كوت ¹ /kut: ن، ف:[ مكـ]
1 . بەش، پار_ پارچە، پاژ( کباک)، پەترۆک، پەل، پشک، پل، تیزماڵک، تیلماسک، تیلمە، دەرقەل، زولاک، سۆک، کەرت، گرتک، لەت _ لت، لق، محک، ووڵمە.
:: کوتەگۆش : پارچە گۆشتی چكۆڵە.
2 . پل، توێ، لۆ.
3 . کۆڵووی نان.
تێبینی |
تەنها بۆ گۆشت بەکاردەهێندرێت |
کوتە/kute: ئان:[ کوت+ ئە]
1 – کوتە گۆشت: پل، چنچک _ چینجک، تکە.
2 – کوتە پەرۆ : تیتۆڵ، بزگور.
کوت بوون/k: کتن: بچران، پچران، پسان، بڕان، کوت بوون، قەتیان، قڕتیان.
کوت پێوە دان/k: کتن: پەیکوت، چینجکە، وەبەرحینچکاندن،سووک پێوەدان، سەگ ڵێ بانگکردن.
کوت کردن/k: پاشگرێکە لە زمانی کوردی : سەرکوتکردن.
كوتكوت/kutkut: ئان: ئەنجاوئەنجاو، پارچەپارچە، پەلپەل، پلپل.
کوت کوت/k: ئان: دڕاو، لەت لەت، چنراو، ئەنجن ئەنجن.
كوتكوت بوون/kutkutbûn: كتن: پارچەپارچەبوون، پلپل بوون.
كوتكوت كردن/kutkut kirdin: كتپ: پارچەپارچەكردن، پلپل كردن : بۆگۆشت وردكردن.
کوت کوت کردن/k: کتپ: لەت لەت کردن. ئەنجن ئەنجن کردن.
کوت کردن/k: کتپ: دڕین، لەت کردت، پیشاندن، تێک دران، هەڵ پچران، دادران، بچراندن،پچراندن، پساندن، قەتاندن، کوتکردن، قرتاندن.
کوتولەت/kutûlet: نتـ:[ کوت+ و+ لەت] لەتوپەت.
کوتومت/kutûmit: نتـ:[ کوت+ و+ مت] دەق، تەق : ووشەیەکە بەکاردەهێندرێت بۆ وێکچوونی دوو چشت لەگەڵ یەکتری.
کوتومت کردن/kutûmit kirdin: کتپ: پارچەپارچەکردن.
کوتین/k: کتن: کوتان.
.
.
______________________
كوت ² /kut: ف:[ ڕەگی چاوگی( کوتان و کوتین)ـە]
کوتان/kutan: کتن:
1 . ( دەرزی کوتان) : متوربەکردنی لە شی بەمیکرۆبێک بۆ مەبەستی ڵاراستن یان چارەسەرکردن دژی نەخۆشی یەک:
vaccination . 2 – هاڕین.
3 . لێدان.
4 . گێرەکردن، جیاکردنەوەی تۆوی ڕووەک لەبەرەکەی یان تۆێکپەکەی.
کوتاندن/kutandin: کتپ: دەزگالێدان، دەرگاکوتان، سەرکوت کردن، سەرکزکردن، پێوەندکردن.
کوتە/kute: ئان: دەنگی لێدان.
کوتەک/k: ئانفا:[کوت(کوتان)+ ئەک] پنەر، چۆگان، چۆ : داردەست، گاڕام، گورز، گاڵۆک.
هەندێک لە جۆرەکانی کوتەک |
کوتەک کارکردن/k: کتپ: دارکاری کردن.
کوتەکی سەرزل/k: نتـ: گۆڵال، تۆخماخ.
کوتکی گوڵی ڕووەک/k::
کوتەک خواردن/k::
کوتەک لێدان/k: کتپ: خاراندن، چۆڵین.
کوتەکوت/k: ئانتـ: بەکوتەکوت : بەدەست کوتان لەتارییکیدا ڕۆیشتن.
کوتران/k: کتپ:
کوتراو/k: ئانفا:[ کوتان] کەپەک، کلۆ، وردکە، لەتکە، نیم کوت، نیم هاڕ.
کوتراوی/k: نچ: خوێن تێزان، برینی کوتراوی : کوتراوی لە پێست و ئێسک، ئەندامێکی کوتراو.
کوتک/k: ن:[ کوت+ ک]
1 . تێڵا، زۆپە.
2 . دەستەواز، داری دەستە.
.
.
____________________
كوت ³ /kut: ف:
کوتوپر/kutûpiř: نتـ: لەناکاو، دەستبەجێ، بەپەلە، خرڵ، گورج، گەرماوگەرم، تاڤل، بێ وچان، خێرا.
کوتوپری/kutûpiřî: نچ: ئۆرژانس، بەشی فریاکاری.[ ئینگـ: Emergency].
کوتومزرەقی/kutûmizreqî: نتـ:[ کوت+ و+ مزرەقی] ووشەیەکەبەکاردێت لە بری کوتومت.
.
.
.
.