تیر¹/tîr: ن:[ هەخ : تیگرا][ پەهلەوی : تیگر، تییر]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
تیغرە arGit

1 – بروو، بەشت، تەخش : چێوێكی باریک و درێژكە سەرەكەی تیژكراوە یا شتێكی تیژی لێدراوە، بە كەوان دەهاویشترێ، بۆ بۆ ڕاو یا شەڕ كەڵكیان لێوەردەگرت.

2 – گوللەی تفەنگ، فیشەک، ڤزک، نێزە، چەک.

3 – دارێكی باریک و درێژ و لێک و لووس كراو، بۆ پڕنكردنەوەی ئەنگوتک، تیرۆک.

:: وەک تیر بێرە دا تێپەڕی.

:: بەتیرێک دوونیشان پێكان( شكاندن، لێدان){ ئد} : بەجارێک دوو ئامانج و مەبەست جێبەجێ كردن.

تیرئاو( هاو)ێژتن, یتن/tîraw(haw) êjtin, îtin: كتن: تیرهاویشتن.

:: تیرەكە باوێ.

تیرئاویشتن/tîrawîştin: كتپ: تیردەركردن بە كەوان یا تفەنگ، تیرئاویتن.

تیراوێژ/tîrawêj: نفا:[ تیر+ ئاوێژ( ئاوێژتن)] تیرەنداز، تیرەناز :

1 – ئەو كەسەیە، كە تیری باوێ و شارەزای تیرئاوێژتن بێ.

2 – ماوە ئەندازەیێكە، لە تیرئاوێژتندا تا ئەو شوێنەی كە تیرەكەی دەگاتێ و لێی دەكەوێت.

:: تیراوێژێک لێرەوە دوورە.

تیرئەناز/tîrenaz: نفا:[ ئەناز( پهـ: ئەنداختن:andaxtan )] تیرەناز، تیراوێژ، تفەنگچی.

تیرئەنازی/tîranazî: نچ:[ تیرئەناز+ی] تیرەندازی، تیرئاوێژتن، تفەنگچێتی.

تیرئەنداز/tîrandaz: ئانفا:[ تیر+ئەنداز] كەسێک كە تیرداوی، تیژاوێژ.

تیرئەندازی/ tîr andazî: نچ:[ تیرئەنداز+ئیی] كاری تیرهاویشتن.

تیرباران/tîrbaran: نتـ: تیرەباران.

تیرپێوەنان/tîrêwenan: كتن: گوللە یا تیر بەرەو ئامان دەركردن.

تیرتێنەچوون/tîrtêne çûn: كتن:[ ئد] زۆرپڕ و چڕبوون، موونەبواردن.

:: مێشەیەكی هێند چڕە تیری تێناچێ.

تیردان/tîrdan: نتـ:[ تیر+دان] هەگبەی تیر، كیسەی تیرتێنان، تەركەش، تیركێش.

تیرلە تیرداندا نەمان/tîr le tîrda neman: كتن:[ ئد] هێز و گوڕ و تینی پێشوونەمان، پەككەوتن لە ئەنجام دانی كارێک كە پێشتر بەسانایی ئەنجامی دەدا.

تیرلەدڵدان/tîr lediľdan: كتن:[ ئد] ئەوینداركردن، گیرۆدەكردن، ئاشق كردن.

{

فەقێ چاوی بەكچی پادشا كەوت، كچەكە تیرێكی وای لە دڵی دا ئەوی هۆش مەعنا بێ فەقێ نەیما

}{ شێخ فەرخ.ل. 54}.

تیر وەدڵ كەوتن/tîr wediľ kewtin: كتن:[ ئد] ئەوینداربوون، گیرۆدەبوون، ئاشق بوون.

تیر و تانە/tîr û tane: نتـ:[ تیر+ و+ تانە] توانج، سەركۆنە، تۆپ و تەشەر، پاچگ و پلار.

تیرو تانەتێگرتن/tîrûtane têgirtin: كتن:[ تیروتانە+ تێ+ گرتن] توانج تێگرتن، توانج لێدان.

