کا ¹ /ka: ئمـ:[ د]
تێبینی |
کا لە کوا هاتووە و( و)کەی ناوەڕاستی سوواوە و بەس( کا )ماوە |
1 . کوا، لەکوێ، كوانێ، كانی، كانێ. ؟ .
2 . ئادەی، ئابزانم.
:: کا وەرە.
:: کا ببینم.
کاتا/kata: ئمـ:
1 . لە کۆێی ؟.
2 . لە کام لا ؟.
کاجین/kacîn: ئمتـ: کام ؟ ، کێهە ؟.
کانجا/kanica: ن:
1 . کام شوێن، کوێندەرێ.
2 . لەکوێ ؟ .
کانجی/kanicî: ن: کام ؟ ، کیژان ؟ ، کێهە ؟ .
کانجین/kanicîn: ن: کامەیان ؟ ، کیهەیان ؟ .
کای/kay: ن: کام ؟ ، کیهە ؟ .
کاین/kayin: ن: کامە ؟، کیهەیان ؟ .
.
.
___________
1 . كاڵۆل، هەلیز: ( گیایێ هیشککری : giyayê hişkkirî ) گیای ووشکراو : پووش و پەلاشی گەنم و جۆ و ووردكراو، لاسكی ووشكەوەبووی گێرەكراو و دەغڵودان، كلۆشی ووردكراوی بۆ ئالێک ئامادەكراو.
2 .[ کۆن] پاژی بچووکی لاسکی دەخڵ. گیای دەغڵی گێرەکراو و ووردکراوە : پاش دوورینەوەی دەغل، شارا دروست دەکرا و دەىووە خەرمان، لە ناوەندی گەڵاوێژدا، ئەوجا بە ڕەشەولاغ، گاجووت یان وولاخی بەرزە گێرە دەستی پێدەکرد. دواتر چەند کەسێک بە باڵەشەن( شەن) کاتێ هەوا هەڵی دەکرد شەنی خەرمانەکەیان دەکرد ئەویش بە هەڵدانی کا و گەنم بۆ سەروە. بەوجۆرە گەنمەکە دەکەوتە خوارەوە کاکەیش با دەیبردە ئەولا تروە.
:: کا چوو ما دانی.
كابەبادان/kabebadan: كتپ:[ كشت][ كا+ بە+ با+ دان] شەن كردنی گەنم و لە كا و كۆتەڵ.
كابرنج/kabirinc: نتـ:[ كشت][ كا+ برنج] بەڵم، پەپڵ : لاسكی چەڵتووك و مەرەزە، كە نەكوترابێت. شەنەبا، دەكرێت كایەكەی لەگەڵ چەڵتووكەكەی جیادەكرایەوە.
کاپۆخ/kapox: ن:
1 . پووش و گیای گێرەکراو، گیای ئەنجراو.
2 . کەسێ گیا وورد دەکات.
کاپۆل/kapol: ن:
1 . گیای وردکراو، گرزە.
2 . کای ڕەگەڵ حەڕی بۆ بان سواخ دان.
کاپێچ/kapêç: نتـ:[ نخ][ کا+ پێچ] نەخۆشییەکی ڕەشەوڵاخە، لە کا زۆرخواردنەوە تووشی دەبێت.
کاتۆر/kator: ن: لەوەرگایەک جێگای لەوەڕی لێ نەمابێتەوە.
:: تەواو کاتۆر بووە.{ هەژار، ل، 596 }.
کاجۆ/kaco: نتـ:[ کا+ جۆ] کای جۆیە.
کادان/kadan: ن: کادێن، کایەن، لەودە _ لودە، لۆدە : عەماری کا یان جێگای کا تێکردن.
کادانێک/kadan: نتـ:[ کا+ دان+ ێک]
نەشناس | شناس | |||
تاک | كۆ | تاک | كۆ | |
شێوەزاری كرمانجی باكوور | ەک | ان | ەکە | ەکان |
شێوەزاری كرمانجی ناوەند | ێ ، ێک | ان | ەکە | ەکان |
شێوەزاری هەورامی | ێوە | ێ ، ن | ێ | ەکێ |
تێبینی |
لە وشەی( کادانێک) دا پارچەی( کا) لاسکی و وشکەوەبووی گەنم و جۆ و شتی دی دەدات، پارچەی ( دان) شوێن و جێگە لە وشەی( داکوتانەوە)دا پارچەی (دا -) بزووتنەوەی بەروو خوار نیشان دەدات، پارچەی( کوتان) واتای لێدان لە شتێک ڕادەگەیەنێ ، – ەوە دووابرەبوونەوەی ڕوودان دەردەبڕێ. |
ڕێزمانی کوردی بەرگی یەکەم بەشی چوارەم، د، ئەوڕەحمانی حاجی مارف، ل، 20 |
کاخیل/kaxîl: ن: پووشی دەشت کە لە گیشە دەدرێت.
كادان/kadan: نتـ:[ كا+ دان] كایەن، کادین : xaniyê ka tê ve têt parastin.
كادڕ/kadiř: نتـ:[ کا+ دڕ] موچەخۆری هەمیشە.
