خستن/xistin: کتن، کتپ: ئێخستن، بەزەوی دادان، خەوخاندن، فڕێدان، کەواندن، وزتەی، وسەێ _ ووستەی( هـ)، وەنن.

       گەردان کردن
     تاک    کۆ
   کەسی یەکەم   کەسی دووم  کەسی سێیەم  کەسی یەکەم   کەسی دووم    کەسی سێیەم
 ڕابردووی دوور  خستبووم  خستبووت  خستبووی  خستبوومان  خستبووتان  خستبوویان
 ڕابردووی نزیک  خستم  خستت   خستی  خستمان   خستتان   خستیان
 بەردەوام  دەمخست  دەتخست   دەیخست   دەمانخست  دەتانخست   دەیانخست
 ڕانەبردوو  دەیخەم  دەیخەیت   دەیخات  دەیخەین  دەیخەن  دەیخەن
 مەرجی  بمخستبایە  بتخستبایە    بیخستبایە    بمانخستبایە   بتانخستبایە    ببانخستبایە  
 پرسیاری  بیخەم  بیخەیت  بیخات  بیخەین  بیخەن   بیخەن
 داخوازی( ئەمر)  بیخە  بیخە  بیخا  بیخەن  یبخەن   بیخەن 

خستنەئەستۆ/xistine esto: کتپ: بەئەستۆداهێنان، بەسەرداهێنان، بەمڵ داهێنان.

خستنەباسکردنەوە/xistine baskirdinewe: کتپ: وزتەیباس ( هـ). 

خستنەبەتوورەکەوە/xistine betûrekewe: کتپ:[ پز] چوونەبەرگەوە.[  ئینگـ : Encapsulation ]{ پەزیشکی. ل .126}.

خستنەبەرکار/xistineberkar: کتپ:[ خستن+ ئە+ بەرکار] بەکار‌هێنان، بەکاربردن

خستنەبری/xistinebirî: نتـ:[ دەروو] جێگرتن، بریی. [ ئینگـ : compensation ]

خستنەپاڵ/xistinepaľ: کتپ:[ خستن+ ئە+ پاڵ]

خستنەپێشچاو/xistinepêşçaw: نتـ:[ خستن+ ئە+ پيش+ چاو]  دەخاتەپێش چاو.

خستنەجێ/xistinecê: کتپ:[ خستن+ ئە+ جێ] خستنەوەجێ : دووبارە لە جێگای خۆی دانانەوە، تۆڵەدانەوە. چشتێکی تر لە جیاتی وی دان یا دانان.  

خستنەخاکەوە/xistinexakewe: کتپ:[ خستن+ ئە+ خاک+ ەوە] بەخاک سپاردن، لەگۆرنان، ناشتن.

خستنەخوار/xistinexiwar: کتپ:[ خستن+ ئە+ خوار] بەردانەوە، ووزەشەڕە، وەرسیاندن.                  

خستنەدەشت/xistinedeşit: کتپ:[ خستن+ ئە+ دەشت] دەرخستن، ئاشکراکردن.         

خستنەدواوە/xistinediwawe: کتپ:[ خستن+ ئە+ دوا+ وە]  پاشڤەخستن ( كباك).

خستنەڕوو¹/xistineřû: کتپ:[ خستن+ ئە+ ڕوو] پەردە لە سەرلابردن، ئاشکراکردن، لەپەنهاندەرکردن، ڤەوڕاندن، درکاندن، ڤێڤڕاندن، ڤەپچەڕاندن.

خستنەڕوو²/xistineřû: کتپ:[ ئاب][ خستن+ ئە+ ڕوو] بڕی ئەو شتومەک و خزمەتگوزارییانەیە کە بۆ فرۆشتن بە نرخێکی‌ دیاریکراو و لە کاتیێکی دیارکراودا خراوەتە ڕوو. [ ئینگــ : supply]{ نەهرۆ عەلی. ل. 89 }.           

خستنەڕووی ئاوێتە/xistineřûy awête: نتـ:[ ئاب] بوونی چەند بەرهەمێکی جیاواز کە هەمان پێداویستی تێر دەکەن، وەک ڕۆنی ئاژەڵ و رۆنی رووەک.[  ئینگـ: Complex supply]{ نەهرۆ عەلی.ل. 90}. 

خستنەڕووی بەجیڕ/xistineřûy becîř: نتـ: [ ئاب] بارێکە تێیدا گۆڕانی رێژەیی لەبڕی خوارەروودا کەمترە لە گۆڕانی رێژەیی لە نرخدا[  ئینگـ: Elastic supply].

خستنەڕووی بێجیڕ/xistineřûy bêcîř: نتـ: [ ئاب] بارێکە تێیدا گۆڕانی رێژەیی لە بڕی خراوە روودات، کەمترە لە گۆ‌ڕانی رێژەیی لە نرخدا.[  ئینگـ: Inelastic supply]

خستنەڕووی پارە/xistineřûy pare: نتـ: [ ئاب] بڕی ئەو پارەیەیە کە ئابوورییەکی دیارکراو لەکاتێکی دیارکراو دا هەیە[  ئینگـ: Money supply]

خستنەڕووی تایبەت/xistineřûy taybet: نتـ: [ ئاب] پێشنیاری تایبەت.[  ئینگـ: Special offering]{ شەهاب.ل. 263}.

