چەم¹/çem: ن:[ توێ][ هـ][ پەهلەوی : چشم: çaŝm] چاڤ، چاو.، دیدە.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
چەشمەن | namCac | |
لە زمانی ئاڤێستایی یەوە دهست بەدهست بۆ ئێستای زمانی کوردی بەشێوەی( ئارام )ماوەتەوە |
چەم ئارڎەیۆیو/çem arđeyoyu: كتن:[ چەم+ ئارڎەی+ ۆ+ یو] چاوداگیرساندنەوەیەک : نیشانەی بێزاری و پەستی.
چەم ئازتەی پورە/çem azitey pure: كتن:[ چەم+ ئازتەی+ پور( پێدا _ پیا)ە] سەرنجدان، چاوپێداخشاندن.
چەم ئازتەیۆ پورە/çem aziteyo pure: كتن:[ چەم+ ئازتەی+ ۆ+ پورە] سەنجدانەوە، چاوپێداخشاندنەوە.
چەم ئاستەی پورە/çem asitey pure: كتن:[ چەم+ ئاستەی+ پورە] سەنجدانی وردی چڕ.
چەم ئاستەیۆپورە/çem asiteyo pure: كتن:[ چەم+ ئاستەی+ ۆ( ەوە)+ پورە] سەنجدانەوەی زردی چڕ.
چەم ئاماینە/çem amayine: كتن:[ نخ][ چەم+ ئامای+ نە] چاوتێگیرسان، چاوهاتنەئێش.
چەم ئاودای/çem awday: كتن:[ چەم+ ئاودای] چاوتێركردن لەشتی جوان.
چەم ئەبڵەق/çem ebiľeq: ئانتـ:[ هـ] چاو ئەبڵەق.
چەم ئەبڵەقی/çem ebiľeqî: نچ:[ هـ] چاوئەبڵەقی.
چەم ئەرەبەزتەی/çem ere bezitey: كتن:[ هـ][ چەم+ ئەرە ( دا _ تێدا)+ بەزتەی ] چاودابەستن.
چەم ئەرەبەستەی/çem ere besitey: كتن:[ هـ][ چەم+ ئەرە+ بەستەی ] چاودابەستن.
چەم ئەرەبەسیای/çem ere besiyay: كتن:[ هـ][ چەم+ ئەرە+ بەسیای] چاودا بەستران.
چەم ئەرەپوژنای/çem ere pojinay: كتپ:[ هـ][ چەم+ ئەرە+ پوژنای] چاو داپۆشین.
چەم ئەرەپوژیای/çem ere pojiyay: كتن:[ هـ][ چەم+ ئەرە+ پوژنای] چاو داپۆشین.
چەم ئەرەپێتەی/çem ere pětey: كتن:[ هـ][ چەم+ ئەرە+ پێتەی] چاودابەستن.
چەم ئەرەتەكنای/çem ere tekinay: كتپ:[ هـ][ چەم+ ئەرە+ تەكنای] چاوداتەكاندن.
چەم ئەرەتەكیای/çem ere tekiyay: كتپ:[ هـ][ چەم+ ئەرە+ تەكیای] چاوداتەكین.
چەم ئەرەدڕیا/çem ere diřya: ئانفا:[ هـ][ چەم+ ئەرە+ دڕیا] چەم ئەرە دەڕێ : چاودادڕاو.
چەم ئەرەدڕیای/çem ere diřyay: كتپ:[ هـ][ چەم+ ئەرە+ دڕیای] چاودڕاان.
چەم ئەرەدڕیەی/çem ere diřyey: كتپ:[ هـ][ چەم+ ئەرە+ دڕیەی] چاودڕاین.
چەم ئەرەشڵەقیا/çem ere ŝiľeqya: ئانفا:[ هـ][ چەم+ ئەرە+ شڵەقیا] چەم ئەرە شڵەقیی: چاو شڵەقاو.
چەم ئەرەشڵەقیای/çem ere ŝiľeqyay: كتن:[ نخ][ هـ][ چەم+ ئەرە+ شڵەقیای] چاوشڵەقان، چاوشڵەقیان: چاوانێک كە سوور ببنەوە و ئاو بكەن.
چەم ئەرەگرتەی/çem ere girtey: ئانفا:[ هـ][ چەم+ ئەرە+ گرتەی] چاودڕگرتن.
