هەژیر ¹ /hejîr: ن:[ ڕوو][ کباک] هژیر، هەنجیر : دار هەنجیر دوای سێ ساڵ پێدەگات و بەر دەدات. میوەیەکی وەرزی هاوینەیە، دەوڵەمەندە بە کانزاکان وەک بە مەگنیسیۆم و کالیسیۆم. بە تەڕی و وشکی دەخوات. لە پۆلێنکردنی زانستی دا سەر بە خێزانی تووەکانە. ناوازەیی هەنجیر وەک مێوەکانی دیکە نیە، هەتا پێنەگات، ناخورێت بەکاڵی.
بەڕەگەوە دەنێژرێت ، بە قووڵی 50 سم هەڵدەکەنرێت و جۆگەی بۆ هەڵدەبەسترێ و باخەکەی دەکێڵن، بنکەکەی بژار دەکەن لقە وردەکانی هەڵدەپاچرێت، ئەگەر دوو نەمام نزیک یەک نێژرابن نابێ لە دوو لق زیاتریان پیوە بمێنێ، بۆ ئەوەی بە باشی هەوا وەرگرێت، خۆ ئەگەر دوور بن لە یەکەوە تا چوار لقیش دەهێڵنەوە. هەموو ساڵێک دوای تەقیلە کان لە مانگی رەزبەردا پێدەگات، دەبێت تا مانگی گەڵارێزان لێی بکرێتەوە، هەموو دار هەنجیرێک ئەگەر تووشی نەخۆشی و نەهامەتی نەیەت تەمەنی دەگاتە بیست ساڵ، بە مەرجێ خزمەت بکرێت و کەم ئاو نەبێت و لە کاتی خۆی دا بکێڵرێت و بژار بکرێت.
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی هەژیر بە کوردی |
ئەحیا بەگ : پەلکی ئەم جۆرە لە پەلکی هەموو ئەوانی تر تەنک ترە. |
بێناتی |
تەفارە |
تەفسک ڕەش : هەنجیرە ڕەشە |
تەفسک زەرد : هەنجیرە زەردە |
درهی |
ڕژیک |
سورخاڵ : هەنجیرە سوورە |
زەرک |
شنگالی |
هەرکەڤانی |
هەنجیرە پاییز |
هەنجیرە دێم |
هەنجیرە ڕەش |
هێکناتی |
هەژیرە/hejîre: ن:[ ڕوو] هەنجیرە کێویلە.
ئەوشتانەی لە هەژیر دروست دەکرێت |
هەروەها پەپکە هەنجیر کە لە هەنجیری زۆر گەیوو پان دەکرێتەوە و وشک دەکرێت، جا ئەگەر ئارداوی بکرێت ئەوا هەنجیرە وشکەی لێپێکدێت. |
موورەبا : لە هەژیر دروست دەکرێت. |
بەرچنە |
سەبەت |
هەندێ لە نەخۆشییەکانی هەنجیر
|
دۆوکە : کاتێ دیاری دەدات کە تەقیلەکانی تووک دەردەدات و گەڵای دارەکەشی لوول دەبێت |
کرمی هەژیر |
گڕە : تووشی هەنجیر دەبێت |
مێشی هەژیر |
.
.
_________________