ئاش ¹ /aş: ن:[ کۆن]

1 –  ئاسیاو، ئاساوا، ئاریش، ئاشی ئاو، ئارێ ( کباک، زا). : ده‌زگایه‌که‌، گه‌نم و جۆ و دانه‌وێڵه‌ی تری پێ ده‌هاڕن و ده‌یکه‌ن به ‌ئارد یان بۆ مه‌به‌ستێکی تر وورد ده‌کرێت. کۆنترین جۆرێ که ‌تا ئێستاش له ‌کوردستان هه‌رباوه‌، ئاشی ئاوه ‌که ‌: که‌ دوو به‌رداشی خڕ له ‌سه‌ریه‌ک داده‌نڕێن، به‌رداشه‌که‌ی بنه‌وه‌ ناجووڵێت و ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ به ‌زه‌بڕی ئاوێ که‌ به‌ ته‌ووژم به ‌دۆلاشدا دێته‌خوارو له‌په‌ره‌ی ته‌مبووره ‌ده‌دات و ده‌سوورێته‌وه‌.

 تێبینی 
 ئاش له‌ ئه‌م پارچانه‌ پێکهاتوون : به‌رداش، بسته‌ ، خوانگه‌، خه‌ردار، چه‌قه‌نه‌، چه‌ره‌خۆره‌، تۆی ئاش، په‌ره‌که‌، ته‌تووه‌ی ئاش، نێ، پێی ئاش، ئاردکێش، موره‌سنگ. 

2 –  ئه‌و شوێنه‌ یان ئه‌و خانووه‌ی که‌ ئه‌م ده‌زگایه‌ی تێدا ده‌نێنه‌وه‌.  ئاش به‌ڕمێنه‌ : ڕس :  دان زۆرهاتووه‌  بۆ هاڕیین.

:: ئاش به‌ تاڵ.  ئاش به‌ری هاتووه‌.  ئه‌وه‌نده‌ی هاڕییوه‌ قوڵکه‌ی ئاش پڕبووه‌ له‌ ئارد.

:: ئاش ده‌کرێت.  دان له ‌که‌متر پێویست له‌( که‌وییژه‌) وه‌ دێته‌ خوارو به‌رداشه‌کان لێک ده‌خشێن.

3 – ئاش ده‌مێزێت. کونی به‌رداشی ژێره‌وه‌ی کراوه‌ته‌وه‌ و دانی پێداده‌چێته‌وه‌.

4  – ئاش فیچقه‌ ده‌کات. دۆلاش کونی ته‌ڕبووه‌ و ئاو به‌ ته‌ووژم له‌ کونه‌که‌ ڕا ده‌رده‌په‌ڕێت.

5 – ئاش که‌مه‌ر ده‌کات.  دان خاوه‌ و له‌ باتی هاڕیین و کردنی به‌ ئارد، ده‌یجوێت و قه‌ڵت و بڕی ده‌کات.

ئاشانه‌/aşane: ئانتـ:[ ئاب][ ئاش+ انه‌]

1 – ده‌یه‌کی مزاشی ئاش که ‌به‌شی ئاشه‌وانه‌د ه‌یبات بۆ خۆی له ‌باتی پاره‌دانی.

2 –  داشاخه‌، خراو :  باجێگه‌ ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌کان له ‌ناوچه‌ و مه‌ڵبه‌ندانه‌ی تێیدا باوبوو، له‌ ئه‌و که‌سانه‌ی یان ده‌ستان  که‌ بۆ خۆیان ئاشیان ده‌نایه‌وه‌،و به‌پێی زۆروکه‌می مزه‌ی ئاشه‌که‌دیاری ده‌کرێت.

ئاشه‌‌ڤان/aşevan: نتـ: ئاشه‌وان، ئاشڤان.

ئاشه‌وان/aşewan: نتـ:[ ئاش+ ئه‌وان] ئاسیاوان، ئایشه‌وان، ئاشه‌‌ڤان، ئاشڤانچی، قه‌ڕاش، کرێچ، لۆێنه‌، خاوه‌ن ئاش : ئه‌و که‌سه‌ی له‌ سه‌ر ئاش داده‌نیشێت و چاوه‌دێری هاڕیینی دان ده‌کات.

ئاشه‌وانی/aşewanî: نچ:  ئیشی ئاشه‌وان

:: مام خدر حه‌وت ساڵان له ‌دێیی( خاتووخاس) ئاشه‌وانی کرد.

ئاش به‌تاڵ/aş betaľ:  نتـ:[ ئاش( کو)+ به ‌تاڵ( ع : بۆش)]

1  –   ئاش دۆڵئاش ئاماده‌یه‌ بۆباراش لێ کردن.

2 – بانگه‌وازی  ئاشه‌وان بۆهاڕیین( له‌کاتێکدا ئاشه‌که‌ی دانی نه‌مابێت).

ئاش به‌تاڵکردن/aş betaľ kirdin: کتن:[ پپ ]

1- واز له ‌کارهێنان، ده‌ست له‌ ئیش هه‌ڵگرتن، به‌تاڵ پێ کردن.

