مڵە/miľe: ن:[ زیند] جۆبڕكە( دزە)، ڕەگبڕکە، قوزبڕكە، وورە، هۆڵە : مێروویەکە کە بەڕەنگی قاوەیی لەناو خاکی کێڵگەکاندا پەیدادەبێت، لە كۆمەڵەی كوللـەیە لە هۆزی مێرووە باڵ راستیەکان. وەکوو مێرووەکانی دیکە شەش قاچی هەیە. جووتى یەکەم لەپێیەکان تایبەت بە هەڵکەندنى خاک بەکاردێت، وە جووتى یەکەم لە باڵەکانى کورتە و ئەستورە تایبەتە بۆ خۆپاراستن وە جووتى دووەم تایبەتە بۆ فڕین. زیان و نیشانەکانی بریتین لە قرتاندن و پارچەکردنى ڕەگى رووەک لەگەڵ دروستکردنى تونێلەکانى ناو خاک، ئەمەش بە ئافەتێکی زەوی و زار لە قەڵەم دەدرێت.[ Zoo : Gryllotalpa gryllotalpa].

.

.

.

.

.

{

شاڵاو عبدالرحمن

}