مەمک ¹ /memik: ن:[ توێ] لەلەشی مرۆڤدا: پەستان، پزی، چچ _ چچە: çiçe( زازاکی )، چچک، چيچه، چيچی، چیچک:çiçik( کباک)، چیچیلە، مەم، مەمە، مەمکە، مەمەڵە، مەمگ، مەمڵ _ مەمڵە، مەمێ، مەمی: دوو بەرزەوەبووی سەر سنگی ئافرەتە، لەناوەڕاستی مەمکدا یەک گۆی مەمک هەیە، منداڵی بەرمەمکە شیری لێوەدەخوات. مەمکی ئافرەت جیاوازە لە گوانی هەموو گیاندارە شیردەرەکانی دیکە، کە دەکەوێتە سەرووی گەدەوە.

ئەرکی سەرەکی مەمک سازدان و دەردانی شیرە. مەمک لە خۆگری لووی شیردەرە کە ژمارەیەکی زۆری لە خۆگرتووە. پیاوانیش مەمکیان هەیە بەڵام توانایی سازکردنی شیریان نیە. مەمک لە ڕووی پێکهاتەی توێکاری و شانەییەوە لەیەک دەچن لە ڕەگەزی نێر و مێ دا، بێجگە لەوەی کە مەمکی ژنان لە ڕێگەی کاریگەری هۆڕمۆنی پرۆجیستیرۆن، قەبارەکەی گەشەدەکات و شیرەڕژێنەکانیش لە ناویدا دروست دەبێت، لێ هۆرمۆنی پڕۆلاکتین و ئۆکسیتۆسین ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە گەشەکردنی مەمک و ئامادەکردنی مەمک بۆ دروستکردنی شیر لەکاتی زگپڕی و هەبوونی منداڵدا. کاتێک بەدەست گەمە لەگەڵ مەمک دەکرێت، بەتایبەتی گۆی مەمک کە پڕە لە کۆتایییە دەمارەیییەکان، ئەوەش دەبێتە هۆی وروژانی هەستی سێکسی لەڕەگەزی مێدا، گۆی مەمک دەمژرێت، هەندێ لە ژنان دەگەنە ئۆڕگازم کاتێک بەتەنها مەمکیان دەوروژێندرێت.

مەمک لە ڕێگەی هۆڕمۆنەکانی ئیستڕۆجین و مۆنتگۆمەری گڵاند. ئەوانە ڕۆڵیان دەبێت لەسەر سووڕی دەماری زیادکردنی ڕێژەی دەردرواوە هۆڕمۆنییە سێکسییەکان لە ڕەگەزی مێدا، کە ئەوەش کاریگەری هەیە لەسەر ئامادەکردن و زیادکردنی هەستی ژنان بۆ سێکس کردن.[ لا: mammae][ ئینگـ: breast]. 

 تێبینی
 تکایە بۆئەوەی وێنەکان ببینیت، کلیک لەسەر وشە ئینگلیزی و لاتینییەکان بکەن، کە بارگاوی کراون بە وێنە. 
        توێکاری مەمکی ژن   

پێست/pêst: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Skin]

جۆگەلەی شیر/cogeley şîr: نتـ:[ توێ][ جۆگەلە+ ی+ شیر][ ئینگـ: Milk duct ]

خەرمانەی مەمک/xermaney memik: نتـ:[ توێ][ خەرمانە+ ی+ مەمک][ ئینگـ: Areola]

دەفەی سینگ/defey sînig: نتـ:[ توێ][ دەفە+ ی+ سینگ] ڕکەڵ.[ ئینگـ: Chest wall ، Thoracic wall]

شانەی چەوری/şaney çewirî: نتـ:[ توێ][ شانە+ ی+ چەوری][ ئینگـ: Fatty tissue]

قاشۆچکەی شیر/qaşoçikey şîr: نتـ:[ توێ][ قاشۆچکە+ ی+ شیر] لووی شیرساز.[ ئینگـ: Lobules]

گۆی مەمک/goy memik: نتـ:[ توێ][ گۆی+ مەمک][ ئینگـ: Nipple]

لڤکا مەمک گرێژی/livka memik girêjî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: mammary gland]

ماسوولکەی سینگ/ masûlikey sînig: نتـ:[ توێ][ ماسولکە+ ی+ سینگ][ ئینگـ: Pectoralis muscles ، Musculus pectoralis major]

مەمکەمژە/memike mije: نتـ:[ تشت][ مەمک+ ئە+ مژ+ ئە] مەمکمژە، مەممکەمژ، مەمڵەمژە، مەمیانە، مۆستک.  

مەمکبەند/memikbend: نتـ:[ پۆشاک][ مەمک+ بەند] ئێلەک _ ئێلەگ، بەردلک، زەخمە، ستیان، سووتیان، شاماکی. 

