ئارامی | لاتینی | ئاڤێستایی |
ئە | e | a |
1 – به گوێره‌ی ئەلفەبێتی عه‌ره‌بی یان ڕاستتر ئارامی، ئه‌م پیت و ده‌نگە و پیتێکی ڕه‌هانییه، به‌ڵام له ئەلفەبێتەکانی دیکەی زمانی کوردی، پیتێکی سه‌ربه‌خۆن وه‌ک : له ئەلفبای ئا‌ڤێستا ( a) یەکەم تیپە و شه‌شەهه‌مین پیته، له ئەلفبای لاتینی و ڕووسی (E ، e) یه له زمانی کوردییدا.
هاوێژی ئه‌م پیته به ئه‌م کلۆجه ده‌بێت | که‌مێک ده‌مده‌کرێته‌وه، زاربردن بۆ مه‌لاشووی خواره‌وه، با ده‌رکردن له گه‌رووه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ده‌م |
2 – دووه‌مین پیته له پیته بزوێن( ده‌نگدێر)ـه‌کانی زوانی کوردی. ئه‌م پیته به پیتی [ ا ، د ، ر ، ڕ، ز ، ژ ، ۆ ، وو ، و ] وه نانووسێت له نووسی ئارامیدا.
3 – به‌یه‌کێک له گیروگرفته‌کانی زمانی یه‌کگرتووی کوردی ده‌بیندرێت له ڕووی نووسینی ( ئـ + ـه : e) که چۆن به نووسی عه‌ره‌بی دوو ده‌نگه و له نووسه‌کانی تر ڕه‌به‌نه.
4 – قه‌دی ( ئه : e ) لەزمانی ئا‌ڤێستادا(a) بۆ نیشانه‌ی نێره. وه‌ک:apsa: ئه‌سپه. ده‌که‌وێته دوای وشه‌ی بانگهێشی نێرینه‌وه.
:: کوڕه وه‌ره بۆ ئێره.
:: شوانه، ئه‌و به‌رخانه بۆ کوێ ده‌به‌یت؟.
:: کاکه، چیت فه‌رموو؟. جه‌رگه… گیانه… هه‌ناوه له‌چی تۆراوی ؟ .
:: له دوای کابرا، ڕێگام نیشانده.
:: حاجی چه‌ند حه‌جت کردووه؟.
5 – ده‌نگی (ـه) له حاله‌تی وه‌هادا له گه‌ڵ ( باب – بابه، گه‌ور- گه‌وره ) دوای وشه‌ی گه‌وره تێکه‌ڵ بوون.
6 – ده‌چێته سه‌ر ڕه‌گی چاووگ له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌ڕاناوه‌کان وه‌ک پاشگر ده‌چێته سه‌ری هه‌مان ره‌گی چاووگی وه فرمانی ڕانه‌بردوو و به‌رده‌وام دروست ده‌که‌ن وه‌ک:
تاک | کۆ |
( دە) ئەچـم | ( دە) ئەچیـن |
( دە) ئەچـی | ( دە) ئەچـن |
( دە) ئەچێ | ( دە) ئەچن |
{ تێبـ : ئه‌م دۆخه پتر له ناوچه‌ی سلێمانی به‌کاردێت به‌ڵام ڕاستتر( ده) یه}.
.
.
__________
– ئه/ e – : ئمـ:
1- پاشگرێکه ده‌چێته سه‌ر ناوی کۆی نه‌ناسڕاو و ده‌یکاته ئاوه‌ڵناو
ژنان ( ژن+ ئان) | + ه | ژنانه |
پیاوان | + ه | پیاوانه |
کوڕان | + ه | کوردانە |
کوردان | + ه | کوردانە |
2- پاشگرێکه ده‌چێته سه‌ر ناو و ده‌یکاته ناو به واتایه‌کی دیکه
:: بازن + ه : بازنه
:: ڕیش+ ه : ڕیشه
:: دز + ە : دزه
:: ورد+ ە : ورده
3 – پاشگرێکه ده‌چێته سه‌ر ناو و ده‌یکاته ئاوه‌ڵناویکی دیکه
:: جه‌رگ+ ە : جه‌رگه
:: پوخت + ە : پوخته
:: کورت+ ە : کورته
:: زه‌رد+ ە : زه‌رده
:: سه‌وز+ ە : سه‌وزه
.
.
_______
– ئه/e – :
1- ناوگرێکه له زمانی کوردییدا که ده‌که‌وێته نێوان ناو و ڕه‌گی کردار.
دێرینه‌ناس | دیرین | ئە | ناس |
مفته‌خۆر | مفت | ئە | خۆر |
شیره‌سووتێن | شیر | ئە | سووتێن |
کۆنه‌فرۆش | کۆن | ئە | فرۆش |
2 – ناوگرێکه له زمانی کوردییدا بۆ دووباره‌کردنه‌وه‌ی ناوێک ده‌که‌وێته نێوان دوو ناو به هه‌مان واتا
لرفه‌لرف | لرف | ئە | لرف |
گڤه‌گڤ | گڤ | ئە | گڤ |
منجه‌منج | منج | ئە | منج |
فینگه‌فینگ | فینگ | ئە | فینگ |
لووره‌لوور | لوور | ئە | لوور |
بۆڕه‌بۆڕ | بۆر | ئە | بۆر |
چۆڕه‌چۆڕ | چۆر | ئە | چۆر |
.
.
________
ئه/e :ئه‌م پێشبه‌نده‌ی ( ئه - a ) یه، پێشبه‌ندێکه بۆ( نه‌رێ) کردن به‌کاردێت، ڕه‌نگه ئه‌م( ئه) یه کورتکراوه‌ی ( ئه‌ن) بێت ئه‌ویش هه‌ر هیمای نه‌رێ یه.