2 –  کشانه‌وه‌، پاشه‌کشه‌کردن، گه‌ڕانه‌دواوه‌، مه‌یدان به‌جێ هێشتن.

3-  ڕوخان، ته‌پیین، شکست خواردن، هه‌ڕفتن.

ئاش به‌تاڵ پێکردن/aş betaľ pêkirdin: کتپ: به ‌زۆر واز پێهێنان.

ئاش به‌تاڵ لێ کردن/aş betaľ lê kirdin: کتپ: به ‌زۆری واز لێ هێنان.

ئاشبگێر/aşbigêr: ئانفا:[ ئاش+ ب+ گێڕ( گێڕان)] له ‌ناکاودا تاقمێک جه‌رده‌ هه‌ڵده‌کوتێته‌ سه‌ر ئاشێک و هه‌رچی ده‌غل و ئاردێکی تێدا هه‌بێت ده‌یدزن.

ئاش بگێرکردن/aşbigêr kirdin: کتپ:

1 – ئاش به‌تاڵکردن، تاڵان وچۆڵکردنی ئاشێک له‌لایه‌ن جه‌رده‌وه‌.

2 – هه‌ڵکوتانه‌سه‌ر، هێرش بردنه‌سه‌ر بۆ ڕووتکردنه‌وه‌.

ئاش بۆ نانه‌وه‌/aş bo nanewe: کتپ: پلان بۆدانان، گێره‌وکێشه‌ بۆ ساز کردن.

:: ئاشێکی بۆناینه‌ته‌وه‌،  هه‌رچی ده‌که‌ین ڕزگارمان نابێت.

ئاش چێکرن/aşçê kirin: کتپ:[ کباک، زا] ئاش چاک کردن.

ئاشدۆڵ/aşdoľ: نتـ: ئاشبه‌تاڵ، ئاسیاوچۆڵه‌.

ئاشڤان/aşvan: ن: ئه‌و که‌سه‌یه‌ باراش ده‌باته‌ ئاش  بۆ هاڕیین.

ئاش گه‌راندن/aş gerandin: کتپ : ئاش ئیش پێ کردن، ئاش وه‌ستایی کردن، ئاش گڕاندن، ئیش به‌ ئاش کردن.

::  ئاش له‌ خه‌یاڵێ ئاشه‌وان له‌ خه‌یاڵێ.  واتا به‌ هیچ جۆرێک له‌یه‌ک تێ نه‌گه‌یشتن.

ئاش گراندن/aş girandin: ن:[ کباک، زا] به‌کارخستنی ئاش، ئاش گێڕان.

ئاشگێر/aşgêr: ئانفا:[ ئاش+ گێر( گێران)]

1- ئه‌و ئه‌ندازه‌ ئاوه‌یه‌ که‌ ده‌توانێت ئاش وه‌گڕبخات.

:: جۆگه‌ی ته‌نیاڵ حه‌وت ئاشگێڕ ئاوی پێ دێت.

2- ئاش وه‌ستا، وه‌ستای ئاش، ئاش گه‌ڕێێن، ئاش گرێن، خاوه‌ن ئاش.

ئاش نانه‌وه‌/aşnanewe: کتپ:

1  –  دروست کردنی ئاش، ئاش دامه‌زراندن و خستنه‌ گڕ .

2 –  پیڵان بۆ گێڕان، گێره‌وکێشه‌ سازکردن بۆکه‌سێک.

::  ئاش بۆ که‌سێ نانه‌وه‌ :  

ئاش وه‌ستا/aş westa: نتـ:[ ئاش+ وه‌ستا] ئاشگێڕ : که‌سێ له‌ مێکانیکی ئاش ئاو شاره‌زابێت ، پسپۆری ئاشی ئاو.

 هەندێ لە جۆرەکانی ئاش

ئاشی ئاگر/aşî agir: نتـ: ئاشی مه‌کینه‌، ده‌زگایه‌که‌ به‌کاره‌با کارده‌کات ، شێوه‌ ی گه‌وره‌و بچووکیان جیاوازه‌. ئاشی باش هه‌یه‌به‌ڵام له‌کوردستان هه‌شبێت زۆرکه‌مه‌.

ئاشی با/aşî ba: نتـ: [ ئەند] ئاشی هەوایی، ئاشی پەروانە.[ ئینگـ :  Wind mill]

ئاشی قاوه‌/ aşî qawe: نتـ: ئامێرێکی بچووکه‌20 – 15 سانتی مه‌تر درێژی وپانی وبه‌رزایی ده‌بێت، له‌ماڵان ئاله‌ت وقاوه‌ی  بۆدارو وئه‌م جۆره‌شتانه‌ی پێ ده‌هڕادرێت،به‌ده‌ست  یان به‌کاره‌باش کارده‌کات.

ئاشی کرێوه‌/ aşî kirêwe: نتـ:[ مکـ]

1- ئاشی زۆر خێرا،  به‌رداشه‌کانی خێرا بسووڕێته‌وه‌ ئارد به‌زووی به‌به‌رهه‌م دێنێت.

