هەڤال/heval: ئان:[ کباک][ هەڤ+ ئال] هەڤاڵ( کناو).[ ئینگـ : confederate]{ گیو، ل، 914}
تێبینی |
گۆڕانکاری لە نێوان دەنگی ( ل) و ( ڵ) زۆرە لەنێوان شێوەزاری کرمانجی باکوور و کرمانجی ناوەند. وەک دل و دڵ. |
1 – ئاواڵ، برادەر، دۆست، ڕیهەچ، هاودەم، هەواڵ، هەڤال _ هڤاڵ( کباک)، هەڤرێ، یار.[ ئینگـ : friend, pal]
2 – [ ڕامیا] نازناو بۆ ئەندامی پارتێک لە کاتی گازکردنی، وەک پارتی کۆمۆنیستەکان پەیڤی comrade یان بەکاردەهێنا.
:: هەڤاڵێ شۆرشڤانم، ئەندامێ کوردستانم.
3 – هاوپیشە، هاوکار، هەمپا.[ ئینگـ : colleague ]
4 – جڤاتبشین، هەڤبەش، هەڤسەر، هوگر _ هۆگر.[ ئینگـ : associate]{ سەلاحەدین، ل، 50}
5 –[ کباک] رازگر.[ ئینگـ : confidant]{سەلاحەدین، ل، 165}.
هەڤالا/hevala: نتـ:[ مۆسیقا][ کباک] هەڤالێ : بەزمی بووک گوازتنەوە.{ هەژار، ل، 979}.
هەڤالە/hevale: نتـ:[ مۆسیقا] گۆرانی بۆ بەڕێ کردنی وەوی( بووک).
هەڤالەتی/hevaletî: نچ: ئاواڵەتی، دەست براتی، دۆستایەتی، هەڤالبوون، هەڤاڵاتی.[ ئینگـ : comradeship]
هەڤال بچووک/heval biçûk: نتـ:[ کباک]
1 – منداڵدان
2 – وێڵداش، هەڤالۆک.
3 – سەراوی تازەزاو.
هەڤالبەند/hevalbend: نتـ:[ کباک] [ هەڤاڵ+ بەند] هەڤالبەند، هۆگریکری : دۆستی سوێندخۆر و پەیماندەری ئاشنایەتی. [ ئینگـ : associated]
هەڤالبەندان/hevalbendan: نتـ:[ هەڤاڵبەند+ ئان] یەک گرتووەکان.
هەڤالبەندی/hevalbendî: نتـ:[ هەڤاڵبەند+ ی] پەیمان یەکێتی، هاوپەیمانی. [ ئینگـ : alliance ]
هەڤالپشت/hevalpişit: نتـ: ئاواڵ دانەوەیەک کە ماوەیێ دوای ئەمی تریان لە دایک بووە.{ هەژار، ل، 979}.
هەڤالجەو/hevalcew: ئانتـ:[ هەڤاڵ+ جەو] هەڤال جێو، جمک، دووانە.
هەڤالجێو/hevalcêw: ئانتـ: هەڤالجەو.
هەڤادار/hevaldar: ئانتـ:[ کباک] لاگر، هەواڵدار.
هەڤاڵداری/hevaldarî: نچ:[ کباک] لاگری، هەواڵداری، هاوڵایەتی : لەسەر هەواڵ کردنەوە.[ ئینگـ : faithfulness, loyalty]
هەڤاڵز/hevaliz: ئانتـ:[ کباک] هەڤاڵجەو.
هەڤاڵزا/hevaliza: ئانتـ:[ کباک] هەڤالز.
هەڤاڵزاڤا/hevalzava: ئانتـ:[ خێز][ کباک][ هەڤال+ زاڤا] ئاواڵ زاوا، هەڤ لنگ : مێردی خوشکی ژنی مرۆڤ.
هەڤالکار/hevalkar: ئانتـ:[ هەڤال+ کار] هاوکار لە پیشەیەکدا.[ ئینگـ : associate ، colleague]
هەڤالکراس/hevalkiras: نتـ: ئاوەڵکراس.
هەڤالۆ/hevalo: نتـ:[ کباک] ئەی هەڤال.
هەڤالۆک/hevalok: نتـ:[ کباک][ هەڤال+ ئۆک( بچووک)] وێڵداش، هژی ؛ هەواڵ منداڵ، کە لە دەای زان دەبێت دەرکەوێت.
هەڤالۆشک/hevaloşik: نتـ:[ کباک] ئاواڵی خۆشەویست.
هەڤال هەڤالانی/heval hevalanî: نتـ:[ کباک] دەستەدەستەبوون، لایەنگیری لەیەکتر کردن.
هەڤاڵێ/hevalê: ن:[ مۆسیقا] هەڤاڵا : گورانییەکی بووکانە.
هەڤالی/hevalî: ئانتـ، ئاکتـ:[ کباک][ هەڤ+ ئالی] برادەرانە، دۆستانە، سەرنەرمانە، هاوالانە، یارانە. [ ئینگـ : confederalist, friendly ، comradery]
هەڤالیتی/hevalîtî: نچ:[ کباک] .[ ئینگـ : comradeness]
هەڤالی کرن/hevalî kirin: کتپ:[ کباک] هاری کرن، .[ ئینگـ : friend]
هەڤالینی/hevalînî: نچ:[ کباک] هەڤالی.
ب هەڤالی/bi hevalî: ئاکتـ:[ کباک].[ ئینگـ : friendlily ، comradely]{ سەلاحەدین، ل، 334}
بێ هەڤال/bê heval: ئانتـ:[ کباک] بێ برادەر، بێ هاوڕێ، بێ کەس.[ ئینگـ : friendless]{ فەرهەنگی ئازاد، ل، 381}
هەڤاڵ/hevaľ: ئان:[ کناو] هەڤال.
.
.
________________________
هەڤاڵ/Hevaľ: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەز یان جێندری نێرینە.
.
.
.
.