تەون/tewn: ن:[ پیشە][ کەرەستە][ هـ][ تەڤن، تەوون]
1 – ڕایەخی تەنراو لە خوری و موو.
2 – تۆڕی تەنراوی جاڵجاڵۆكە، تەنۆكە.
هەندێ زاراوەکانی تەونکاری | |
باڵادار | داری لای سەرەوەی تەونەو لەسەر هەردوو لاداری تەنیشت جێگیر دەکرێ. |
بەرینجک، پاشدارە | دارێ لەئەندازەی فەرش کە دە پشتی تەون دەخرێت. |
بنەتان | یەکێکە لە کەرستەکانی تەونکردن. دارێکە تەونی پێ تونددەکرێت. |
پاشگورد | دارێكی بچووكە نزیكەی 1،50 مەتر درێژە. لە هەوراز دارگورد دەخرێتە ناو ڕایەڵەكان. لەكاتی چنیندا دارگورد چەسپاوە، تەنها پاشگورد دەجوولێتەوە. |
تار، تاڵ، تان، ڕایەڵ | تاڵی راکێشراو، تاڵەموو، تاڵی موو. |
تەپە | دارێكی گردی لووسە بە بنمیچەوە ڕایەڵی تەونی دەخرێتەسەر. |
چێرک( دزە)، پۆ( هـ)، ڕدێ | ئەو تاڵانە کەدەبرێن بەناو تاڵە راکێشراوەکاندا |
خەپە، گەلە، هەپە | سینگێکی گچکەی سێ قامک پان وبستێک درێژە: شانەی تەون کوتان. |
دارگورد ، پشتچۆڤک | ئەو دارەی پۆی تەونی پێدەکوتن. |
دانە، شەنەی تەون | واتا شتێكە وەک شانە بەڵام درێژترە و گەورەترە هەودای ڕایەڵی تەنراوی پێادا هاتوچۆ دەكات لەلای جۆڵاوە. |
ژێردار | داری ژێرەوەی تەونە کە بەدرێژای قاڵی چاڵێک هەڵکەندراوە و ئەو دارەی تیا جێگیرکراوە. |
لادار | هەر دوو داری لاتەنیشتی تەونە. |
تەونكار/tewnkar: ئانفا:[ تەون+ کار] تەڤنکار.
تەونكاری/tewnkarî: نچ:[ تەونکار+ ی] تەڤنکاری.
تەونكەر/tewnker: ئانفا:[ تەون+ كەر] تەونگەر: كەسێک كە فەرش و بەڕە و رایەخ سازدەكات.
تەونكەریی/tewnkerîy: نچ:[ تەونكەر+ ئیی] تەونگەریی: كار و پیشەی كەسی تەونگەر.
تەونكردن/tewnkirdin: كتپ: تەنینی ڕایەخ، تەون هەڵبەستن.
تەونگەر/tewnger: ئانتـ:[ تەون+ گەر] باف(رۆژ)، تەڤنگەر، جۆڵا، جوومەكار _ جوومەكڤان، ڕێسندە، كۆرسكەر : كشت و گرژكردنی بەن، یا دەزوو لەزۆر باداندا.
تەونگەریی/tewngerîy: نچ:[ تەونگەر+ئیی] تەڤنگەری، جوومەكاری.
تەون وبەست/tewn û best: نتـ:[ مجـ][ تەون+ و+ بەست] فێڵوفڕپ، تەشقەڵە: قەرار و سازانی دوویا چەند كەس دەگەڵ یەكتر بۆ ئەنجامدانی كارێكی ناڕەوا، بەدوبەست، كەین وبەین.
تەون وبەستكردن/tewn û bestkirdin: كتپ: پێكەوە سازان بە دژی كەس و كەسانێک. بەندوبەست كردن.
تەونۆكە/tewnoke: نتـ:[ تەون+ ئۆكە] تۆڕی تەنراوی جاڵجاڵۆكە، تەڤنک، تەون.
تەون هەڵبەستن/tewn heľbestin: كتپ:
1 – تەنینی فەرش و ڕایەخ، تەون كردن.
2 – [ ئد] كەسێک كە تەمەنێكی لێتەپەڕیووە و هیشتا هەر خەرێكی بەرنامە دڕاشتن وماڵ پەداكردنە.
تێبینی |
تەون لە چاوگی ئاڤێستایی تەن و تەنینی كوردیی كەوتووە.{ نانەوازادە}. |
تەونی جاڵجاڵووكە/tewnî caľcaľûke: نتـ:[ تەون+ی+جاڵجاڵووكە] تەڤنی پێرێ، داڤ، تەڤنكا پێرێ، تەباتۆر، تەنۆشک، تەڤنەپرک، پیرهەڤۆک، كونكا پیرێ.
گێلینگ/gêlînig: ن:[ پیشە] شەش داو شەش داوی لێک هاڵاو بۆ تەونی سەرعەرز.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 744}.
1 . پاڵەوان : دارێکە لە کەمەری تەون دادەنرێت.
2 . گورج : شتێکە وەک دانەی جۆڵا، بەڵام ئەم لە بەن درووستکراوە. هەودای ڕایەڵی پێدەڕوات. لەکاتی جۆڵاییدا بەرز و نزم دەبێتەوە بۆ تێهەڵکێشی تەنین.{ خاڵ، ل، 400}
دارگورد/dargurd: نتـ:[ پیشە] پشتچۆڤک : ئەو دارەی پۆی تەونی پێدەکوتن.
.
.
.
.
.
.
.
.