چەم ئەرەگیر/çem ere gîr: ئانفا:[ هـ][ چەم+ ئەرە+ گیر] چەم ئەرگیرە : چاودڕگر.
تێبینی |
سەرنج لە پێكهاتەی ( بەزتەی / بەستەی) لەگەڵ ( وزتەی / وستەی) بدە. كە چۆن واتای بەستن و خستن دەبەخشن |
چەم ئەرەوزتەی/çem ere wiztey: كتن:[ هـ][ چەم+ ئەرە+ وزتەی] چاوداخستن.
چەم ئەرە وستەی/çem ere wistey: كتن:[ هـ][ چەم+ ئەرە+ وستەی ] چاوداخستن.
تێبینی |
سەرنج دەن چۆن بڕگەی( ئەنە) ناوگر و پاشگر دەكات لە دۆخەكاندا |
چەم ئەنەئارڎەی/çem ene ariđey: كتن:[ چەم+ ئەنە ( تێ)+ ئارڎەی] چاودڕگیرساندن.
چەم ئەنەئامای/çem ene amay: كتن:[ نخ][ چەم+ ئەنە+ ئامای] چاودڕگیرسان.
چەم ئەنەبڕیەی/çem ene biřyey: كتن:[ هـ][ چەم+ ئەنە+ بڕیەی] چاوتێبڕین.
چەم ئەنەكەرڎەی/çem ene keriđey: كتپ:[ هـ][ چەم+ ئەنە+ كەرڎەی] چاولێكردن.
چەم ئەوەكریا/çem ewe kirya: ئانفا:[ هـ][ چەم+ ئەوە+ كریا] چەم ئەوە كریێ : چاوكراوە.
چەم ئەوەكریای/çem ewe kiryay: كتن:[ هـ][ چەم+ ئەوە+ كریای] چاوكرانەوە، شارەزابوون.
چەم ئەوەكەرڎەی/çem ewe keriđey: كتپ:[ هـ][ چەم+ ئەوە+ كەرڎەی] چاوكردنەوە.
چەماوچەم/çemawçem: نتـ:[ هـ][ چەم+ ئاو+ چەم] چاوە چاو.
چەماوچەم كەرڎەی/çemawçem keriđey: نتـ:[ هـ][ چەماوچەم+ كەرڎەی] چاوەچاو كردن.
چەمەڕای/çemeřay: كتن:[ هـ] چاوەڕێ.
چەمەزەخم/çemezexim: نتـ:[ هـ][ چەم+ ئە+ زەخم] چڕووزار: كەللەی كەر یان ووڵاخێک بۆ چاوەزار لە ناو بێستاناندا بە دارەوە دەكرێت.
چەمەقووڵە/çemeqûľe: نتـ:[ هـ]چاوقووڵكە.
چەمەنەئامای/çemeneamay: كتن:[ هـ] چاوداهاتن.
چەم ئیشای/çem îşay: كتن:[ نخ][ هـ] چاو ئێشان.
چەم ئیشنای/çem îşinay: كتپ:[ نخ][ هـ] چاوئێشاندن.
چەم ئیشە/çem îşe: نتـ:[ نخ][ هـ] چاو ئێشە، چاوێشە.
چەم باز/çem: نتـ:[ هـ] چەم بازە، چاوباشقاڵ.
چەم بازی/çem: :[ هـ] چاوبازی، چاوباشقاڵی.
چەم باشقەڵە/çem ş: :[ هـ] چەمباز، چاوباز.
چەم باشقەڵەیی/çem ş: :[ هـ] چاوبازیی، چاولەوەڕاندن.
چەم بەرئارڎەی/çem arđey: كتن:[ چەم+ بەر+ ئارڎەی] چاودەرهێنان.
چەم بەرئامای/çem amay: كتن:[ نخ][ چەم+ بەر+ ئامای] چاودەهێنان.
چەم بەرئاورڎەی/çem arđey: كتن:[ چەم+ بەر+ ئارڎەی] چاودەرهێنان.
چەم بەرئارڎەی/çem arđey: كتن:[ چەم+ بەر+ ئارڎەی] چاودەرهێنان.
چەم بەرایی نەڎای/çem arđey: كتن:[ چەم+ بەرایی+ نەڎای] چاوبەرایی نەدان.
چەم بەرەوژێر/çem: شڕ: چاوبەرەوژێر.
