کەللەسەر/kelileser: نتـ:[ توێ][ کەللە+ سەر] ئێسکەسەر، پیت، تەپڵی سەر، تەوقی سەر، کلۆخ : kilox، قاپیلکە سەر، کاپۆل _ کاپۆڵک، کاتک، کاجیر، کاژە _کاژەڵاک، کافا : بەشی سەرەوەی تەوەرە پەیكەرە : ئێسکی کاسەی سەر و دەموچاو و ئێسکۆکەکانی گویێ ناوەڕاست دەگرێتەوە. سەرجەمی ئێسکەکانی کەللەی سەر ( 22) ئێسکن، دابەش دەبن بەسەر دوو ناوچە جیاوازی سەردا.[ ئینگـ ، لا : cranium].
.
A – کاسەی سەر یان قاپیلکەی دەماغ پێکهاتووە لە شەش شێوە ئێسک، کە چوار یان تاکن و دووانیان چووتن لەم لاو و ئەولای سەر کەوتووون، تێکڕا دەبنە هەشت پارچە : سندووقێکی بچووکیان پێکهێناوە بۆ پاراستنی دەماغ، لێوارەکانی ئام ئێسکانە گرنج گرنجن و چوونەتە ناو یەکەوە، لەبەرئەوە بە جومگە نەبزوێنەکان دادەندرێن. کونێکی تا ڕادەیەک گەورەش لە ژێر کاسەی سەردا هەیە دڕکەمۆخی پێدا تێدەپەڕێت و پێی دەڵێن شاکەلەبەر. هەرەوەها بۆشایی یەک لە کەلـلەی منداڵدا هەیە پێی دەڵێن : شلکەسەر ( یافوخ).
.
پێکهاتەی پارچەکانی کەللەسەر |
1 . ناوچەوانە ئێسک/nawçewane êskî: نتـ:[ توێ][ ناوچەوان+ ئە+ ئێسک ] تەوێڵی.[ ئینگـ : frontal bone ]
2 . ئێسکی مێخی/êskî mêxî: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ ] ئیسکێکە لە ناو کەللەی سەردا.[ ئینگـ : sphenoid ]
3 . پاتەسەر/bateser: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ ] پشتسەر : ئێسکی پاشەسەر لە ژێر و دواوەی کەللەوە کە کونێکی هێلکەیی تێدایە و ڕێگای پێوەندی مێشک و پەتەمازە خۆش دەکات.[ ئینگـ : occiput].
4 . ئێسکی بێژنگی/êskî bêjingî: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ ] بێژنگەئێسکە : ئیسکێکە لە ناو کەللەی سەردا.[ ئینگـ : ethmoid]
5 . ئێسکی لاجانگی/êskî lacangî: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ ] ئێسکێکی پەپوولەیی کە بنی کەللە دەگرێت، لای چەپ.[ ئینگـ : temporal]
6 . ئێسکی لاجانگی/êskî lacangî: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ ] ئێسکی لاجانگی : ئێسکێکی پەپوولەیی کە بنی کەللە دەگرێت، لای ڕاست.[ ئینگـ : temporal]
7 . ئێسکی دیواری/êskî dîwarî: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ ] ئێسکی لای چەپ.[ ئینگـ : parietal ]
8 . ئێسکی دیواری/êskî dîwarî: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ ] ئێسکی لای ڕاست.[ ئینگـ : parietal ]
.
B – ئێسکەکانی دەموچاو لە کەللەسەردا بریتین لە 14 دانە، کە 6 دانەیان جووتن و 2 دانەیان تاکن. 13 پاژی لکاوە بە کەللەوە و ناجووڵێت،
.
