خێزان ¹ /zan: ن:[ هـ] دەرهاتوو.

{

نەورۆز گوڵ خێزان، نەورۆز گوڵ خێزان

وادەی وەهارەن، نەورۆز گوڵ خێزان

}{سەیدای هەورامی}.

.

.

____________________

خێزان ² /zan: ن:[ خێز] بنەماڵە، خانەوادە، کەیە : Keye( زا).[ ئینگـ : Family]

1 – ئاماژە بۆ کۆمەڵە تاکێک دەکات کە پەیوەندی هاوسەرگیری و خوێن پێکیانەوە دەبەستێت، لە یەک یەکەی نیستەجێبووندا دەژین و کارلێکی بەردەوام لەگەڵ یەکتریدا دەکەن، هەروەک چەند ڕۆلێکی کۆمەڵایەتی شیان هەیە کە دەیگێڕن، لە نموونەی ڕۆڵی باوک و دایک و مێرد و ژن و منداڵ یان منداڵەکان، خاوەنی ڕۆشنبیری هاوبەشی خۆشیانن. { کۆمەڵناسی، ل، 102}. 

2 – ژنی بەمێرد، کەیوان _ کەیوانوو، هاوسەر.

خێزاندار/xêzandar: ئانتـ:[ خێز][ خێزان+ دار] کەسێکە ماڵ و منداڵی هەبێت.

خێزانداری/xêzandarî: نچ:[ خێز] هەبوونی ماڵ و منداڵ.

خێزانی/xêzanî: نچ: هاوسەری، ماڵ ومنداڵ، کڵفەت، خانەوادە.

خێزاننامە/xêzanname: نتـ:[ ماف][ خێزان+ نامە] گەواهی نامەی ژن و مێردایەتی.پەیوەندی

خێزانی پەر لە تێكەڵ/xêzanî per le têkeľ: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : mixed codon family]{ ئە. قەرەداخی، ل، 87}.

 

خاووخێزان/xaw û xêzan: نتـ::[ خێز] [ خاو+ و+ خێزان] ماڵ و منداڵ بەوورد و درشتەوە.

.

.

___________________________

خێزان ³/zan: ن: یەکەی خێزان لە خشتەکی پۆلێنکردنی زانستی دا؛ لە هەردوو جیهانی زیندەوەر و جیهانی ڕووەک دا چەشنێک یان فرە چەشنێک دەگرێتەخۆ. ئەوانەش دابەش دەبن بەسەر بەسەر بنەماڵە و بن تیرەدا. زۆر خێزانیش لەبن پلە یەک کۆ دەبنەوە. 

بۆ ناسینەوەی ئاستی واتاکان بەپاشگری وشەکان بە زمانی لاتینی بۆ ئاسانکاری و بۆ دۆزینەوەی کرۆکی واتاکان دەسسنیشان دەکەن.

.

   پاشگرەکان :    
 ڕووەک، قەوزە، کەڕوو  گیانلەبەر 
 سەرووی خێزان   acea- oidea- Superfamily
خێزان aceae- idae-

Family

 خوارووی خێزان oideae- inae-

Subfamily

 تیرە eae- ini-

Tribe

 خوارووی تیرە inae- ina-  Subtribe

 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
Kingdom  Division  Class  Order  Family  Genus Species
 شانشینی هۆبە  پۆل پلە  خێزان چەشن جۆر
 plantae magnoliophyta Asterids Boraginales Boraginaceae

Anchusa

A. officinalis
 جیهانی ڕووەک   کاسە تۆودارەکان     

.

.

.

.