مشتاخ/miştax: ن: کۆتان : ئەو شوێنەیە ترێ و میوەی لێ ووشک دەکرێتەوە بۆ ئەوەی بکرێت بە مێووژ و لەتکەی میوە وەک لەتکە سێ‌و و لەتکەهەرمێ.
مشتاخان/miştaxan: ن:[ کات] ڕەزبەر: یەکەم ڕۆژی مشتاخان به‌رانبه‌ره به 23ی ئهیلوول ـە،و كۆتا ڕۆژی ڕه‌زبه‌ر بهرابنهره به 22ی تشرینی یه‌كه‌م.لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاریکای شەوان درێژ دەبن و ڕۆشنایی ڕۆژانیش کورت دەبنەوە.
:: بای خه‌زان و هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵای دره‌خت ده‌ستپێده‌كات.
لەم مانگەدا بەزۆری ڕەزەوان میوە ووشکدەکاتەو وەک ترێ، سێ‌و، گوێژ، هەرمێ، هەنار، دوای ئه‌وه‌ی چەندجارێک باران دەبارێت و زەوی نەرمدەبێت، جووتیاره‌كان دەستدەکەن بە كێڵاندنی جاڕوبهیار. لەلایەکەوە خەلکی لادێ خەریکی زهخیرهخستنی زستانن وەک خۆراک، پۆشاک، پێداویستی سووته‌مه‌نی و تفاقی ئاژه‌ڵه‌كانیان؛ تۆكمه‌كردنه‌وه‌ی خانووه‌كانیان لەترسی داڕمان و ڕەنووی بەفروباران. کەچی كۆچی باڵنده په‌له‌وه‌ری وەک قاز، قوڵنگ، مراوی و له‌قله‌ق له‌كوێستانه‌كانه‌وه به‌ره‌و گه‌رمه‌سێر كۆچ ده‌كه‌ن و بەهەمان شێوە ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان.
.
.
.
.