9 . ئێسکی گاسنی/êskî gasinî: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ ] گاسنە ئێسک : ئێسكی پشتەوەی تیغەی لووت. [ ئینگـ : Vomer]
10 . ئێسکی شەویلگەی خوارەوە/êskî şeyilgey xwarewe: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ ] ئێسکی شەویلگەی خوارەوە.[ ئینگـ : mandible]
11. ئێسکی مل/êskî mil: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ ] چەڵەمەی مل : ئێسکی تەڵەمشکێنە لەسەر قورقوشم، لە شێوەی بادا.[ ئینگـ : hyoid]
12 . ئێسکی كاكیلەی سەروو/êskî kakîley serû: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ كاكیلە+ ی+ سەروو] ئێسکی شەویلگەی سەرەوە، لای چەپ.[ ئینگـ : maxilla]
13 . ئێسکی كاكیلەی سەروو/êskî kakîley serû: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ كاكیلە+ ی+ سەروو] ئێسکی شەویلگەی سەرەوە، لای ڕاست.[ ئینگـ : maxilla]
14 . ئێسکی مەڵاشوو/êskî meľaşû: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ مەڵاشوو] ئێسکی لای ڕاست. [ ئینگـ : palate ]
15 . ئێسکی مەڵاشوو/êskî meľaşû: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ مەڵاشوو] ئێسکی لای چەپ. [ ئینگـ : palate ]
16 . ئێسکی لووت/êskî lût: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ لووت] ئێسکی کەپوی لای چەپ.[ ئینگـ : nasal bone ]
17 . ئێسکی لووت/êskî lût: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ لووت] ئێسکی کەپوی لای ڕاست.[ ئینگـ : nasal bone ].[ ئینگـ : nasal]
18 . ئێسکی گوێچکەماسی ناوەوەی لووت/êskî gwêçike masî nawewey lût: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ گوێچکەماسی+ ناوەوە+ ی+ لووت ] ئێسکی لای چەپ. [ ئینگـ : Concha nasalis inferior]
B . ئێسکی گوێچکەماسی ناوەوەی لووت/êskî gwêçike masî nawewey lût: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ گوێچکەماسی+ ناوەوە+ ی+ لووت ] ئێسکی لای ڕاست. [ ئینگـ : Concha nasalis inferior]
19 . ئێسکی کوڵمی/êskî kuľimî: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ کوڵم+ ی ] ئێسکی کوڵمی : ئێسکی گۆنەیی، ڕوومەتە ئێسکی لای چەپ.[ ئینگـ : zygomatic]
20 . ئێسکی کوڵمی/êskî kuľimî: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ کوڵم+ ی] ئێسکی گۆنەیی، ڕوومەتە ئێسکی لای ڕاست.[ ئینگـ : zygomatic]
21 . ئێسکی فرمێسکی/êskî firmêskî: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ فرمێسک+ ی] ئێسکی لای چەپ.[ ئینگـ : lacrimal ]
22 . ئێسکی فرمێسکی/êskî firmêskî: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ فرمێسک+ ی] ئێسکی لای ڕاست.[ ئینگـ : lacrimal ]
.
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی کەللەیی |
.
کەللەیی/kelileyî: نچ:[ توێ] ئەوەی پەیوەندی بە کەللەوە هەبێت، یان پێشگرێکە لە زمانی کوردی بۆ زۆر دەستەواژەی زانستییە کە پەیوەندەی بە کەللەوە هەبێت. [ ئینگـ : cranial , cranio]{ پەزیشکی، ل، 98}.
کەللەیی دەمی/kelileyî demî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : cranio buccal]
کەللەیی دڕکنی/kelileyî diřkinî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : craniospinal]{ پەزیشکی، ل، 99}.
کەللەیی ڕوویی/kelileyî řuwyî : نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : craniofacial]
کەللەیی گەروویی/kelileyî gerûyî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : craniopharyngeal]
کەللەیی گوێچکەیی/kelileyî gwêçkeyî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : cranio aural]
کەللەیی مێشکی/kelileyî mêşikî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : cranio cerebral]
.
کەللەبڕین/kelileyî biřîn: کتپ:[ توێ] [ ئینگـ : craniectomy].
کەللە پێو/kelile: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : craniomater]
کەللە شکاندن/kelile şikandin: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : cranio clasis]
کەللە نەرم بوون/kelile merim bûn: نتـ:[ توێ] ئێسکە کەللە نورم دەبن.[ ئینگـ : craniomalacia]
کەللە هەڵدرێن/kelile heľdirîn: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : craniotomy]
.
ئەستووربوونی ئێسکەکانی کەللەسەر/estûrbûnî êskekanî kelileser: نتـ:[ توێ][ کەللە+ سەر] [ ئینگـ : Craniosclerosis]
ئێسکاندنی درزەکانی کەللە/êskandinî dirzekanî kelile: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : craniostosis]
تەنگبوونەوەی درزەکانی کەللە/tengbûnewey dirzekanî kelile: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : craniostenosis]
چۆڵەمەیی کەللەیی/çoľemeyî kelileyî: نتـ:[ توێ][ چۆڵەمەیی+ کەللەیی ] .[ ئینگـ : Cleidocranial].
ژێرکلوخی/jêr kiluxî: ئانتـ:[ توێ][ کباک][ ژێر+ کلوخی] ژێر کەللەسەری. [ ئینگـ : subcranial].
سووتانەوەی ئێسکەکانی کەللە/sûtanewey êskekanî kelile: نتـ:[ نخ][ + ئێسکەکانی+ کەللە] هەوکردنی ئێسکەکانی کەللە. [ ئینگـ : Mastoiditis].
قڵیشی زگماکی کەللە/qiľişî zigmakî kelile: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : cranioschisis]
قۆڕی کەللە/qořî kelile: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : cranio cele]
نەخۆش کەللە/nexoş kelile: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : cranio pathy]
وێنەگرتنی کەللەسەر/wênegirtinî kelileser: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : craniography]
هەوکردنی ئێسکەکانی کەللە/hewkirdin êskekanî kelile: نتـ:[ نخ][ هەوکردنی+ ئێسکەکانی+ کەللە] سووتانەوەی ئێسکەکانی کەللە. [ ئینگـ : Mastoiditis] [ ئینگـ : cranitis] .
.
.
.
.