2 – {پپـ} خێرا خێرا قسه‌ کردن و نۆره‌ی که‌س نه‌دان. نه‌وه‌ی چییت ده‌ڵێیی ئاشی کرێوه‌ی، ده‌ نۆره‌ی مه‌ش بده‌ با دوو قسه‌ش بکه‌ین.

3 – زۆر به‌ په‌له‌ له‌خواردن.

:: ماشه‌ڵڵا شێرزاد ده‌ڵێیی ئاشی کۆێوه‌ یه‌ هیچی بۆمنداڵه‌کان جێ نه‌هێشتووه‌.

.

.

______________________________

ئاش ² /aş: ن:[ پهـ : āŝ][ خوار][ گه‌ر، ککـ]

1 – چێشت، خۆرشت ( رۆژک).

2 – پێخۆر، خۆراک، زاد، سه‌رنان،  گرار، گیرمی، چاشتی.

3 – چێشتێکی شله ‌له‌ گۆشت و سه‌وزه‌یه‌ک، وەک :  بامێ، باینجان، کووله‌که ‌( کودی)و… دروست ده‌کرێت و ده‌گه‌ڵ قوویلی و پڵاو ده‌خورێت.

4 – چێشتێکه‌ له‌ برنج  و سه‌وزه‌ گیایه‌کی کوڵاو (  پنگ، جه‌عفه‌ری، که‌ره‌ووز، که‌وه‌ر، …هتد) دروست ده‌کرێت و ماستیان دۆکه‌شکی خه‌ستی تێکه‌ڵ ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ویستیان گۆشت یان جگه‌رودڵیش ده‌جنن وله‌ گه‌ڵی ده‌یکوڵێنن، جاره‌جاره‌ پیواز و ڕۆنیشی به‌سه‌ردا ده‌که‌ن.

 تێبینی 
ئه‌م وشه‌یه‌ به واتا فارسییەکەی هاتووه‌ته‌ نێو زمانی کوردییه‌وه‌

ئاشپه‌ز/aşpez: نتـ:[ ڕۆژک][ ئاش+ په‌ز] ئاشچی، چێشتکه‌ر، شێولێنه‌ر، ئازپێش ( هه‌کاری)، ئازچی ( کباک)، ئاشچی، چێشتکه‌ر( باشک) : ئه‌و که‌سه‌ی پیشه‌ی چێشت لێنان و خواردن دروست کردن بێت.

ئاشپه‌زخانه‌/aşpezxane: نتـ:[ رۆژک، مکـ][ ئاشپه‌ز+ خانه‌] ناندێن، ئاشخانه‌، ئاشگه‌، مووبه‌ق، مدبه‌ق : ئه‌و ژووره‌ی له‌ ماڵان بۆ چێشت لێنان ته‌رخان کراوه‌.

ئاشپه‌زی/aşpezî: نچ:[ ئاش+ په‌ز+ی ] پوختپه‌زی : چێشت لێنان، کارێکی ئاشپه‌ز ده‌کات.

ئاشپه‌س/aşpes: ن:[ کهـ] ئاشپه‌ز، چێشت که‌ر، شێولێنه‌ر.

 تێبینی
 بۆ وێنه‌ لێره‌دا ده‌بینین که‌ ده‌نگی( ز )و ( س) گۆرانکارییه‌که‌ی به‌ ئاشکرا دیاره‌ له‌هه‌مان وشه‌ و واتادا. 

ئاشچی/aşçî: نتـ:[ کو+ تو : باشک، کک] ئاشپه‌ز.

ئاشپاڵۆ/aşpaľo: نتـ:[ کهـ] پالفته‌ی برنج و گه‌نمه‌کوتاو ساوه‌ر.

ئاش پێگه‌ڕان/aş pêgeřan: کتن: زۆربوون، به‌لاش بوون، مشه‌خۆره‌  : خۆراکی ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ ئاشی پێده‌گێڕێت.

ئاشخانه‌/aşxane: نتـ: لۆقنته‌، چێشتخانه‌، شێوخانه‌، ئاشگه‌.

ئاشکه‌ری/aşkerî: نـچ: چێشت که‌ری.

ئاشماست/aşmast: نتـ:[ خوار][ ئاش+ ماست] دۆکوڵیو، دۆخه‌وا، دووخوا، دۆخاو، :  لە ماست، دۆ، یان که‌شک که‌ له ‌گه‌ڵ برنج یان ساوه‌ر لێ بنرێت.

ئاشمای/aşmay:  کتپ:[ هـ] ‌ڤه‌خوارن، خواردنه‌وه‌، فڕکردن.

.

.

_____________________

ئاش3/aş: ن: ده‌ق: شۆی پارچه‌ و یاخه‌ی کراس.

.

ئاشدار/aşidar: ئانتـ:[ د]

1- شتی شۆدار، سوێر.

2- شۆدار، ده‌قاقدار، ئاهاردیارگ، شێدار.

.

.

____________________

ئاش4/aş: ئان: شۆ، ئاهار، سابووناو، شۆر، سوێر.

::  ئه‌و کاڵایه‌ به‌ ئاشه‌.

.

.

.

.