تەق/teq: ن:
1 – [ دەنگ] دەنگی تەقە : دەنگی شتێکی ڕەق وە شتێکی ڕەقی دیکە بکەوێت.
تەقان/teqan: کتن:[ تەق+ ئان] پەقان، ترۆقین، چراڤ، زنەک، ترەقان.
تەقاندن/teqandin: کتپ: بەقتاندن( زا)، پەقاندن، تەرەقاندن.
1 – تۆقاندنی تەقەمەنی.
2 – گوللەهاویشتن بەچەک.
3 – تەقەتێخستن.
تەقاندنەوە/teqandinewe: کتپ:[ تەقاندن+ ئەوە]
1 – تەقاندنی بۆمب و چەکەمەنی.
2 – لە کە وبێژینگ دانی دەغڵ و دانەوێڵە بۆ جیاکردنەوەی بەردوشتی زێدە.
3- گەڕان و پشکنینی زۆر.
:: دونیام تەقاندەوە، بەڵام ئەوەی دەمەویست نەمدیتەوە.
تەقاو/teqaw: ئانفا:[ تەقان] پەقاو، تەقیو، پە قیاو، تەقویو.
تەقە/teqe: نتـ:[ دەنگ][ تەق+ ئە]
1 – دەنگی چەک و تەقەمەنی.
:: تەقەی تفەنگ، تەقەی تۆقتۆقە.
2 – دەنگ وێککەوتنی شتی رەق و سەخت.
:: تەقەی ددان، تەقەی قاپ و کەوچک.
3- دەنگی کوتانی دەرگا.
4 – دەنگی دەهۆڵ.
:: کچی کابرای جیرانی خواست، بەتەقەی دەهۆڵ و زوڕنای گووێستێوە. { گەنج. ل. 272}.
5 – شەڕەتفەنگ.
6 – [مجـ] هەواڵ،خەبەر ، دەنگۆ.
7 – [مجـ] تەواو، خەڵاس.
تەقەبوون/teqebûn: کتن:[ تەقە+ بوون] شەڕبوون بەچەک.
تەقە تێکەوتن/teqe têkewtin: کتن:
1 – راکردن و ڕەوینەوەی بەکۆمەڵی ئاژەڵ لە ترسان.
2 – [ ئد] نەمان و بڕانی شیر لە گوانی حەیوان.
:: مانگە کەمان تەقەی تێکەوتووە و چی دیكە شیرنادات.
تەقەتەق/teqeteq: ن:[ دەنگ][ تەق+ ئە+ تەق] ڕنگەڕنگ، دێووڵ، ڕقڕقۆک، پەقپەق، چەرقین، تەقەی زۆر، تەق و هۆری یەک لە دووای یەکتری
: تەقەی یەک لە سەر یەک.
تەقەتەق کردن/teqeteq kirdin : کتپ: زۆرتەقەکردن، تەقە لە شت هێنان.
تەقە داکەوتن/teqedakewtin: کتن:[ ئد] خەبەر و دەنگۆ بڵاوبوونەوە.
تەقە کردن/teqe kirdin: کتپ:[ تەقە+ کردن]
1 – گولەهاویشتن، تفەنگ ئاویژتن.
2 – تەقەتەقکردن.
تەقەلەبن هێنان/teqelebinhênan : شڕ:[ ئد] تەقەلێهێنان.
تەقەلەدەرگا هێنان/teqe le derga hênan: شڕ:[ ئد] لەدەرکەدان، دەرگاکوتان.
تەقەلێ بڕین/teqe lê břîn: شڕ:[ ئد] تەواوکردن و خەڵاس کردنی شتێک، تەقەلێهێنان.
تەقەلێکردن/teqe lêkirdin: کتپ:[ تەقە+ لێ+ کردن] گوللە بەکەسێکەوەنان.
تەقەلێ هێنان/teqe lêhênan: کتپ:[ ئد][ تەقە+ لێ+ هێنان]
1 – تەواوکردن و خەڵاس کردنی خواردن و شتی لەم بابەتەی نێودەفر.