چەم بەرپڕا/çem berpiřa: كتن:[ چەم+ بەر+ پڕا] چەم بەرپڕێ : چاودەرپەڕیو.
چەم بەرپڕای/çem berpiřa: كتن:[ چەم+ بەر+ پڕا] چاودەرپەڕین.
چەم بەرپڕنای/çem berpiřa: كتپ:[ چەم+ بەر+ پڕنای] چاودەرپەڕاندبن.
چەم بەرز ئەوەکەرڎەی/çem arđey: كتن:[ چەم+ بەر+ ئارڎەی] چاوبەرزکردنەوە.
چەم بەرز کەرڎەیۆ/çem arđey: كتن:[ چەم+ بەر+ ئارڎەی] چاوبەرزکردنەوە، چاوهەڵبڕین.
چەم بەرزۆ کەرڎەی/çem arđey: كتن:[ چەم+ بەر+ ئارڎەی] چاوبەرزکردنەوە.
چەم بەر وزتەی/çem arđey: كتن:[ چەم+ بەر+ ئارڎەی] چاودەرخستن، چاوبەروستەی ( هـ).
چەم بەزنای/çem arđey: كتن:[ چەم+ بەر+ ئارڎەی] چاوبەزاندن.
چەم بەزیا/çem arđey: كتن:[ چەم+ بەر+ ئارڎەی] چاو بەزێ : چاوبەزیوو.
چەم بەزیای/çem arđey: كتن:[ چەم+ بەر+ ئارڎەی] چاوبەزیان، چاوبەزین.
چەم بەس/çem bes: کتپ:[ هـ] چاوبەست.
چەم بەستەی/çem besitey: کتپ:[ هـ] چاوبەستن.
چەم بەستەیەرە/çem besitey: کتپ:[ هـ] چاودابەستن.
چەم بەستەیرە/çem besitey: کتپ:[ هـ] چاودابەستن
چەم بەس کریا/çem bes kirya: کتپ:[ هـ] چاوبەستکراو.
چەم بەس کریای/çem bes kiryay: کتپ:[ هـ] چاوبەست کران.
چەم بەس کەرڎەی/çem bes kerđey: کتپ:[ هـ] چاوبەست کردن.
چەم بەسی/çem besî: کتپ:[ هـ] چاوبەستی.
چەم بەسیا/çem besya: کتپ:[ هـ] چاوبەستراو.
چەم بەسیای/çem besyay: کتپ:[ هـ] چاوبەستران.
چەم بەسیایەرە/çem besya: کتپ:[ هـ] چاودابەستران.
چەم بەسیایرە/çem besyayire: کتپ:[ هـ] چاودابەستران.
چەم برسی/çem birsî: ئانتـ:[ هـ] چاوبرسی.
چەم برسیتی/çem birsîtî: نچ:[ هـ] چاوبرسێتی.
چەمبڕ/çem biř: نفا:[ هـ] چاوبڕ: کەسێکە چاو ببڕێت.
چەم بڕکێ/çem biřkê: نتـ:[ هـ] چاوبڕکێ.
چەم بڕیای/çem biřyay: كتن:[ هـ] چاو لێكەری.
چەم بڕیایەنە/çem biřyayene: ئاکتـ:[ هـ] چاوتێبڕان، حەسوودی پێبڕان.
چەم بڕیەی/çem biřyey: کتن:[ هـ] چاوبڕین.
چەم بڕیەیەنە/çem biřyey: ئاکتـ:[ هـ] چاوتێبڕین.
چەم بڕیەینە/çem biřyeyine: ئاکتـ:[ هـ] چاوتێبڕین : حەسوودی پێ بردن.
چەمبڵق/çembiľq: ئانتـ:[ هـ] چاودەرپەڕیو.
چەمبڵقی/çembiľqî: نچ:[ هـ] چاودەرپەڕین
چەمبۆق/çemboq: ئانتـ:[ هـ] چاوبۆق، چاوزەق.
چەم بۆقی/çem boqî: نچ:[ هـ] چاوزەقی.
چەم بینای/çem bînay: نچ:[ هـ] چاوبەستن.
چەم بینایەرە/çem bînayere: نچ:[ هـ] چاودابەستن.
چەم بینایرە/çem bînayire: نچ:[ هـ] چاودابەستن.
