دەفر ¹ /defir: ن:[ تشت]
نەشوناس | شوناس | |||
تاک | کۆ | تاک | کۆ | |
شێوەزاری كرمانجی باكوور | ەک | ان | ەکە | ەکان |
شێوەزاری كرمانجی ناوەند | ێ ، ێک | ان | ەکە | ەکان |
شێوەزاری هەورامی | ێوە | ێ ، ن | ێ | ەکێ |
1 . ئامان، ئیربار _هیربار، جام، سینیک، فراق، قاپ، قاپ و قاچاخ، کاسەوکەوێڵ، مانە : جێگەی شت تێکردن.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 517}
2 .( خێل، كە): جەواڵ و هەر چشتێكی وەجەواڵ بچێت.
3 . پاكەت، قوتوو.
:: دەفر چی تێدابێت، هەر ئەوەی لێ دەڕژێت.
{
نازدارە، بەهارە، سەوزەیە، دەم ئاوە
کوا دەفر و پیاڵەی مەی؟ دڵم تەنگاوە
گەردوون گەلێ وەک تۆ و منی سەد جار سەد جار
بە پیاڵە دروست کرد و لە بەردی داو
}{ خەییام/ هەژار}
دەفرگچكە/defirgiçike: ئانتـ: دەفرۆکە.
دەفرۆکە/defroke: ئانتـ:[ دەفر+ ئۆکە] دەفرگچکە.
دەفر و ئامان/defir û aman: نتـ:
دەفر و دۆن/defir û don: نتـ:
هەندێ لە جۆرەکانی دەفر |
دەفری ئاو/defirî aw: نتـ: جام، کاسە، لێوان.
دەفری پلاستیک/defirî plastîk: نتـ:[ دەفر+ ی+ پلاستیک] هەر دەفرێک لە پلاستیک دروستکرابێت.
دەفری پێچانەوە/defirî pêçanewe: نتـ:[ دەفر+ ی+ پێچانەوە]
دەفری پێچانەوە و بەستەکردنی/defirî pêçanewe û bestekirdinî: نتـ: [ دەفر+ ی+ پێچانەوە] دەفری هەڵگرتن.
دەفری پێوانە/defirî pêwane: نتـ:[ دەفر+ ی+ پێوانە] مەن _ مەنە
:: هەموو شتێک بەخوێ، خوێش بە مەنە.
دەفری پیتری/defirî pîtrî: نتـ:
دەفری تەخت/defirî texit: نتـ:[ تشت] سینیک، قاپی پەل.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 330}
دەفری تێدا توانەوە/defirî têda twanewe: نتـ:[ دەفر+ ی+ تێداتوونەوە] مەنوونە _ مەنوونی: دەفرێكە ئاڵتوون و زیو و مس و کانزای دیکەی تێدا دەتوێنرێتەوە.
دەفری چێشتلێنان/defirî êçştlênan: نتـ:[ دەفر+ ی+ چێشتلێنان] مەنجەڵ _ مەنجیر.
دەفری سواڵكردن/defirî siwaľkirdin: نتـ: ئەشکەو، دەفری گەدا، دەفری سواڵکەر.
دەفری شكاو/defirî şikaw: ئانتـ:
دەفری شووشە/defirî şûşe: نتـ:[ دەفر+ ی+ شووشە]
دەفری شیردۆشین/defirî şîr doşîn: نتـ:
دەفری قووڵ/defirî qûľ: نتـ:[ تشت]
دەفری کانزایی/defirî kanzayî: نتـ:[ دەفر+ ی+ کانزایی] مەنگەڵ _ مەنگەڵە _ مانگاڵ _ مەنگەڵی _ مەنقەڵ _ مقەڵی.{ تشت تێدا گەرمکردن}.
دەفری کێشانە/defirî kêşane: نتـ:[ دەفر+ ی+ کێشانە] قەپان _ قاپان.
دەفری گەرماو/defirî germaw: نتـ:[ دەفر+ ی+ گڵین] لیچ، مان _ وان : جام حەمام.
دەفری گڵین/defirî giľîn: نتـ:[ دەفر+ ی+ گڵین]
دەفری نان خواردن/defirî nanxiwardin: نتـ: پڵاشە( كباش، كهـ).
چیینی/çîyinî: ن:[ تشت][ کباک، زا] جۆرە دەفرێکی گڵیینی زۆر لووس و پووس و تەنکە وەک شووشە وایە.{ خاڵ، ب 2، ل، 46}
ڕەنگی دەفری سواڵەت/řengî defirî siwaľet: نتـ:[ ڕەنگ] مەنیسە.
سەرک/serik: ن:[ تشت] سەرقەپاخ : سەرپۆشی دەفرۆکە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 440}
قوڵکە دەفر/quľike defir: نتـ:[ دەفر+ ی+ کێشانە] ئاوەن _ هاوەن _ هاوان _ هاڤن _ هاوەنگ _ ئاوان _ ئاونگ: دەفری شت تێدا کوتان.
.
.
_____________
دەفر ² /defir: ن:[ توێ] پسدان( ڕەحمی ئافرەت)، منداڵدان.
.
.
.
.