پلە ¹/pile: ن:
1 – ئاڤبەند، ئهندازه، پێوانه، ڕاده.
2 – [ کباک] پایە _ پایەگا، پەڵە، دەرفەت، ڕێز.
3 – [ فیز] لەفیزیکدا ماوەی نێوانی دوونیشانەیە، یەک لەدوای یەک وەكو ئامرازی گەرمیپێو، كە نیشانەكەی( °) یە.
4 – [ بیر] لەبیرکاریدا( ماتماتیک)دا یەکەی پێوانی كەوانە وگۆشە كەدەكاتە 1/360 لە چێوەی بازنەدا.
5 – [ زیند] كۆمەلە گیاندارێک لە هەندێک سیفەتی هاوبەشدا، پێناسەیەکە لە پۆلێنکردنی زانستی دا.[ ئینگـ: order]
6 – [ کیمیـ] [ ئینگـ: Degree]
پلەبەرز/pileberz: ئانتـ:[ پلە+ بەرز] پایەبلند، پایەبەرز: كەسێک كە پلەوپایە و كەسایەتیی كۆمەڵایەتی لەسەرە.
پلەبەرزبوون/pileberzbûn: كتن:[ پلە+ بەرز+ بوون] پلەی بەرزهەبوون و خاوەن كەسایەتی بوو لە كۆمەڵگادا.
پلەبەرزكردن/pileberzkirdin: كتپ:[ پلە+ بەرز+ كردن] پایەبەرزكردن : پلەوپایەی كەسێک بردنەسەر.
پلەبەرزیی/pileberzyî: نچ: پایەبەرزی، پلەبەرزی كۆمەلایەتی هەبوون.
پلەبەستە/pilebeste: كتن:[ ل] بەندبەستن.
پلەبەپلە/pilebepile: ئانتـ: پێبەپێ، هەنگاوبەهەنگاو، پایەبەپایە.
پلەپلە/pilepile: ئانتـ: پایەپایە.
پلەپلەكردن/pilepile kirdin: كتن: بەگرا و پێوانكردن.
پلەپێدان/pilepêdan: كتن: بەرزكردنەوە.
پلەدار/piledar: ئانتـ:
1 – خاوەن پایە.
2 – كەرەستە وشتومەكی بەپلە و ژمارە، پلەیی.
پلەدانان/piledanan: كتپ: دەست نیشانكردن، جیاكردنەوەی شت بەپێی پلە.
پلەدانەر/pile daner: ئانتـ: ئەو كەسەی كە پلەوژمارە بۆ شتومەک و كەرەستە دەستنیشان دەكات.
پلەکری/pilekirî: ئانتـ:[ کباک، باد] پایەکری.[ ئینگـ: degreed]
پلە و پایە/pileûpaye: نتـ: ڕێز، ناوبانگ، ئاوازە، ڕەواج.
پلە و پایە بۆ دانان/pile û paye bo danan: كتپ: ڕێزلێنان.
بەپلە/bepile: ئانتـ:[ بە+ پلە] بەدەرەجە.
بەپلە و پایە/bepile û paye: ئانتـ:[ مجـ][ بە+ پلە+ و+ پایە] بەناوبانگ.
هەندێک لە نموونەی زاراوەی پلە دا |
پلەی ئازادی/piley azadî: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ: Degree of freedom]
پلەی ئاواز/piley awaz: نتـ:[ مۆسیقا] ژمارەی ئەو لەرانەی كە ئاوازێک لەچركەیەکدا پەیدایی دەكات.
پلەی ئاوە شیبوونەوە/piley awe şîbûnewe: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ: Degree of hydrolysis]
پلەی ئاورنگ/piley awring: نتـ:[ پلەی+ ئاورنگ] پلەی شەونم.
پلەی ئایۆنین/pile ayonîn: نتـ:[ كیمیـ][ پلەی+ ئایۆنین] پلەبوونە ئایۆن.
پلەی باران/piley baran: نتـ:[ كەش][ پلەی+ باران] ڕادەی باران.
پلەی بەستن/piley bestin: نتـ:[ كیمیـ][ كەش][ پلەی+ بەستن] سفری سەدی یان هاوتاكەی.
پلەی بەهەڵمبوون/piley beheľmbûn: نتـ:[ كیمیـ][ كەش][ پلەی+ بەهەڵمبوون] پلەی هەڵمین. سەتی(100) سەدی یان هاوتاكەی.
پلەی بلوورێن/piley bilûrên: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ: Degree of polymerization]
پلەی پەتی/piley petî: نتـ:[ پلەی+ پەتی]
پلەی پەتی گەردی/piley petî gerdî: نتـ:[ كیمیـ][ پلەی+ پەتی+ گەردی] پلەی پەتی مۆلیكیولـی.[ مۆلاریتی: Molarity].