مەمک بچووک/memik biçûk: ئانتـ:[ توێ]

مەمک خڕکردن/memik xiř kirdin: کتپ:

مەمکدار/memikdar: ئانتـ:[ مەمک+ دار][ ئینگـ:mammalia].

مەمکدارزان/memikdarzan: نتـ:[ مەمکدار+ زان( زانین)] پزیشکێک پسپۆری لە بەشی مەمکزانییەوە هەبێت.[ ئینگـ: mammalogist]

مەمکدارزانی/memikdarzanî: نچ:[ مەمکدارزان+ ی] هەر زانیارییەک کە دەربارەی مەمک بێت.[ ئینگـ: mammalogy]

مەمکدان/memikdan: نتـ:[ مەمک+ دان]

1 – شیرپێدان، شیردان. 

2 – سینەبەندی ژنان. 

مەمکڕیکخستن/memikřêkxistin: کتن:[ مەمک+ ڕیکخستن][ ئینگـ: mastoplasty]

مەمکزل/memikzil: ئانتـ:[ مەمک+ زل][ ئینگـ: mammose]

مەمک زلبوون/memik zilbûn: کتن:[ مەمک+ زلبوون][ ئینگـ: mastauxe]{پەزیشکی، ل، 203}. 

مەمک زل/memikzilî: نچ:[ مەمکزل+ ]

مەمک قیت/memik qît: ئانتـ:[ توێ]

مەمک گەزتن/memik gezitin: کتن:[ توێ] .

مەمک گەورە/memik gewire: ئانتـ:[ توێ]

مەمک گرتن/memik girtin: کتن:[ توێ]

مەمک لەرینەوە/memik lerînewe: کتن:[ توێ] .

مەمک لەراندنەوە/memik lerandinewe: کتن:[ توێ]

مەمک مژین/memik mojîn: کتپ:[ مەمک+ مژین]

مەمک وورووژاندن/memik wurûjandin: کتن:[ توێ]

مەمک ووشکبوون/memik wuşikbûn: کتن:[ مەمک+ ووشک+ بوون] لەشیر بڕانەوە( بڕینەوە).[ ئینگـ: Ablactation]

مەمکی/memikî: نچ: چچکی( باد) : هەر تشتێک پەیوەندی بە مەمکەوە هەبێت یان لە شێوەی مەمک.[ ئینگـ: mammillate ، mammiform]. 

مەمکی ژن/memikî jin: نتـ:[ توێ]

مەمکی پیاو/memikî piyaw: نتـ:[ توێ]

 زاراوەی مەمک لە واتای جیاواز دا

بەرمەمکانە/bermemkane: نتـ:[ بەر+ مەمک+ ئانە] ئایل، زارۆک _ زارۆڵە، ساڤا _ ساوا، شیرەخۆرە، کۆرپە، منداڵ.

جووتێ مەمک/cûtê memik: نتـ:

جوانکاری مەمک/ciwankarî memik: ن:[ توێ]

سەمای مەمک/semay memik: نتـ: 

شۆڕبوونەوەی مەمک/şořbûnewey memik: نتـ:

کێشەکانی مەمک و شیرپێدان/kêşekanî memik û şîrpêdan: نتـ:[ توێ] 

گەورەبوونی مەمک/gewirebûnî memik: نتـ:[ توێ] لەسەرەتای تەمەنی هەرزەکاری، کچان مەمکیان گچکە و قیتە ، بەڵام دوای تەمەنی بیست ساڵی و بەتایبەتی پاش ئەوەی منداڵیان دەبێت، مەمکیان گەورەتر و شۆڕدەبێتەوە.

گەورەکردنی مەمک/gewirekirdnî memik: نتـ:[ توێ] 

لەشێوەی مەمک/le şêwey memik: ئانتـ:[ ئینگـ: mammiform] 

هێزی مەمک/hêzî memik: نتـ:

  هەندێک لە نەخۆشییەکانی مەمک

مەمک ئێشە/memik êşe: نتـ:[ مەمک+ ئێشە][ ئینگـ: mastalgia، mastodynia ، mammalcia]

مەمک بڕینەوە/memik biřînewe: ن:[ ئینگـ: mastectomy]

مەمک هەڵدڕین/memikheľdiřîn: کتپ:[ ئینگـ: mastotomy , mammotomy]{ پەزیشکی، ل، 203 – 201}. 

پشکنینی خوێی مەمک/pişkinînî xiwêy memik: نتـ:[ توێ]

تەندروستی مەمک/tendirustî memik: نتـ:[ توێ]

دوومەڵی مەمک/dûmeľî memik: نتـ:[ توێ][ نخ][ دوومەڵ+ ی+ مەمک ] مەمکەدوومەڵ.[ ئینگـ: Mammary Abscess].

