مشتاخ/miştax: ن: ئەو شوێنەیە ترێ و میوەی لێ ووشک دەکرێتەوە بۆ ئەوەی بکرێت بە مێووژ و لەتکەی میوە وەک لەتکە سێ‌و و لەتکەهەرمێ.
مشتاخان/miştaxan: ن:[ کات] ڕەزبەر : یەکەم ڕۆژری مشتاخان به‌رانبه‌ره به 23ی ئهیلوول ـە،و كۆتا ڕۆژی ڕه‌زبه‌ر بهرابنهره به 22 ی تشرینی یه‌كه‌م.لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاریکای شەوان درێژ دەبن و ڕۆشنایی ڕۆژانیش کورت دەبنەوە.
:: بای خه‌زان و هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵای دره‌خت ده‌ستپێده‌كات.
لەم مانگەدا بەزۆری ڕەزەوان میوە ووشک دەکاتەو وەک ترێ، سێ‌و، گوێژ، هەرمێ، هەنار،
دوای ئه‌وه‌ی چەند جارێک باران دەبارێت و زەوی نەرم دەبێت، جووتیاره‌كان دەستدەکەن بە كێڵاندنی جاڕ و به‌یار. لەلایەکەوە خەلکی لادێ خەریکی زهخیرهخستنی زستانن وەک خۆراک و پۆشاک و پێداویستی سووته‌مه‌نی و تفاقی ئاژه‌ڵه‌كانیان ؛ تۆكمه‌كردنه‌وه‌ی خانووه‌كانیان لەترسی داڕمان و ڕەنووی بەفر و باران . کەچی كۆچی باڵنده په‌له‌وه‌ری وەک قاز و قوڵنگ و مراوی و له‌قله‌ق له‌كوێستانه‌كانه‌وه به‌ره‌و گه‌رمه‌سێر كۆچ ده‌كه‌ن و بە هەمان شێوە ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان.
.
.
.
.