خستنەڕووی زێدە/xistineřûy zêde: نتـ: [ ئاب] زێدەخستنەڕوو : ئەو بارەیە کە تێیدا ئەو بڕەی کە فرۆشیارە کان ئارەزووی فرۆشتنیان هەیە لەشمەک و خزمەتگوزاری زۆرترە لەو بڕەی کە کڕیارەکەن ئارەزووی کڕینیان هەیە بەم نرخە.[  ئینگـ: Excess supply]

خستنەڕووی هاوبەش/xistineřûy hawbeş: نتـ: [ ئاب] پەیوەستی نێوان نرخەکانی کەلوپەلی جیاواز کە بە هاوبەشی دێنە بەرهەم. وەک زەیتوون و دەنکەکەی.[  ئینگـ: Joint supply]

خستنەڕووی هاوجیڕ/xistineřûy hawcîř: نتـ: [ ئاب] بارێکە تیایدا گۆڕانی رێژەیی لە بڕی خراوە روودات  یەکسانە بەگۆڕانی رێژەیی لە نرخدا.[  ئینگـ: Unit Elastic supply]

خستنەڕووی ‌هەمەکی/xistineřûy hemekî: نتـ: [ ئاب] سەرجەمی خستنەڕوو : شمەک وخزمەتگوزاریی کە بەرامبەر خواستی هەمەکی رادەوەستێت.[  ئینگـ: Aggregate supply]

خستنەڕێ/xistineřê: کتپ:[ خستن+ ئە+ ڕێ] وەڕێ خستن، بە‌ڕێ کردن.  

خستنەژێر/xistinejêr : کتپ: وەژێروەخستن، لەبنەوەدانان.

خستنە ژێرچاودێری/xistinejêr çawdêrî: کتپ: سەرپەرشتی کردن، سەرۆکایەتی کردن.

خستنەسەر/xistineser:کتپ:[  خستن+ ئە+ سەر] بەدەمەوەدان، مەیداندان. بارکردن، ووڵاخ بارکردن، بارکردنی بارەبەر، باربەندی، کۆچ کردن، قۆناخ گۆڕین، لێ پترکردن. 

خستنەسەرلا/xistineser la:کتپ:[  خستن+ ئە+ سەر+ لا] پاڵخستن، فڕیدانەسەر تەنیشت.

خستنەسەریەک/xistineser yek:کتپ:[  خستن+ ئە+ سەر+ یەک] کۆکردنەوە، کەڵەکەبوون _ کەڵەکەکردن، مۆڵگەکردن، لێژنەکردن..[ ئینگـ : Concat]

خستنەشوێن/xistine şiwên:کتپ:[  خستن+ ئە+ شوێن]

خستنەگەڕ/xistinegeř:کتپ:

1 – پاکوتکێكردن، پالپێوەنان، هاندان، ورووژاندن. 

2 – ئیش پێکردن، خستنەکار.

 خستنەگوڕ/xistine guř:کتپ:[  ئینگـ:animation]                                                                                       

خستنەوە/tinewexis: کتن: زایین و خستنە گێتی چەند منداڵێک، دارا منداڵی زۆر خستەوە : واتە منداڵی زۆر بووە. دروستکردن، بەرپاکردن. 

خستەبەستەوە/xiste bestinewe: کتپ: بەستەکردن.

خستەتەمەع/xiste temeä: کتپ:[ خستنە+ تەمەع( طمع)]

{

سۆفی مەستووری ڕووتی موفلیس خستە تەمەع

سەیری خاڵی بێ حیساب و ماچی لەعلی بێ بەها

}{نالی}.

باخستن/baxistin: کتن: وەستانی با، تەواوبوونی با.

:: بایەکەی خستووە و پێت خۆش بێ دەتوانین بچینە ماسیان.

بەڕێخستن/beřêxistin: کتن:[  بەڕێ+ خستن] بەردەقە، خوداحافیزی.

پاشخستن/paşxistin: كتن:[ پاش+ خستن] دواخستن، گوێنەدان، خۆلێگێلكردن، وەدرەنگ خستن.

پاشخستوو /paşxistû: نفا:[ پاش+ خستوو( خستن)] دواخستوو.

تێخستن/têxistin: کتن، کتپ: تێ ئاوێژتن، تێنان، دابەشین، دابەشکردن.

چەماوەی خستنەڕوو/çemawey xistineřû: نتـ: [ ئاب] ئەم چەماوەیە لەشێوەی هێڵێکی روونکردنەوەدا پەیوە ندی نێوان نرخ و بڕی خراوەڕوو دەستنیشان دەکات، ئەم چەماوەیە بەرەوژوور و بەلای راستدا هەڵدەکشێت، واتە نرخی مەک بەرزبێتەوە ئەوە ئەو بڕەی کە دەخرێتە روو زیاتر دەبێت.[  ئینگـ: supply curve]{ نەهرۆ عەلی.ل. 96}. 

ڕێکخستن/řêkxistin: کتن:[ ڕێک+ خستن] 

ژێ خستن/jêxistin: کتپ: لێ جووێ کردنەوە، بە کەسێک دۆڕاندن، پێدۆڕاندن. 

لاخستن/laxistin: کتپ:[ لا+ خستن]

1 . خواردکردنەوەی هێندێ شت. { خاڵ، ب، ل } 

:: کووپەکە لاخە.

2 . گلدانەوەی شتێک لە شتێک. 

:: لە مانگانەکەت شتێک لاخە. 

لەکار خستن/le kar xistin: کتپ: بێکارکردن، دەستەڵات لێ ئەستاندن، زەبوونکردن، شکاندن. 

نەخۆش خستن/nexoş xistin: کتپ: ناساخکردن.

وەخرۆش خستن/wexiroş xistin: کتپ:[ وە+ خرۆش+ خستن]  ئازاردان، ئێش بردنه‌دڵ ( که‌سێک)، ئێش پێگه‌یاندن، خرۆشنای، نەڕەلێهەڵستاندن، وەگرمەخستن، وەهاوارخستن، وەهەراخستن.

.

.

.

.