هۆش ¹ /hoş: ن ، ئان: هش( کباک)، هشکی، هوش.
1 – ئارێش، ئاوەز، بیر، خەرید، فڕ، ویر، هویر، هۆر.[ ئینگـ: mental]{ سەلاحەدین، ل، 520}
2 – دانایەتی، ژیری _ ژیرانەی.[ ئینگـ: mentality]{ پەزیشکی، ل، 207}.
{
دێم هەتا هەمبێ بڕست و بیر و هۆش
گەر گلاشم کوردەواری و ئێوە خۆش
}{هێمن}.
3 – ئاگەهـ:ageh( کباک)، بێداری.{ فەرهەنگا کامێران، ل، 331}
4 – ئاگاکردنی لەش، ئاگاداری.{ هەژار، ل، 947}
هۆشەنگ/hoşeng: ن:[هۆش+ ئەنگ]
1 – زانا، زیرەک، زرنگ.
2- منداڵ مردوو.
هۆش ئامایۆویرە/hoş amayo wîre: کتن:[ هـ][هۆش+ ئامای+ ۆ+ ویرە] بەئاگاهاتنەوە.
هۆش ئەوەبەرڎەی/hoş eweberđey: کتپ:[ هـ][هۆش+ ئەوە+ بەرڎەی] هۆشۆبەرڎەی، لەبیربردنەوە.
هۆش ئەوەشییەی/hoş eweşîyey: کتپ:[ هـ][هۆش+ ئەوە+ شی یەی] هۆش شییەیۆ، هۆشۆ شییەی، لەبیرچوونەوە.
هۆش ئەوەکەوتەی/hoş ewekewtey: کتپ:[ هـ][هۆش+ ئەوە+ کۆتەی] هۆشۆکەوتەی، کەوتنەوەبیر، هاتنەوەیاد.
هۆش ئەوەکۆتەی/hoş ewekotey: کتپ:[ هـ][هۆش+ ئەوە+ کۆتەی] هۆشکۆتەیۆ، هۆشۆکۆتەی، کەوتنەوەبیر.
هۆش ئەوەوزتەی/hoş eweuiztey: کتپ:[ هـ][هۆش+ ئەوە+ وزتەی] هۆشوزتەیۆ، هۆش ئەوەوستەی، بیرخستنەوە.
هۆشەکی/hoşekî: نتـ:[هۆش+ ئەکی] پسپۆری.
: کاری هۆشەکی : ئەو کارەیە لە هزرەوە سەرچاوە دەگرێت.
هۆشەوەر/hoşewer: نتـ:[هۆش+ ئەکی]( ع : وعي).
هۆشبەر/hoşber: نفا:[ هـ][هۆش+ بەر] لەبیربەرەوە، هشبەر( کباک، باد)، هۆش سڕکەر.{ فەرهانگا کانی، ل، 545}.
: ماددەی هۆشبەر.
هۆش بەرڎەیۆ/hoş berđeyo: کتپ:[ هـ][هۆش+ بەرڎەی+ ۆ] لەبیربردنەوە.
هۆشبەری/hoşberî: نفا: هشبەری.
هۆش بییەی/hoş bîyey: کتپ:[ هـ][هۆش+ بییەی] لەبیربوون، فرامۆشنەکردن.
هۆشبڕ/hoşbiř: نفا:[هۆش+ بڕ(بڕین)] هشبڕ( کباک)، گێژ.
هۆشبڕین/hoşbiřîn: کتپ:[هۆش+ بڕین] گێژکردن.
هۆشپاک/hoşpak: ئانتـ: هشپاک، بیرپاک، دڵپاک، هزرباش، ڕاست و دروست.
هۆشتەزێن/hoştezên: نتـ: هشتەزێن.
هۆشتەزێندراو/hoştezêndiraw: ف: هشتەزۆک( کباک).
هۆشجەم/hoşcem: نفا:[هۆش+ جەم( ع : جمع)] ئاوڕجەم، هۆشجەم.[ئینگـ: Concentrated].
هۆشجەمی/hoŝcemî: نچ:[هۆشجەم+ ی] ئاوڕجەمی، گورجکردنەونی هۆشی خۆ( پەیتیی، بایەخداری)[ئینگـ: Concentration].
