ئاخ ¹ /ax: ن، ئمـ: ئسبـ:[ ئد][ دەنگ]
1 . ئاک، ئۆف، داخ : له کاتی ئازار پێگه‌یشتندا ده‌گووترێت.
:: ئاخ پشتنم، ئاخ له ده‌ردی نه‌زانی.
2 . وای، داد، هاوار : بۆ ده‌ربڕینی کڕووزانه‌وه و خه‌م و خه‌فه‌ت و بێده‌سته‌ڵاتی.
:: ئاخ چیبکه‌م، چیم به‌خۆم کرد.
:: ئاخ باووکه ڕۆ.
3 . خۆزگه، خوزیا، بریا، کاشکی، شه‌ڵا : بۆ دهربڕینیەیواو مه‌به‌ست.
:: ئاخ ئه‌گه‌ر پاره‌م ده‌بوو.
ئاخبڕ/axbiř: نفا:[ ئاخ+ بڕ( بڕین)] ئاخ و ئاوات بڕ.
ئاخبڕیای/axbiřyay: کتپ:[ هـ][ ئاخ+ بڕیای] ئاخ و ئاوات بڕین، هاتنەدی ئاوات.
ئاخبڕیەی/axbiřyey: نفا:[ ئاخ+ بڕیەی] ئاخ و ئاوات بڕیەی.{ وشەنامە، ل، 26}.
ئاخدار/axdar: ئانتـ:[ ئاخ+ دار]
1 . ئاخ هه‌ڵکێش، ده‌م به‌گله‌یی، نووزهنووزکهر: که‌سێک ئاخ هه‌ڵکێشێت.
2 . خه‌فه‌تبار، خه‌مبار، هه‌ناسه سارد، دڵ بریندار.
3 . نه‌گبه‌ت، به‌دبه‌خت، بێوڵه‌ت، چاره‌ڕه‌ش.
ئاخ کێشان/ax kêşan: کتپ:[ ئاخ+ کێشان] خه‌فه‌ت خواردن.
ئاخ هه‌ڵ کێشان/ax heľkêşan: کتن:[ ئاخ+ هه‌ڵ+ کێشان] هه‌ناسه هه‌ڵکێشانی تێکه‌ڵاو به کڕووزانه‌وه و ناره‌حه‌تی. به ووشه‌ی ئاخ ده‌ست پێده‌کات و به ڕستهێک که هۆی ناره‌حه‌تیی نیشان ده‌دات.
:: ئاخ له ده‌ستی منداڵی زمانه.
ئاخ هه‌ڵ کێشاندن/ax heľkêşandin: کتپ: خه‌فه‌ت خواردن.
ئاخ و چهره/ax û çere: نتـ:[ ئاخ+ و+ چهره] په‌یڤی نووک و نزایه ( دایک به‌منداڵی په‌ڵپ گرتوو ده‌گرێت).
:: وه‌ک: قوزه ڵقورت، سندان.
ئاخ و داخ/ax û dax: نتـ:[ ئاخ+ و+ داخ ] ئاخ وواخ، ئاهوناڵه، ئاهوواه : بێزاری ده‌ربڕینی ئاه و ناڵه تێکه‌ڵ به نیمچه گریان و کرووزانه‌وه و پتریش له که‌ره‌تێک
{
ئۆف، هه‌زار ئۆف ! ئاخ! تا قیامه‌ت ئاخ و داخ
من که سه‌نگم به‌رده، طه‌بعم به‌رزه چه‌شنی شاخ و داخ
}{ گۆران}.
ئاخ و واخ/ax û wax: نتـ:[ ئاخ+ و+ واخ] ئاخ و داخ، ئاهوناڵه.
ئاخیین/axîyn: کتن:[ رۆژک، کهـ]
1 – بـ ( ئاخ هه‌ڵکێشان).
2 – خه‌مگین، خه‌فه‌ت خواردن، سوولێ بوونه‌وه، په‌رۆشدار.
3 – فیزارکرن، لاڤاکرن، فیخانکرن.
ئاخیین و داخیین/axîyin û daxîyin: نتـ:[ کهـ] خه‌فه‌ت و خهمگینهکی هه‌میشه‌یی به‌رده‌وام.
.
.
___________
ئاخ ² /ax: ن:[ كباک]
1 . خاک ، خۆل، زه‌وی، گڵ.[ ئینگـ : Soil]
:: ئاخی بارووت، شۆره ئاخ.
تێبینی |
ئه‌م ووشه‌یه له دیالێکتی ناوه‌نی زمانی کوردییدا له بیرچووه‌ته‌وه و ته‌نیا له هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌ولێر ماوه‌ته‌وه و له ووشه‌ی( ئاخه‌لێوه) وەش له موکریان بووه به( خاکه‌لێوه). |
2 . گه‌رد، تۆز، عه‌رد.
ئاخه‌بان/axeban: نتـ:[ ئاخ+/3ـه+ بان]
1 . داپۆشینی سه‌ربانی خانووه بەگڵ وخۆڵ وپاش دارهاڕکردن و پێش سواغ دان، گلهبان.
2 . [ كباک] هاوشاری، خه‌لکی ووڵاتێک.
3 . [ هـ] چاوه خانوویه‌ک، سه‌ربانه که‌ی ته‌خت بێت.
ئاخباران/axbaran: كتن:[ کباک][ که‌ش] تۆزباران، خۆڵ بارین : تۆزوخۆل که به ده‌م باوه ده‌بارێت.
ئاخباراناندن/axbarandin: كتپ:[ کباک] تۆزههڵکردن، ته‌پ و تۆز به‌رزکردنه‌وه.
ئاخهبانكرن/axebankidin: كتپ:[ ته‌لار][ ئاخ+/ـه+ بان+ كرن( كردن)] به‌گڵ داپۆشینی سه‌ربانی خانوو.
ئاخهبانكری/axebankirî: نتـ:[ ته‌لار][ ئاخ+/ـه+ بان+ كر( كرن)+ ی] ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی بهگڵداپۆشێنی سه‌ربانی خانوو وه هه‌بێت.
ئاخبان/axban: ن:[ كباک] ئاخه‌بان، گله بان، بانه‌ناو.
ئاخپۆلکردن/axpol kirdin: کتپ:
1 . قوڕشێلان، بۆ سواغ و قوڕکاری، قوڕگرتنه‌وه: بۆ خشتی کال یان سواغدان.
2 . گرتنه‌وه‌ی گڵ و ئاخ و کا بۆ دروستکردنی خشتی کال یان بۆ سواغ دانی دیوار.
ئاختف/axtif: نتـ:[ هـ][ ئاخ+ تف] به‌ڵغه‌م، خڵت سینه : مادده‌یه‌كی زه‌رد لیچقه یان سپی لیچقه به هۆی جگه‌ره كێشان و نه‌خۆشی سینگه‌وه په‌یداده‌بێت.
ئاخ کێشان/ax kêşan: کتن: خۆڵ گواستنه‌وه، خۆڵ بارکردن، له‌شوێنێک ه‌وه بۆ شوێنێکی تر.
.
.
__________
ئاخ ³ /ax: ن:[ ڕوو] گوڵهئاخ، گوڵهئاوات، گوڵ شفا( سه‌رده‌شت وبانه)، گوله مه‌یموون( ژاوه‌ڕۆ، مه‌ریوان و بێساران)، گوڵهکاژه.
: گوڵێکی خۆرسکه بۆ تیمارکردنی تووره‌یی( عه‌سه‌بییه‌ت)و شێتێتی چاکه.[ Bot: Antirrhinum] .
.
.
.
.