هەستیاری/hestiyarî: نچ:[ توێ][ هەستیار+ ی] گرفتێکی کاتی و درێژخایەنە کە دووچاری سیستێمی بەرگری لەش دەبێت، لە ئەنجامی هەر تەنێکی نامۆ بچێتە ناو لەشەوە، وهک ڤایرۆس، بەکتریا و نەخۆشخییەکانی دیکە، کاتێک نەخۆشەکە تووشی هەستیاری دەبێت بەماددەی خۆراکێکی دیاریکراو، سیستێمی بەرگری لەش بەرنگاری ئەو ماددانە دەبێتەوە کە دەکرێت هیچ زیانێکیان بۆ لەش نەبێت وەک تەپوتۆز و دەنکەهەڵاڵەی گژو گیاکان، بەڵام لەش دژەتەنی تایبەت دروستدەکات دژیان و بەم شێوەیە هەستاری سەرهەڵدەدات.[ ئینگـ: Allergie].
هۆکارەکانی هەستیاری | |
1 – | هەستیاریە وەرزیەکان دروست دەبن لە گیا و پوشی گەڵاکان و هەڵاڵە و ( تۆزی گوڵ) و خۆڵ. |
2 – | هەستیاری خۆراک وەکو پاقلەمەنییەکان، شیرەمەنییەکان، هێلکە و ماسی. |
3 – | هەستیاری سەگ یان پشیلە. |
نیشانەکانی هەستیاری | |
1 – | دروستبوونی لە خۆرشتی چاو و پێست و لیر. |
2 – | ئاوسانی لێو و دەوموچاو و بەشەکانی جەستە. |
3 – | پژمین( پشمین) و لووت گیران |
4 – | کۆکین |
5 – | سکچوون و ڕشانەوە. |
6 – | سەرسووڕان و لەهۆشخۆچوون |
هەستاری بەخۆراک/hestiyarî be xorak: نتـ:[ توێ][ هەستیار+ ی][ ئینگـ: Food allergy].
بیرۆی هەستیاری/bîroy hestiyarî: نتـ:[ توێ][ بیرۆی+ هەستیاری] ئەکزیمی ئەلەرجی. [ ئینگـ: Allergie eczema].
.
.
.
.