هۆشخواز/hoşxiwaz: نفا:[هۆش+ خواز( خوازتن _ خواستن)]
هۆشدار/hoşdar: ئانتـ:[هۆش+ دار] ئاریشەن، بەسۆز، بووێژ، بیرەوەر، تێگەیشتوو، دڵناسک، زرنگ، زیرەک، وتوو وریا، هەستیار، هشدار( کباک)، هۆشمەند.{ گیو، ل، 913 ، 927}.
هۆشدارێتی/hoşdarêtî: نچ:[هۆشدار+ ئێتی] ئاگاداری، هشیتی( کباک).[ ئینگـ: mentalism]{ سەلاحەدین، ل، 520}.
هۆشدارێتی دان/hoşdarêtî dan: کتپ:[ هۆشدارێتی+ دان] ئاگادارکردنەوە.
هۆشداری/hoşdarî: نچ:[هۆش+ دار+ی] بیرەوەری.
هۆشداری یاسایی/hoşdarî: نچ:[هۆشداری+ یاسایی][ ئینگـ: caution]
هۆشڕەوێن/hoşřewên: ف:[ هۆش+ ڕەوێن] هشڕەڤێن، هۆش و خەیاڵ ڕفێن.
هۆشزان/hoşdar: نفا:[ هۆش+ زان][ئینگـ: mentalist]
هۆش سڕکردن/hoş siřkirdin: کتپ: هشتەزاندن، کەللـەسڕکردن.
هۆشکار/hoşkar: نفا: هشکار( کباک).[ئینگـ: mentation]{ سەلاحەدین، ل، 520}
هۆش کەرڎەیۆ/hoş kerđeyo: کتپ:[ هـ][هۆش+ کەرڎەی+ ۆ] هۆشۆکەرڎەی: بیرکردنەوە، یادکردنەوە.
هۆشکولی/hoşkulî: نتـ: بێ ئەقڵی : کەموکووڕیی یان نەبوونی هۆش.[ئینگـ: Deficiency mental].{ زاراوەسازیی، ل، 289}.
هۆشمەنـڎ/hoşmenđ:کتپ:[ هـ][هۆش+ مەنڎ] هۆشمەند.
هۆشمەنـڎی/hoşmenđî: نچ:[ هـ][هۆشمەنڎ+ ی] هۆشمەندی، ئەقڵی.[ئینگـ: mental]{ فەرهەنگی وەرزشی، ل، 77}.
هۆشمەننی/hoşmeninî: نچ:[ هـ][هۆشمەننی] هۆشمەندی.[ئینگـ: mental]
هۆشهاتنەوە/hoşhatinewe: کتن:[هۆش+ هاتنەوە( هاتن+ ئەوە)] وەخۆهاتنەوە.
: نەخۆشەکە دوای لێدانی جەڵتەی دڵی، بەهۆش خۆی هاتەوە.
هۆشیار/hoşiyar: نتـ:[هۆش+ یار] خاوەن هۆش
1 – بیرەوەر.
2- ئاگادار، بەخەبەر، نەنووستوو _ نەنووستیی.
هۆشیارانە/hoşiyarane: ئاکتـ:[ هۆشیار+ ئانە]
هۆشیار ئەوە بی یەی/hoşiyar ewe bîyey: کتن:[ هـ][ هۆشیار+ ئەوە+ بی یەی] هۆشیارۆبییەی، هۆشیاربوونەوە.
هۆشیار ئەوە کریای/hoşiyar ewe kiryay: کتپ:[ هـ][ هۆشیار+ ئەوە+ بی یەی] هۆشتارۆکریای، هۆشیارکرانەوە.
هۆشیار ئەوە کەرڎەی/hoşiyar ewe kerđey: کتپ:[ هـ][ هۆشیار+ ئەوە+ کەرڎەی] هۆشیارۆکەرڎەی، هۆشیارکردنەوە.
هۆشیاریەنە/hoşiyaryene: ئاکتـ:[ هـ] لەهۆشیاریدا.
هۆشیاربوون/hoşiyar bûn: نتـ: بێداربوون.