ژانی مەمک/janî memik: نتـ: هێندێ ژان هەیە کە پەیوەندییان بە سووڕی مانگانە نییە و ناتواندرێت بە ئاسانی شوێنی ئازارەکە بەوردی دیاری بکرێت و زیاتر لەتەمەنی سەرەوەی 40 ساڵییەوە روودەدات. هۆكاری ئەو ئازاره، هەندێ جار مەمک خۆیەتی وەک كیسەی ئاوی مەمک، رووداوی جیاواز و هەندێ گرێی بێزیانی مەمک وجگەرەکێشان و خواردنەوە، نەدانی شیر بە منداڵ و قەڵەوی و بەرزیی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین هەروەها مەمکدان (ستیان)ـە. زۆرجار ئەو ژانه له مەمكدا نییه و بەڵكو له دەوروبەریەتی، وەك ژانی ماسولكەی سینگ، ژانی پەراسوو، ژانی سینگ و مل، و چەندین هۆكاری تر، بەڵام ئەگەر ئازاری مەمک بەردەوام بوو و بۆ چەند هەفتەیەک درێژەی کێشا و کاریگەری ھەبوو لەسەر کاری ڕۆژانە، دەبێت سەردانی پزیشک بکرێت. بەڵام دوای ئەوە کە دڵنیابوون لە ژانی مەمکەکە هیچ پەیوەندییەکی بە شێرپەنجە یاخود هۆرمۆنەوە نییە، دەکرێت دەرمانی هێوەرکەرەوە بەکاربێنن و خواردنی چای و قاوە و چۆکلێت و کۆلا و بەهارات تا ئەو جێگایە کە دەکرێت، کەم بکەنەوە. { ئاتۆسا مورادی}

ژانی مەمکی سووڕی مانگانە/janî memik sûřî mangane: نتـ: ژانێکە کە لە دەورووبەری کاتی سووڕی مانگانە روودەدەن و بەهۆی کاریگەری هۆرمۆنی ژنانە، ژانەکە لە هەر دوو مەمکدا یاخود لە یەک مەمکدا دەبێت و لەوێوە بەرەوە بن هەنگەڵ دەچێت و هێندێک جاریش لە ناوەڕاستی سووڕی مانگانە هەتا دەستپێکردنی بەردەوام دەبێت. لە حاڵەتەدا ژن هەست بە قورسایی و تورتبوونی مەمکەکانی دەکات و لەوانەیە بە جووڵەی باڵ ئازارەکەی زۆرتر بکات یان خەوتن بە شەوان بۆی زەحمەت دەبێت.

شێرپەنجەی مەمک/şêrpencey memik: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ مەمك] باوترین ئەو جۆرە شێرپەنجەی کە لە خانماندا هەن.[ لا: Cancer mammae ]

شێرپەنجەی مەمک لە پیاودا/şêrpencey memik le nêrda: نتـ:[ توێ]

گرێ لە مەمک/girê le memik: نتـ:

گرێی مەمک/girêy memik: نتـ:[ توێ] 

هەوکردنی لووەکانی مەمک/hewkirdinî luwekanî memik: نتـ:[ نخ][ ئینگـ: mastadenitis] 

هەوکردنی مەمک/hewkirdinî memik: نتـ:[ نخ][ ئینگـ: mastitis]{ پەزیشکی، ل، 203}

وێنەی مەمک گرتن/wêney memik girtin: نتـ:[ ئینگـ: mammagraphy]

.

.

______________

مەمک ²/memik: ن:[ ئاژ] لە لەشی ئاژەڵدا: چیچە، قێل، کوهان، گوان، گوانەمه، گوانێ، گوهانی، گوهان: Guhan، گوهاندین: guhandîn، لەم : ئەندامێکە لە پاش سکی گیاندارە شیردەرەکانەوە ( گوانداران) شۆردەبێتەوە، کە چوار گۆی هەیە.[ ئینگـ: udder ,dug]

مەمکدار/memikdar: نتـ:[ مەمک+ دار] بەگوان، شیردار، شیردەر، گواندار، گوهاندار.[ ئینگـ: mammal ،mammary ،mammillary]

مەمکداران/memikdaran: نتـ:[ مەمکدار+ ئان] شیردەران، گوانداران، گوهانداران : دەستەیەک لە گیانلەبەرەانن، کە بێچوو بە شیری مەمکیان بەخێودەکەن. وەک مەر و بزن.[ ئینگـ: mammal].

مەمکداری/memikdarî: نچ:[ مەمکدار+ ی] بەگوانەوە، شیردارە، گوهانداری.[ ئینگـ: mammalion]

مەمکداری هێلکەکەر/memikdarî hêlikeker: نتـ:[ مەمکدار+ ی+ هێلکەکەر][ ئینگـ: ovlparous mammal] 

.

.

.

.