـ:[ فیز][ ئینگـ: Nucleated]
تەنی ناووکی/tenî nawkî: نتـ:[ کیمیـ][ تەن+ ی+ ناووکی] یەکەیەکی بنچینەییە لەپێچاندنەەوەی دی ئین ئەی DNA لە ئێوکاریۆت : Eukaryote، پێکهاتووە لە پارچەی دی ئین ئەی لە دەوروبەری ناووکی هیستۆنی پرۆتینی.[ ئینگـ: nucleosome]
وردە ناوک/wirde nawik: ئانتـ:[ فیز][ ئینگـ: Nucleolus]
.
.
.
.