زەل ¹ /zel: ن:[ ڕوو] برد( کباک)، تەركە، جەگەن( هـ)، چیت، چیتک، ژاژ، قامیش، قوڕەو، گابڕ، میش: گیایەكی بڵندە لە گووێی ئاوان سەوزدەبێت، ڕەنگی سپی و سوورە و پەلی سێ كووزە یان سێ سووچە، لە نێوە زەوی قوڕ و گەڕاودا یان باتڵاغ یان مێرگەڵاندا شین دەبێت. زەل لقەکانی راست و بەرزە و نێوەکەی قڕۆڵە و لاسکەکەی بڕگە بڕگەیە، بۆ دارەڕا (سەر خانووگرتن)بەکاردێت و لە دروست کردنی چیخشدا بەکاردێت. لە زەل ئامێڕێکی موسیقاش دروست دەکرێت پێی ئەڵێن نای یان نەی و هەروەها دووزەلەشی لێدروست دەکەن کە یەکێکە لە کۆنترین ئامێری موسیقا.
زەلا گوولی/zela gûlî: ن:[ ڕوو][ کباک] گیایەکە.
تێبینی |
لە كوردەوارییدا بۆ ناوەخنی كورتان دروستكردن بەكاردەهێندرا. لە جیهاندا بۆ پیشەسازی كاغەز دروست كردن و ڕەنگ كەڵكی لێوەدەردەگیرێت. |
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
kingdom | division | class | order | family | genus | speies |
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
Plantae | Angiosperms | Commelinids | Poales |
Poaceae |
Arundo | Arundo donax |
جیهانی ڕووەک | کاسە تۆودارەکان | گیاییەکان | گەنمیییەکان | زەلییەکان | زەل |
:: بۆ سەربانی خانوو ، دروستکردنی تامانی ژور و ڕەشماڵ، سوودی لێوەردەگیرێت.
:: حەسیر کە لە زەل دروست دەکرێت و جاران ڕایان دەخست لە ژێرەوی کومبار و گڵێم دا بۆ ئەوەی خۆڵەکە کومبارەکە پینەکات.
زەلاو/zelaw: نتـ:[ جێۆ][ زەل+ ئاو] زۆنگ، زۆلکاو.[ ئینگـ : Bog]
زەلک/zelik: ن:[ ڕوو] لاسکە گیای باریکی وشک.
زەلکاو/zelikaw: ن:[ جا][ زەل+ كاو( ک+ ئاو)] ئاڤاگەنی( کباک)، ئاوگیر، بڵقاو(ئەردە)، باتڵاغ، زەنەک _ زەنەکاو، زۆنگاو، زناو، گومزە : ئەو شوێنە نزماییەی، کە ئاوی بۆگەنی تێدا وەستابێت، و ئاوەكەی بڵق بدات، ناو بەناو زەل و گیای تیا ڕوابێت.
زەلکۆ/zelko: ن:[ د]
1 – زەلکاو، باتڵاغ و قامیشەڵێن، قۆپی.{ هەژار. ل. 389}
2 – نەیزار، قامیشەڵان.{ مەردۆخ، ب1، ل، 822}
زەلو تووڵ/zel û tûľ: نتـ:[ ڕوو][ زەل+ و+ تووڵ]
1 – هەڵاش، چرپی و چاڵی بانەڕا.
2 – پردوو، چرپی : قامیش و چیلکە کە دارەڕای پێ دادەپۆشن.{ مەردۆخ، ب1، ل، 822}
پەپلانیۆز/pepiľaniyoz: ن:[ ڕوو][ ل] نێرتکی زەڵ، بەناسکی دەخورێت.
.
.
____________________
زەل ² /zel: ن:[ کیمیـ] جۆرە قوڕە ڕەشکێنە، بەنی پێ ڕەنگ دەکرێت.{ خاڵ، ب2، ل، 243}
باتڵاغ : هەردی تەڕی شل.
.
.
____________________
زەل ³ /zel: ن: خلیسک.{ هەژار. ل. 389}
زەلان/zelan: کتن: خلیسکان.
زەلاندن/zelandin: کتپ: خلیسکاندن.
زەلین/zelîn: کتن: خلیسکان.
.
.
.
.