تیر و تانەلێدان/tîrûtane lêdan: كتپ: سەركۆنەكردن، تانەلێدان، توانج تێگرتن، تۆپ وتەشەر لێدان، تیروتانە لە كەسێک دان، وەبەرتۆپوتەشەردان : تیروتانەی زۆر لەكەسێک دان، هێرش بردنەسەر كەسێک بەتەشەر و توانج.

:: تیرێک و دوو نیشان.{ ئد} : دوومەبەست و ئامانجی بەیەک جارپێكراو.

تیر و پشک/tîr û pişik: نتـ: قوڕەكەشی، پسوولەی بەخت تاقی كردنەوە.

تیر و چەقەڵ/tîr û çeqeľ: نتـ: شتێک بووە وەک خێشک بە گا یان ووڵاغ ڕایاندەكێشا بۆ ڕاگووێستنی شتی قورس، وەک بەرداش، ….. هتد.

تیر و شیرلێک( لەیەک) سوون/tîr ûşîr lêk sûn: كتن:[ ئد] دوژمنایەتی یەكتركردن.

تیر و کەوان/tîr û kewan: ن:[ تیر+ و+ کەوان] تیربەكەوانەوە، تیروكەمان.

{

ئەو تاوانبارەی بۆ کۆتر
لە ژێی کەوان تیر گیر ئەکا،
پارچەی جەرگی ناو بێشکەی خۆی،
پێش ھینی من نێچیر ئەکا!
لەگەڵ ئەوەش دەستی چەپەڵ،
ئابڕووتکاو،
ھەر خەریکە، تەکەڵ تەکەڵ،
بۆ ئاسمانی پڕ لە ھەتاو
تەپەدووکەڵ ھەڵئەسێنێ،
گڕی سپی ئەخنکێنێ!

}{ گۆران}

تیرهاوێ/tîrhawê: نتـ:[ زیند] تیراوێ، سیخوڕ، جۆرێ ژیشکی گەورەیە کاتێک خۆی وێک دێنێتەوە دڕووەکانی وەک تیر دەهاوێ و دەڵێن لە هەر کەس بدرێت دەبێتە برین و چاک نابێتەوە، بە برینەکنش دەڵێن تیراوی.

تیرهاوێژ/tîr hawêj: نفا: تیرئاوێژ.

تیرهاویشتن/tîr hawîştin: كتن: تیرئاو ێژتن.

تیرهاویشتن و كەمان شاردنەوە/tîr hawîştin û keman şardinewe: كتن:[ ئد] قسەیەک پەڕاندن و بێدەنگ بین، لاتاو بەكەسێک دادان، لەبنەوە دوژمنایەتی كردن.

تیری ئاه /tîrî ah: ن:[ ئد] ئاه و نازوولە، تووک، نزا.

{

دڵدۆزە تیری ئاهی فەقوورانی رووت و قووت

بۆ كوشتنە هەمیشە كە ئامادە شیری رووت

}{مەحوی}.

تیری ئەبەدی/tîrî ebedî: نتـ:[ ئد][  تیر+ی+ئەبەد+ی] بەڵای لەناكاو، تووک و نەفرین، تیری غەیبی، تیری نەدیدە.

{

ڕەبی بەدوور بی لە دەرد و بەڵا یە و لە تیری نەبەدییە

}{ شۆڕمەحموود. ل .59}.

یان

{

تیری نەبەدیان لە جەرگم داوە

دایمە دەروونم خوێن و زووخاوە

} { بارام و گوڵندام. ل . 41}

تیری ئەجەل/tîrî ecel: نتـ:[ تیر+ ی+ ئەجەل] تیری غەیبی، تیری مەرگ.

{

عەمربەرێک دەڵێ : كیژێ دڵت گەرد نەگرێ، تیری ئەجەل كەس بۆ عەمرت ناوێ

}{ لاس و خەزاڵ. ل. 52}.

تیری بەڵا/tîrî beľa: نتـ: بەڵای لە ناكاو، بەدبەختی.

{

هەموو تیری بەڵای ئەو رۆژگارە

دەكا بۆ سینگی پڕ زامم كەمانە

}{هێمن}.

تیری چڵكن /tîrî çiľkin: نتـ: تیری ژاردار، تیرێک كە سەرەكەیان ژار تێهەڵسووبێ.