پلەی پەتی ئایۆنی هایدرۆجین/piley petî ayonî haydrocîn: نتـ:[ كیمیـ][ پلەی+ ئایۆنی+ هایدرۆجین]
پلەی ترشێتی/piley tirşêtî: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ: Degree of acidity]
پلەی تێربوون/piley têrbûn: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ: Degree of saturation]
پلەی جیاوازی/piley ciyawazî: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ: Degree of variance]
پلەی جێگیری/piley cêgîrî: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ: Degree of stability ]
پلەی خاوێنی/piley xawênî: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ: Degree of purity]
پلەی سەختی/piley sextî: نتـ:[ ئینگـ: Degree of hardness]
پلەی سەدی/piley sedî: نتـ:[ بیر] پایەی سەدی( 0 – 100% ).
پلەی شیبوونەوە/piley şîbûnewe: نتـ:[ كیمیـ][ كەش][ پلەی+ شیبوونەوە] ئەو پلەیە كە تەنێكی ڕەق تیادا دەبێتە شلە : نموونەی بەفر.
پلەی كەوانە/piley kean: نتـ:[ بیر] گۆشەی نیوەتیرە یەکسانە بە 0،01745 پلە.
پلەی گەرمی/piley germî: نتـ:[ كیمیـ][ كەش] بەدوو ڕێگە دەپێورێت.
1 – فیەرنهایتر : لێرەدا پلەی كولاندنی ئاو: 212 ° و پلەی بەستنی ئاو: 32°.
2 – پلەی بەستن 0° و پلەی كولان 100°.
پلەی گرانی/piley granî: نتـ:[ وەر][ ئینگـ: degree of difficulty].
پلەی توانای جەستەیی/piley twanaî cesteyî: نتـ:[ وەر][ ئینگـ: physical proficiency].
پلەی لێک هەڵوەشان/piley lêk heľweşan: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ: Degree of dissociation]
پلەی گەرمی لەش/piley germî leŝ: نتـ:[ وەر][ ئینگـ: black body].
پلەی خشتەک لە پۆلێنکردنی زانستی دا چ لە جیهانی ڕووەک یان زیندەوەر دا |
پلەی بازدەرەكان/piley bazderekan: نتـ:[ زیند] بۆقی كێوی[ لا: Salientia]
پلەی باڵ پەردەییەكان/piley baľ perdeyyekan: نتـ:[ زیند][ لا: Hymenoptera]
پلەی باڵ پولەكەییەكان/piley baľ pulekeyiyekan: نتـ:[ زیند][ لا: Lepidoptera]
پلەی باڵ پێستەكان/piley baľ pěstekan: نتـ:[ زیند][ لا: Dermaptera]
پلەی باڵ ڕێكەكان/piley baľ řěkekan: نتـ:[ زیند][ لا: Orthoptera]
پلەی باڵ شاردراوەكان/piley baľ ŝardirawekan: نتـ:[ زیند][ لا: Siphonoptera]
پلەی باڵ كالانیەكان/piley baľ kalanyekan: نتـ:[ زیند][ لا: Coleoptera]
پلەی باڵ یەكسانەكان/piley baľ yeksanekan: نتـ:[ زیند] پلەی باڵ لەیەکچووەکان.[ لا: Isoptera]
پلەی بێ قاچەكان/piley bê qaçekan: نتـ:[ زیند] ووشكاوەكی بێ قاچ. [ لا: Apoda ]
پلەی پاسارییەكان/piley pasarîyekan: نتـ:[ زیند] چۆلەكە.[ لا: Passeriformes]
پلەی پولەكەی/piley pulekeyiyekan: نتـ:[ زیند] پولەكەدارەكان[ لا: Squamata]
پلەی تاک سمەكان/piley tak simekan: نتـ:[ زیند] وڵاخ[ لا: Perissoodactylous ]
پلەی تورەكەدارەكان/piley turekedarekan: نتـ:[ زیند] كەنگەر[ لا: Marsupialia]
پلەی تیمساحەكان/piley tîmsaĥekan: نتـ:[ زیند][ لا: Crocodilia]
پلەی جووت باڵیەكان/piley cût baľyekan: نتـ:[ زیند][ لا: Diptera]
پلەی جووت سمەكان/piley cût simekan: نتـ:[ زیند] مەر و مالات[ لا: Artiodactylous]
پلەی دڕندە گۆشت خۆرەكان/piley dřinde goşitxorekan: نتـ:[ زیند] بەشێوەیەكی سەرەكی ئەو گیانەوەرانە دەگرێتەوە، كە شیردەر و گۆشتخۆرن، نزیكەی 260 چەشنی هەیە. شوێنەواری ئەم ڕەگەزە بۆ 42 ملیۆن ساڵ دەگەڕێتەوە، نموونەی وەك : شێر، سەگ، پشیلە، و گورگ.[ لا: Carnivora]