:: هەتا تەقەی لە قابڵەمە نەهێنا لەسەری هەڵنەستا!.
2 – تەقە لەبن هێنان: تەواوکردن و بە ئاکام گەیاندنی کارێک.
تەقەمەنی/teqemenî: نتـ: ماددەیەکە بە گەرمکردن یان بەرکەوتن، گۆڕانێکی کیمیایی خێرایی بەسەردا دێت لەگەڵ پەیدابوونی بڕێکی زۆر لە گەرم و گاز ڕووناکی و دەنگێکی بەتین. لەئەنجامدا بە هۆی ڕوخاندن و هەڵتەکاندن وەکوو ماددەی تی ءین تی.[ ئینگـ : explosive].
تەقە وەستان/teqe westan: کتن: وەستانی شەڕ.
تەقە وەستاندن/teqe westandin: کتپ: وەستاندنی شەڕ.
تەقەی دیان/teqey diyan: نتـ:[ دەنگ][ ئەردە][ تەقە+ ی+ دیان( ددان)] قرچەقرچی ددان.
تەقەی سەرهاتن/teqey serhatin: شڕ:[ ئد] تێنەگەیشتن، حاڵی نەبوون.
:: من هەرچەند باسی فیزێکت بۆ بکەم، تۆ تەقەی سەرت دێت.
تەق بردن/teq birdin: کتن:[ تەق+ بردن] شەق بردن.
تەقبوون/teq bûn: کتن:[ تەق+ بوون] شەقبوون.
تەقڕەق/teqřeq: ئانتـ:[ کباک][ تەق+ ڕەق] تەقە و ڕەقە.
تەقکردن/teqkirdin: کتپ:[ تەق+ کردن]
1 – دیقکردن، تەقین، شەق بردن لەداخان.
تەق و پۆق/teq û poq: نتـ:[ تەق+ و+ پۆق] تەقوتۆق.
تەق و تەق/teq û teq: نتـ:[ تەق+ و+ تەق] تەقوتۆق.
تەقوتل/teq û til: نتـ:[ئەردە][ تەق+ و+ تل] بەهەر تیرێکی لەنێچیرێکی دان.
تەق و تۆق/teq û toq: نتـ:[ تەق+ و+ تۆق]
1 – دەنگی زۆر و بەربڵاوی تەقەتەق و تەقەمەنی.
2 – دەنگی وێککەوتنی کۆمەڵە کەرەسەیەک کەتەقەیان دێت.
تەق و توق/teq û tuq: نتـ:[ تەق+ و+ توق] تەقوتۆق.
تەقوڕەق/teq û řeq: ئانتـ:[ تەق+ و+ ڕەق]
1 – تەقە و ڕەقە ، شوێن و جێگە یەکی ڕەق، ڕەقوتەق.
2 – هەست و خوست.
تەق و ڕەقبوون/teq û řeq bûn: کتن:[ تەق+ و+ ڕەق+ بوون] نەرم و خۆش نەبوون، ڕەق و تەق بوون، ڕەق بوون.
تەق و دەو/teq û dew : نتـ:[ ئەردە][ تەق+ و+ دەو] تەق و ڕەو.
تەق و ڕەو/teqûřew: نتـ:[ تەق+ و+ ڕەو] ڕەوێن و ڕاکردنی بەکۆمەڵ لەترسان، تەقودەو، تەکودەو.
تەق و لەق/teq û leq: نتـ:[ تەق+ و+ لەق]
1 – حاڵی شتێک لەسەرجێی خۆی قایم نەبێت و لەرزۆک و لەق بێت.
2 – [مجـ] نێوەتەحتیل : شوێن و جێگەیەک کە هاتوچۆی تەواوی لەسەرنەبێت.
تەقولەق بوون/teqûleq bûn: کتن:[ تەق+ و+ لەق+ بوون]
1 – سست و لەرزۆکبوون، نیوەقایم بوون.
2- لەسەر نەزمی پێشوونەبوون، نیوەتەحتیل بوون.
