مژ/mij: ن:[ مژین] قوم، نەفەس.[ ئینگـ : Absorbtion]

:: مژێکی توندی لە جگەرەکە داو.{ گێلە، ل، ٩}

پێشگری(endo) لەزمانی ئینگلیزی بۆ زۆر زاراووەی زانستی بەکاردەهێندرێت وەک( endoothermic) بە واتا گەرمی مژ.

مژان/mijan: ن:

1 . کۆمەلە مژێک.

2 . برژانگ.

مژاندن/mijandin: کتپ: هەڵمژین، هلمژێن، مێژتن، ڤەمێژتن، مژین.

مژانە/mijane: نتـ:[ کشت][ مژان+ ئە] ئەو دارەی دەبێتە تەواوکەری هەوجاڕ،  لێکقایم دەکرێن.

مژە/mije: ن: کاری( هەڵمژین یان چەکاندن).

مژەک/mijek: ن: هەلمژ، ڤەمێژوک.[ ئینگـ: absorber]

مژپێو/mijpêw: نتـ: مژینپێو: ئامێرێکە بۆ پێوانەی مژینی ڕووناکی لەلایەن شلێکەوە بەکاردەهێندرێت، هەرەوەها ناوی دەزگایەکە بۆ پێوانەی توانەوەی گازێک لە شلێکدا. [ ئینگـ: Absorbtionmeter]

مژران/mijran: ئانفا:[ مژین].

مژراو/mijraw: ئانفا:[ مژین][ ئینگـ: Absorbt, absorbed] 

مژلێدان/mijlêdan: کتن:

مژندە/mijnde: نتـ:[ مژ( مژین)+ ندە][ ئینگـ: Absorber]

مژندەیی/mijndeyî: نچ:[ مژین][ ئینگـ: absorptivity]

مژیای/mijyay: چ:[ هـ] مژتن، مژین.

بەرمژ/bermij: ئانتـ:[ بەر+ مژ] ڤەمێژبار.[ ئینگـ: Absorbability]

پەنجەی دۆشاومژە/pencey doŝawmije: نتـ:[ توێ][ پەنجە+ دۆشاو+ مژە( مژین)] ئالخواج، دووشاولسە( کباش)، پەنجەی نیشانكردن.

خوێنمژ/xiwênmij: ئانتـ:[ خوێن+ مژ]

دەیمژێت/demijêt: ف:[ مژین] دەخواتەوە.[ ئینگـ: absorb]

سەرمژانکە/sermijanike: ن:[ کشت][ سەر+ مژانکە] مژانکەش بۆ ئەوەی لەگەڵ نیرەکە لێکقایم بکرێن؛ پارچە دارێک دەخەنە نێو کونی مژانەکە و لەگەڵ زەنگۆڵەکە لێکیان دەبەستنەوە.

کارلێکی گەرمی مژە/karlêkî germî mije: نتـ:[ مژین] گەرمی گرە.[ ئینگـ: endothermic reaction]

کردەی ووزە مژ/kirdey uwze mij: نتـ:[ مژین] گەرمی گرە.[ ئینگـ: endo-energic process]

گەرمی مژ/germî mij: ن:[ مژین][ ئینگـ: Absorbtion]

گەرمی مژە/germî mije: نتـ:[ مژین] گەرمی گرە.[ ئینگـ: endothermal]

گەرمی مژەیی/germî mijeyî: نچ:[ مژین] گەرمی گرەیی.[ ئینگـ: endothermic]

مارمژ/marmij: ن:[ زیند][ کباك][ مار+ مژ] زاروو، زاڵوو، زەروو، زەلوو، زوورک، زووری، زێروو: کرمێکی ڕەشی ئاوی دەم تیژە خووێنی پیس دەمژێت لە لەشی مرۆڤان. هيرودينێا[ ئینگـ: Hirudinea].

.

.

_________

مژ/mij: ن: موژ، تەم، تۆمان، هەور وهەڵا، هەوری نەویی( تەنک یان خەست).

:: مژی کێوان.

:: مژێکی قورس و داچەسپاو لەسەر شەو نیشتبوو.{ حەمەدۆک، 2 ل، 213}

مژەکۆر/mijekor: نتـ:

مژ و مۆر/mij û mor: نتـ: بە کەسێک دەڵێن چاوی کز بێت.

تەپ و مژ/tep û mij: نتـ: تەم و مژ.  

چاو مژ و مۆر/çawmij û mor: نتـ: چاو نیوە کراوەی کز.

.

.

______________

مژان/mijan: ن:[ کشت] بەشێکە لە پێکهاتەی هەوجاڕ

.

.

.

.