دووانە/duwane: ن:[ فەل] کەلوو : جێو _  جێوی، جمك، جێمك، جێووك، جێوەك( كباك، زا). 

.

  کاوڕ    گا   دووانە   قرژاڵ   شێر   فەریك   تەرازوو   دووپشك   كەوان   گیسک   سەتڵ   نەهەنگ 

.

تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کەلووی دووانە.

.

  20 ئایار – 21 حوزەیران
 لە كۆمەڵی  هەوا
 گەورەترین هەڵكەوتەیی  هاوكاری كردن‌و دڵخۆشكردنی خەڵك
 ئاست بەرزیی  زیرەكیەكی زۆر
 هەوڵەكان  ناو و ناوبانگ پەیداكردن، ناوداربوون
 ئامانج  
 گەورەترین هەڵە  زۆر قسەكردن
 ڕۆژی بەخت  چوارشەممە
 ژمارەی بەخت  3، 5، 24، 233، 3545
 ڕەنگی بەخت  زەرد، بۆر، شین، شینی كاڵ
 ئارەزووی مۆسیقا  گۆرانی سەردەمانە
 بەردی بەخت:  
 تایبەتمەندییە گشتییەكانی لەدایكبوانی  زۆر زیرەك‌و زوو لەشت تێدەگەن، خوازیاری كاری فیكری، پڕ وزە، كەسایەتی دوانەیان هەیە، هەرگیز هیچ كارێك تەواو ناكەن، حەزیان لەسەفەرە، توانای فیكرییان زۆرە، خەڵك باش دەناسن، لەساختەكاری بێزارن، كاری درێژماوە ماندوویان دەكات، حەزیان لەشەترەنجە، هۆگری هونەرن، زۆر جار بێدەنگ‌و زۆر كاتیش زۆربڵێن، حەز ناكەن كەس سەر لەكاریان دەربێنێت.
 پیاوی لەدایكبوونی  هونەر دۆست، ئیرەیی نییە، بۆ منداڵەكانی باوكێكی نەرمونیان‌و لە پەیوەندی هاوسەرێتیدا حەزیان لە پەیوەندی زیاترە، خۆش قسەن، حەزیان لەوەیە خۆیان گوماناوی دەربخەن، لە رەخنەی عاشقانە بێزارە‌و زۆرجار حەزی لە قسەی رەق‌و تانە لێدانە.
 ژنی لەدایكبووی  ژنێكە بە چەندین كەسایەتی جیاجیا، توانای فكر‌و خەیاڵی لەسەرەوەیە، خۆش قسەیە، زۆر لەوەی پێویستی بە توڕەیی ئێوەبێت، پێویستی بە میهرەبانییە، حەزی لەگۆڕانكاریی‌و ئاڵوگۆڕە، دایكیكە شاد‌و دەم بە پێكەنین‌و منداڵەكانی وەك خۆی خودموختارن‌و لەسەر پێی خۆیان دەوەستن.
خۆشەویستی پەیوەندی لەگەڵ لەدایكبووانی دووانە، شیرینە. ئەو عاشقێكی زیندوە. لە قسە‌و پەیوەندییەكانی رۆژانی یەكەم بەقەد پەیوەندییەكی نزیك چێژ دەبینێت. لەگەڵ زۆر كەس ئاشنا دەبێت تا ئەو كەسە پەیدا بكات كە شیاوی پەیوەندی سۆزی ئەوە. ئەو پێویستی بە ئەزمون كردنی سۆز‌و هەمەڕەنگییە تا هەستی ئارام بكات. كاتێك كەسێكی شیاوی خۆی بدۆزێتەوە بۆ ماوەیەكی زۆر سەری بەژیانێكی ئاساییەوە گەرم دەبێت.
.

.

____________________

دووانە/duwane: ن: دووهاوزایی.[ ئینگـ : Twins]

.

.

.

{

سەرچاوە

دووانە

}

.