.
.
________
ئه/e: ئمـ:
1- وا ده‌بێت به‌دوای وشه‌دا دێت که یه‌کناویان دورست کردووه.
مامه‌پیره | مام | ئە | پیر | ئە |
ته‌ڕه‌تووره | تەڕ | ئە | توور | ئە |
هۆڵه‌په‌زه | هۆڵ | ئە | پەز | ئە |
.
.
_______
ئه/e: ف: پاشماوه‌ی لێکه‌رێکه‌که چاووگه‌که‌ی له بیرچووه‌ته‌وه، ده‌بێت (هه‌یین) بووبێت. خۆی له‌سیغه‌ی سێیه‌م تاکه که‌سی بزریدا هه‌یه و واتای ( هه‌یه) ده‌دات.
:: ڕۆژ رووناکه.
:: زۆراب ئازایه.
.
.
________
ئه/e: ئـمـ :
هەندێک وشەی کوردیی بۆ ئاسانیی دەربڕین، لە سەرەتای وشەکەوە ( ئە – هە – حە )یان بۆ زیادکراوە.
هەندێک لە وشەکان پیتی بزوێنی تڕیش چووەتە کۆتاییانەوە.
باز | ئەنباز | |||
برینگ | هەبرینگ – هەڤرینگ – هەورنگ – هەورینگ | |||
برۆ | ئەبرۆ | |||
تاو – تاڤ | هەتاو – هەتاڤ | |||
تەك | ئەتەك : لەلا، لەکن | |||
تۆ | ئەتۆ | |||
جن | ئەجنە – ئەجننە – جنۆکە | عەجنە | ||
جن – جنین | ئەنجن – ئەنجنین | هەنجن – هەنجنین | ||
دەر – دەران : دەرەوە | هەندەر – هەندەران | |||
ڕندێن | ئەڕدێن | |||
ڕمان – ڕمێن – ڕمین | هەڕمان – هەڕمێن – هەڕمین | |||
زمان | ئەزمان | |||
ژار | هەژار | |||
ژمار | ئەژمار | |||
ژمارە | ئەژمارە | هەژمار | ||
ژنەفتن | ئەژنەفتن | |||
ژنۆ | ئەژنۆ | هەژنۆ | ||
سان | هەسان | بەردەهەسان | ||
سەرفراز | سەرئەفراز | |||
سپاردە | ئەسپاردە | |||
سپڵ | ئەسپڵ | ئەسپوڵ | ||
سپۆن | ئەسپۆن | |||
سپێ | ئەسپێ | هەسپێ | ||
سپیناخ | ئەسپیناخ | |||
سپیندار | ئەسپیندار | |||
ستاندن | ئەستاندن | |||
ستە – ستێ | ئەستێ | |||
ستران – تران – ترانە | ئەستران | |||
ستۆ | ئەستۆ | |||
ستوور | ئەستوور | |||
ستوون | ئەستوون | |||
ستینک | ئەستینک | |||
سرۆ : شاخی ئاژەڵ | ئەسرۆ | |||
سڕین | ئەسڕین – ئەستڕین | |||
سکڵ | ئەسکڵ | |||
شاردان | حەشاردان | |||
شاردن | هەشاردن | |||
شارگە | حەشارگە | |||
شتاو | شەتاو | هەشتاو | ||
شکەنجە | ئەشکەنجە | |||
شکەوت – شکەفت | ئەشکەوت – ئەشکەفت | |||
شین | شینایەتیی | |||
فراز – وراز | ئەفراز _ ئەوراز | ئەڤراز – ئەرڤاز | هەفراز – هەڤراز – هەوراز – عەڤراز | |
فسووس | ئەفسووس | |||
ڤین | ئەڤین – ئەوین | |||
گونک – گونتک | ئەنگوتک | |||
مە | ئەمە | ئێمە | ||
من | ئەمن | |||
ناردن | هەناردن | |||
ناو – ناڤ | هەناو – هەناڤ | |||
وار | هەڤار | هەوار – هاوار | ||
وان | ئەوان | |||
وە | ئەوە | ئێوە | هەڤە | |
هەشین | هەشینایەتیی | |||
یاریی | هەیاریی |
.
هەندێک وشەی دیکە بەپێچەوانەوە ( ئە – هە – حە)ی سەرەتایان لەدەست داوە:
ئەستەویر – ئەستێور | ستێور | ||
ئاگر | گڕ | ||
ئەنگوشت – ئەموست، ئەموستیلە | موست، موستیلە | ||
هەنار | ئەنار | گوڵهەنار | نار، گوڵنار |
.
ئه‌ئا/ea: ن:[ كباك] بۆ منداڵان به‌كاردێت تا پیسایی بكات.
ئه‌ئاوا/eawa: ئاكتـ: ئه ئاوها، ئاوا، به‌و شێوه‌یه: به‌و جووره، به‌و چه‌شنه.
ئه‌ئه‌وه/e ewe: ئاكتـ:
1 – به‌شییه‌كه‌می ئه‌م ووشه‌یه( ئه)ی دڵنیایی وده‌ست نیشانكردنه، واته‌نی: ئه‌و( ئه‌و)ه‌ی كه له‌كاتدا باسی كرابێت، یان هیمای بۆ كرابێت.
2 – ئه‌ڤێها، ئه‌ڤێهی ئید.
ئه‌ئۆ/eo: ن: هۆو: ده‌نگێكه ووڵاغی پێ لێده‌خووڕن.
ئه‌ئێرانه/eêrane: نتـ: ئه‌ئێره.
ئه‌ئێره/eêre: نتـ: ئا ئێره. هه‌ر ئێره و جێگایه‌كی ترنا.
.
.
.
.