شین هەڵگەڕان/şîn heľgeřan: کتن:[ نخ][ شین+ هەڵگەڕان ] لێرەدا مەبەست لە پەڵەی شین بوونەوەیە لەسەر پێستی لەشی مرۆڤە، هۆکارەکەشی کەمی ئۆکسجینە لە هیمۆگلۆنینی دەزوولەی خوێنیەنەکانی لەش.[ لا : cyanosis]{ پەزیشکی، ل، 03}.

1 –  یەکێ لە نیشانەکانی هەوکردنی سییەکان بریتییە لە : خنکان، کۆکە، ڕێڕەو بڕی هەناسە، تەنگە نەفەسی، شین هەڵگەڕان، تای بەرز.

2 – شین هەڵگەڕان یان شینبوونەوە لە چەند شوێنێکی جەستەدا بەبێ لێکەوتن یان کوتان نیشانەیەکە بۆ کەمی پڕۆتین، ئەمەش بەرپرسیارە لە خوێن مەیین، یان نەبوونی پڕۆتین لە لەشدا دەبێتە هۆکار بۆ لەناوچوونی جگەر

3 –  هەستەوەری بەرانبەر ساردی یان دیاردەی رەیلاود Raylaud’s phenomenon كە بریتییە لە كاڵبوون یان شین هەڵگەڕان یان سووربوونەوەی پەنجەكانی پێ لەگەڵ بەركەوتن بە ساردی.

شین هەڵگەڕانە پەلوپۆ/şîn heľgeřane pel û po: کتن:[ نخ] شین بوونەوەی هەر چوار پەل، بەهۆی زۆرخایاندنی ماوەی خاوی سووڕی خوێن، ئەمەش لەکاتی تەزین یان مەیینی پەنجەکانی دەست و پێ ڕوو دەدەن.[ لا : peripheral cyanosis].

شین هەڵگەڕانە درۆزنە/şîn heľgeřane dirozine: کتن:[ نخ] شین بوونەوەی درۆزنە.[ لا : false cyanosis]. 

شین هەڵگەڕانی چەقی/şîn heľgeřanî çeqî: کتن:[ نخ] شین بوونەوە، بەهۆی نەخوشی سیی یەکانەوە دروست دەبێت.[ لا : central cyanosis]. 

.

.

.