هۆشیاربوونەوە/hoşiyar bûnewe: کتن: بێداربوونەوە، ئاگاداربوونەوە، لە خەوهەستان
هۆشیارکردنەوە/hoşiyar kirdinewe: نتـ:[ هۆشیار+ کردنەوە] ئاگاردارکردنەوە.
هۆشیاری/hoşiyarî: نچ:[ هۆشیار+ ی] ئاگاداری، گرنگی.
هۆشیاری دان/hoşiyarî dan : کتپ:[ هۆشیاری+ دان] هۆشدارێتی دان.
: بان کی مۆن هۆشیاری دەدات لە پەرەسەندنی توندوتیژی لە عێراق دا.
هۆشیاری تەندروستی/hoşiyarî tendirustî: نتـ:[ هۆشیاری+ تەندروستی] ڕۆشنبیری تەندروستی.
هۆشیاری ژینگەیی/hoşiyarî jîngeyî: نتـ:[ هۆشیاری+ ژینگەیی] ڕۆشنبیری ژینگەیی.
هۆشیاری کۆمەڵایەتی/hoşiyarî komeľayetî: نتـ:[ هۆشیاری+ کۆمەڵایەتی] ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی.
هۆشین/hoşîn: ئانتـ: بەهۆش.
هۆشینە/hoşîne: ف: بیرەوەخەر.
هۆشی دەستکرد/hoşî destkird: نتـ: ژیریی دهستكرد.[ئینگـ: Artificial Intelligence].
بەهۆش/behoş: ئانتـ:[ بە+ هۆش] هۆشیار، بەئاگا، ئەخیار.
بەهۆش بوون/behoşbûn: کتن: بەئاگابوون.
بەهۆشکردن/behoşkirdin: کتپ: بەئاگاکردن.
بەهۆش هاتنەوە/behoşhatinewe: کتن: هۆشیاربوونەوە.
بەهشی/bi hişî: ئاکتـ:[ئینگـ: mentally].
بێهۆش/bêhoş: ن: بێهش، سڕ
بێهۆش بوون/bêhoş bûn: کتن:[ بێ+ هۆش+ بوون] لە خۆچوون.
بێهۆش کردن/bêhoş kirdin: کتپ:[ بێ+ هۆش+ کردن] لەهۆش خۆبران.
: ژنەکە بێهۆش دەکرێت و پاشتر ئەشکەنجە دەدرێت.
بێهۆشی/bêhoşî: نچ: بێهشی، سڕی.
کەمهۆش/kemhoş: ئانت>:[ئینگـ: Oligophrenia].{ زاراوەسازیی، ل، 289}.
لەهۆش خۆچوون/lehoş xoçûn: کتن: بوورانەوە، بێهۆشبوون.[ئینگـ: Anesthesia ، Faint ].
وزەی هۆشەکی/wizey hoşekî: نتـ:[ئینگـ: Mental energy]{ زاراوەسازیی، ل، 289}.
.
.
___________
هۆش ² /hoş: ن:[ ئاژ][ کباک] بۆر : بزنێکە تووکی ڕەش و خاڵخاڵ بێت.
.
.
_____________
هۆش ³ /hoş: ن:[ دەنگ] بۆ ڕاوەستاندنی کەر بەکاردەهێندرێت.
.
.
________________
هۆشەنگ/Hoşeng: ن:[ ناڤ] لەزمانی کوردییدا ناوە بۆ مرۆڤی جێندەر یان ڕەگەزی نێرینە.
هۆشدار/Hoşdar: ن:[ ناڤ] لەزمانی کوردییدا ناوە بۆ مرۆڤی جێندەر یان ڕەگەزی نێرینە.
هۆشیار/Hoşiyar: نتـ:[ ناڤ] لەزمانی کوردییدا ناوە بۆ مرۆڤی جێندەر یان ڕەگەزی نێرینە.
هشیار/Hişyar: ن:[ کباک، باد] شیار، وشیار، هۆشیار.{ گیو، ل، 928}.
.
.
.
.
{ سەرچاوە : گیوموکریانی، ل، 930}.
{ سەرچاوە : وشەنامە، ل، 1083}