پلەی سەرلمۆزییەكان/piley serlmozîyekan: نتـ:[ زیند] گیاندارێكە لە مارمێلكە دەچێت سەرەكەی لمۆزدارە.[ لا: Rhynchocephalia]
پلەی شیردەرە باڵندەیەكان/piley şîrdere baľindeyekan: نتـ:[ زیند] جانەوەرێكی شیردەرە، دەفڕێت. شەمشەمەكوێرە لەسەر مێروو، زیندەوەری بچووک، وخوێن دەژێت. شەمشەمەكوێرە نزیكەی 18 ڕەگەز یان خێزانی جودای هەیە. [ لا: Chiroptera]
پلەی شیردەرە هێلكەكەرەكان/piley şîrdere hêlkekerekan: نتـ:[ زیند] دەنووكەمراوی. گیانەوەرێكی تایبە تمەندە [ لا: Monotremata]
پلەی شێوەقازەكان/piley şêweqazekan: نتـ:[ زیند] قاز و مراوی[ لا: Aneseriformes]
پلەی قەلغاندارەكان/piley qeľẍanekan: نتـ:[ زیند][ لا: Loricata]
پلەی قرتێنەرەكان/piley qirtênerekan: نتـ:[ زیند] ئەم جانەوەرە شیردەرانە نزیكەی 400 جۆریان دەبێت و بەوەش ناسرڕۆن كە ددانی پێشەوەیان بەبەردەوام لەگەشەكردندایە، لەهەر هەفت كیشوەرەكەهەن، نموونەیان وەك مشک، جرج، سیمۆرە، ژووژک _ ژیشک، دەڵەک، كەروێشكی هیندی. [ لا: Rodentia]
پلەی كلكدارەكان/piley kilkdarekan: نتـ:[ زیند] قورناویلكە.[ لا: Acaudata]
پلەی کۆترەكان/piley kotirekan: نتـ:[ زیند][ لا: Columiformes]
پلەی كیسەڵەكان/piley kîseľekan: نتـ:[ زیند][ لا: Cholonia]
پلەی لەقلەقەكان/piley leqleqekan: نتـ:[ زیند] حاجی لەقلەق[ لا: Ciconiiformes]
پلەی لمۆزدارەكان/piley limozdarekan: نتـ:[ زیند]
1 – ڕەگەزی فیل و دوو ڕەگەزی قڕتێكەوتووی وەک مامووت و ماستۆدۆنت دەگرێتەوە.
2 – گیانەوەرێكی شیردەری مەزنە، ئەورۆكە سێ جۆر فیل هەیە وەک: فیلی ئەفریقی، فیلی هیندی، فیلی ئاسیایی.[ لا: Proboscidea]
پلەی شێوەمریشكەكان/piley şêwemirîşkekan: نتـ:[ زیند][ لا: Galliformes]
پلەی مێرووخۆرەكان/piley mêrûxorekan: نتـ:[ زیند] مێروولەخۆر نزیكەی 77 ڕەگەز و 400 جۆردەبن لە جیهاندا، بێجگە لە كیشوەری ئاوسترالیاو هەردوو ئەمەریكا.[ لا: Insectivora]
پلەی نەهەنگەكان/piley nehengekan: نتـ:[ زیند] نەهەنگەكان بەگەورەترین گیانەوەری شیردەری زەریایی دەناسرین لەسەر گۆی زەوی دا، دابەش دەبنە سەر سێ خێزان (بێ ددانەكان: Mysticeti)(دداندارەكان : Odontoceti) ( Archaeoceti) خێزانی سێیەم قریتێكەوتووە. نموونەی نەهەنگ وەک : نەهەنگی شین، نەهەنگی جوان، نەهەنگی گوژپشت، نەهەنگی گرینلاند.[ لا: Cetacea]
پلەی وشترمرەكان/piley wiştirmirekan: نتـ:[ زیند] ووشترمر[ لا: Strutiformes]
پلەی هەڵۆئاساكان/piley heľoasakan: نتـ:[ زیند][ پلە+ ی+ هەڵۆئاساکان] باز و هەڵۆ .[ لا: Falconiformes ]
.
.
___________
پلە ² /pile: ن:
1 – [ ل] جۆرە بەنداوێكە.
2 – پابلقە : جێگای پێی نەردەوان.
پلەكان/pilekan: نتـ:[ كۆ][ پەهلەوی : پەررەک] بەیجە، پەیژە، پەیینجە، پلیكان، پێپلیكە، پیاچینە، پسترک، پیسک : هەر كام لە دار و میلەچووكەكانی نەردیوان كە بۆچوونە سەر پێی لەسەردادەنێن.
پلەكانە/pilekan: نتـ:[ كۆ] پێپلیكانە
پەپلە/pepile: ن:[ ل] تەرڵک، ئارەقگیر. نەرمەزین، نهکهڵتو : پارچه لبادێکی تهنکه، لهبن زینهوه دهخرێته سهرپشتی وڵاغ.
.
.
___________
پلە ³ /pile: ن:[ كناو، هل] بۆ (پوورە) یان( پوورێ) بەكاردەهێندرێت لەكاتی ئاخافتن و گووفتوگۆكردندا.
.
.
.
.