{

خودا مەقەددەری لەسەر چییە

بۆ برینی تیری چڵكن نەیكرا عیلاج پەزێرییە

}{ لاس و خەزاڵ.ل. 176}

.

تیری خەدەنگ/tîrî xedenig: نتـ:[ تیر+ ی+ خەدەنگ] تیرێک كە لەداری خەندەگ سازكرابێت.

تیری سەر بەپێكان/tîrî ser be pêkan: نتـ، شڕ: تێرێک كە سەرەكەی پەیكان یا ئاسنێكی تیژی پێوەبێت.

{

هەشتاكەس بەتیری سەر نەپەیكان لە لەشكری ئەحمەدخانی سوورچی و زواری كوژرا

}{لاس و خەزاڵ. ل. 158}.

تیری غەیبی/tîrî ẍeybî: نتـ: تیری نەبەدی.   

{

ڕەبی بەدوور بێ لە دەرد و لە بەڵایە، لە تیری غەیبییە

ڕەبی لە و سەفەرە بێتەوە بە ساغی و سڵامەتییە

}{ شۆڕمەحموود .ل . 77}.

{

دەیگوت جا رۆڵە لە كنە منە خەبەری بە ئەسەحییە

ئەمن دەرمان دەكەم جێگای تیری غەیبییە

}{ مێر و وەفا. ل. 90}.

تیری قودرەتێ/tîrî qudiretê: ن:[ تیر+ی+قودەت+ ئێ ] بەڵا، بەڵای لابەلا، غەزەبی خودا، تیری قەهر.

تیری قەزا( قەزاو قەدەر)/tîrî qeza( qeza û qeder): نتـ: قەزاو قەدەر و بەڵا، تیری ئەجەل.

{

مەڵێن كەڵكی نەبوو، ڕۆیی جەهەننەم

سەرم قەڵخانە بۆ تیری قەزاتان

}{ نالـی}.

تیری قەهر/tîrî qehir: نتـ:[ تیر+ ی+ قەهر( قهر)] تیری قودرەتێ.

{

دەک فەلەک دەستت شكێ، بەر تیری قەهری حەق كەوی

هەروەكوو شووشەی منت وا دایە بەر بەردی گوناح

}{ بێخود}

تیری كوێری/tîrî kuêrî: نتـ:[ تیر+ ی+ كوێر+ ی] پللاری كوێری.

1 – تیری بێ ئامانج و نیشانە.

2 -[ مجـ] كار و ئێشێكی لەسەر شانس و بەخت ئەنجامدان.

:: تیری كوێرییە یا دەیگرێ یا نایگرێ.

تیری موژگان/tîrî mujgan: نتـ:[ ئد][ تیر+ی+ موژگان] مژۆڵ و برژانگی یار و گراوی.

{

غەریبی تۆم، نەخۆشی تۆ بە گۆشەی چاوی بیمارت

ئەسیری تۆم، شەهیدی تۆ بە نووكی تیری موژگانت

}{ وەفایی. ل .27}.

{

سەراپا هەروەكوو حەڵقەی زرێ پەروێزەیی خوێنم

بەیەک یەک تیری موژگانی زرێ دۆزت بریندارم

}{ نالـی}.

تیری نەدیدە/tîrî nedîde: نتـ: تیری نەبەدی.

{

با لە دڵی خانزادەخانی حەریری نەبێتەوە بە تیری نەدیدە و مارانگازییە

}{ لاس و خەزاڵ، ل، 174}

تیری نەبەدی/tîrî nebedî: نتـ: گووللەی وێڵەكی، گوللەیەک كە بەبێ ئامانج دەهاوێژدێت و لە كەسێک دەرێت.

.

.

_________________________

تیر ² /tîr: ئان:[ هـ ]

1 – تیژ، توند، زۆربەپەلە.

2 – خەست، پەیت، پەڕەنگ.

3 – قەد، بەژن، باڵا، تووز.

4 – تێر، تەسەل.

.

.

______________________

تیر ³ /tîr: نتـ:[ فەل]  [ لا : Sagitta ]

تیرئەنداز/tîrandaz: نتـ:[ فەل] کەوان [ لا : Sagittarius ]

.

.

.

.