:: نازانم چ خەبەر بوو ئەمڕۆ مەدرەسە تەقولق بوو بە شێکی زۆر نەهاتبوونەوە.
تەق و هۆڕ/teq û hoř: نتـ:[ تەق+ و+ هۆڕ] دەنگی بەرز و زۆری تەقەتەق.
تەقی/teqî: ف:[تەقین]
:: چەکەکە تەقی.
تەقیاگ/teqiyag: ئانفا:[ تەقیان] تەقیو، تەقێنراو : دانەوێڵە تەقێنرابێتەوە و دابێژرا بێت.
تەقیاو/teqiyaw: ئانفا: تەقاو.
تەقین/teqîn: کتن:
1 – پەقیان، پەقان، پەقین بەقتین : دەنگی تەقە لەچەکەمەنی هەستان.
:: مینەکە تەقی.
2 – ترەکینی شتی هەڵمساوی وەک پزدان.
3 – هەڵسان لەبەر زۆرخواردن. لێکبڵاوبوون وشکانی شتی ڕەقی وەک بەرد و هێلکە و شووشە دەنێو ئاگردا.
5- قەڵشین و درزبردنی دەفری شووشەیی و چینی لەبەرسەرما و گەرما.
6 – دەنگی ترازانی جومگە.
7 – بووژانەوەی کوێرەکانی و ئاو لێدەرکەوتنیان لەبەهاردا.
تەقیو/teqîw: ئانفا:[تەقین] تۆقیو، تەقاو.
:: چەکی تەقیو. چەکی ئاووردار، هەڵاتوو.
تەقینەوە/teqînewe: کتن:[ تەقین+ ئەوە][ ئینگـ : explosion]
1 – تەقینی بۆمب و چەکەمەنی دیکە.
2 – [مجـ] چەوسانەوە، هەوڵدان، دەنگدانەوە وبڵاوبوونە وەی دەسبەجێی هەواڵ و خەبەربە هەموولایەکدا.
:: هەر چەندە شەو و ڕۆژ دەتەقێمەوە پێ بژیوی خۆم و پەیداناکەم.
تەقینەوەی ئەتۆمی/teqînewey etomî: نتـ:[ فیز][ سەز][ تەقینەوە+ ی+ ئەتۆم+ ی] [ ئینگـ : Nuclear explosion]
تەقینەوەی ئەتۆمی سەرئاو/teqînewey etomî: نتـ:[ فیز][ سەز][ تەقینەوە+ ی+ ئەتۆم+ ی+ سەر+ ئاو] [ ئینگـ : Above Water Nuclear Burst]
تەقینەوەی ئەتۆمی سەرزەوی/teqînewey etomî: نتـ:[ فیز][ سەز][ تەقینەوە+ ی+ ئەتۆم+ ی+ سەر+ زەوی][ ئینگـ : Above Surface Nuclear Burst]
تەقینەوەی هەناوە گڕکان/teqǐnewey henawegiřkan: ن:[ فیز] جۆرێکە لە تەقینەوە ڤۆلکانەکان، ڕوودانەکەی لە ئاستی ماگمایە، کە لە سەر ڕووی زەوی ئاو ڕوودەدات، پلەی گەرمییەکەی لە 600 – 1170 دەبێت، واتا یەکسەر ئاو دەهەڵمێت و دەبێت بە هەڵم تێکەڵ بە تۆز و بەرد دەبێت و دەبنە بۆمبایەکی ڤۆلکانی [phreatic eruption، ultravulcanian eruption].
شوێنی شاردنەوەی تەقەمەنی/Şwênî şardinewey teqemenî: نتـ:
قامک تەقاندن/qamik teqandin: کتپ: پەنجەتەقاندن، تەقاندنی قامک، قرتەلێهێنانی گرێی قامکان.
قۆلنج تەقاندن/qolincteqandin: کتپ:[ قۆڵنج+ تەقاندن ] پشتوناوشان تەقاندن، قۆلنج شکاندن.
مل تەقاندن/milteqandin: کتپ: مل شکاندن.
.
.
_________________________
تەق ² /teq: ئان: تاک، تاق.
.
.
.
.