كادز/kadiz: ن:[ کا+ دز] كاكەشان.
کادوو/kadû: ن:[ بار][ کا+ دوو] دووکەڵی کا : سووتاندنی کا بۆ دووکەڵ کردن.{ مەردووخ، ب 2 ، ل 298}.
کادێن/kadên: ن:[ زا ، مەرگە][ کا+ دێن] کادان، کارین، کاڵێن، کایەن، کێدان، لۆدە : عەماری کا : شوێنی هەڵگرتنی کا لە دەشتبە قوڕ دروست دەکرێت و سەرەکەی بە پووش دەگیرێت و هەموو لایەکانی بە قور سواق دەدرێت.
کادی/kadî: ن:[ کباک] کادوو : دووکەڵی کا.
کافرۆش/kafiroş: نفا: کەسێک کە پیشەیی فرۆشتنی کایە.
کاکۆتەڵ/kakoteľ: ن: کای پاشماوەی چەت کوتان.
كاكوت/kakut: نفا:[ کا+ کوت( کوتان)] کاووردکەر.
كاكوتان/kakutan: کتپ:[ کا+ کوتان] کاووردکردن.
كاكوت كردن/kakut kirdin: کتپ:[ کاکوت+ کردن] کاووردکردن.
کاکێژ/kakêj: ن: بێژنگ.
کاکێش/kakêş: نفا:[ کا+ کێش( کێشان)] کەسێ کا بەبار دەباتەوە بۆ ئاوایی.
کاکێشان/kakêşan: کتپ: کا بردنەوە بۆ ئاوایی.
کاگرس/kagiris: ن: کای درشت، قەسەڵ.
کاگڵ/kagiľ: نتـ:[ کا+ گل] کای ورد بۆ قوڕکاری دەشێت، قوڕوکا بۆ سواغ کردن دەشێت.
کا و جۆ/ka û co: نتـ: ئالیکێکە ئامادە دەکرێت بۆ مەڕ و ڕەشەوولاغ.
کایەن/kayen: ن: کادێن.
کای کۆن/kay kon: نتـ:[ مجـ][ کا+ ی+ کۆن] بریتی یە لە لە باسی ڕابڕدوو لەدەس چووگ.
کای کۆن بەباکردن/kay kon beba kirdin: کتپ:
:: کای کۆن بە با دەکات.
کایی/kayî: نچ:
1 – قاقەزی بۆر کە لە کا دروست کرابێت.
2 – کاوێژ.
کایین/kayîn: کتن: کاوێژکردن بەکا، قاویش کردن.
.
.
__________
كا ³ /ka: ف:[ دۆخی کەسی سێیەمە لە چاوگی( کردن) دا].
1 – [ کردن] بکات.
:: خوا ڕەحم کا( کات).
2 – [ کباک، باد] بلا، بهێڵە، با.
کا بچێ بزانم چی دەکات ؟
[ ڤاڤێری دۆخی کەسی سێیەم : کردبووی، کردی، دەیکرد، دەیکا( کا)ت، بیکات، بیکردایە، نەیکرد….]
{
ڕۆژێ نەبوو ئەم دلبەرە بێڕەحمە وەفا کا
جارێ نەبوو ئەم کافرە شەرمێ لە خودا کا
}{ شێخ ڕەزا}
3 – پاشگرێکە لە زمانی کوردی بە واتای یەکدا دێت.
:: لەپڕێکا
:: لە ڕۆژێکا.
.
.
_____________
کا 4 /ka: ن:[ لەنگە] کاک : وشەی ڕیزلێنانی براگەورەیە، بەخێرای دەگووترێت کاک حەسەن لە بری کاک حەسەن.
کابرا/kabira: نتـ:[ کا( کاک)+ برا] جایێ، جووامێر، جووانمێر، کاربرا، گۆڕین، وانێک، هەرامە، هین، برادەر، دەستەبرا.
1 . فڵان، کەسێک کە ناوی نابەن. یان بۆبانگ هێشتنی مرۆڤێک بەکاردەبرێت.
:: کابرا تۆ کێی ؟
2 . کەسێ کە نای ناسن. یان کە ناوی نەزاندرێت، یاخود لەدەمەدا ناوی لەبیر کرابێت. یان نەیانەوێت بە مەبەست ناوی ببرێت یان بهێندرێت.
:: کابرایەکم دیت.
کاک/kak: ن:
1 . برای گەورە.
2 . وشەی حورمەت بۆ پیاوان.
کاکا/kaka: ن:
1 . ئاپ _ ئاپۆ، مام.
2 . وشەی بانگ کردنی براگەورویە.
کاکە/kake: ن: برای گەورە.
کاکەلێ/kakelê: ن: وشەی خۆشەویستی لە دواندنی نێرینەی مرۆڤە.
کاکۆ/kako: ن:[ کباک]
1 . وشەی دواندنی براگەورە.
2 . وشەی حورمەت بۆ پیاوان.
3 . برای دایک، خاڵۆ.
کاکۆیە/kakoye: ن:[ کباک] خاڵ _ خاڵۆ : برای دایک.
.
.
.
.