چەم بینیا/çem bînya: نچ:[ هـ] چاوبەستراو
چەم بینیایەرە/çem bînyayere: نچ:[ هـ] چاوبەستران، چەم بینییایرە( هـ).
چەمپان/çempan: نچ:[ هـ] چاوپان.
چەمپانی/çempanî: نچ:[ هـ] چاوپانی.
چەمپتنای/çempitnay: نچ:[ هـ]
چەمزەق/çemzeq: ئانتـ:[ هـ] چاوزەق.
چەم ساغ/çemsaẍ: ئانتـ:[ هـ] چاوساخ.
چەمساغی/çemsaẍî: نچ:[ هـ] چاوساخی.
چەمكز/çemkiz: ئانتـ:[ هـ] چاوكز.
چەمكزی/çemkizî: نچ:[ هـ] چاوكزی.
چەمڵە/çemľe: ن:[ هـ] چاو.
تێبینی |
مامۆستا جمال بێدار لەشاكاری وشەنامەدا، كە لە مەڕ زاری هەورامی دا. لێرەدا چەم لە 361- 369 دایە. |
.
.
____________
چەم ² /çem: ن:[ کباک، باد] ڕووباری چكۆڵە، زێ، چوخوڕ، خڕی، بەستی، جۆگە: چەم لە چۆم گەورەترە: چۆمێكە كە دارو باری هەبێت.[ ئینگـ: stream]
چەماو/çemaw: نتـ:[ چەم+ ئاو] ئاوی چەم.
چەمۆک/çemok: ن:[ کباک] جۆگە.
چەم وچوخمۆ/çemûçuxmo: نتـ: [ ئەردە] چەم و چرغورد.
چەموچوخورد/çemûçuxurd: نتـ:[ ئەردە] شیوودۆڵێكە، كە زۆر زەبەند و چڕبێت.
چەموچەغوورە/çem û çeẍûre: نتـ:[ ئەردە] ڕووبار، چۆم، دەرە.
خوڕەی چەم/xuřey çem: نتـ:[ خوڕە+ ی+ چەم]
زڕمەی چەم/zirmeyçem: نتـ:[ زرمە+ ی+ چەم]
.
.
______________
چەم ³ /çem: ئان، ف:
1 – ڕەگی( چەمان).
2 – كۆم، كووڕ، چنەگ( ئەردە)، چەمیڕگ، چەماوەوە.
چەم ئاخوڕە/çem: نتـ:[ ئەردە] پەرژین، تەیمان.
چەمان/çem: كتن:[ هـ] خواربوونەوە، چەوتان، چمان _ چەمیان، داهاتن.
چەماندن/çem: كتپ: خواركردن، چەماندنەوە.
چەماندنەوە/çem: كتپ: داهێنانەوە، قوڵزاندن، چۆماندنەوە، قەوچاندنەوە، خواركرد نەوە، كووڕكردنەوە، كۆمكردنەوە، بەرڤەكردن، چەماندنەوە.
خۆچەماندنەوە/çem: كتپ: دابوون.
چەمانن/çem: كتپ: چەماندن.
چەماننەوە /çem: كتپ: چەماندنەوە.
چەماو/çemaw: ئانفا: كووڕ، خووز، داهاتوو، چلووچووڤ، قۆڤ، پشتقۆڤ.
چەماوەوە/çemawewe: ئانفا: كووڕبووەوە، خواربووەوە، چەڤیای، چەمیو، داهاتوو.
چەماوەوەیی/çemaweweyî: نچ: كووڕی، چۆچک.
چەماوەی تواندنەوە/çemamwey twandinewe: نتـ:[ كیمیا] ئەو چەماوەیەیە بڕی ئەو گۆڕانە پیشاندەدات كە بەسەرتواناو و توانەوەی ماددەیەكی دیاریكراو دێت بەهۆی گۆڕانی پلەی گەرمییەوە.[ ئینگـ : Solubility curve].
چەمای/çemay: كتن:[ هـ] چەمین.
چەمایۆ/çemayo: كتن:[ هـ] چەمینەوە.{ وشەنامە، ل، 362}.
.
.
____________
چەم 4 /çem: ن:[ کباک] خەم.
چەمال/çemal: نتـ:[ کباک] خەمخۆری، دڵسۆزی.
چەموخەم/çemûxem: نتـ:[ ئەردە][ چەم+ و+ خوم] نازونووز.
.
.
.
.