ئامان ¹ /aman: ئان: هه‌راو.
نەشوناس | شوناس | |||
تاک | كۆ | تاک | كۆ | |
شێوەزاری كرمانجی باكوور | ئامانەک | ئامانان | ئامانەکە | ئامانەکان |
شێوەزاری كرمانجی ناوەند | ئامانەیەک | ئامانان | ئامانەکە | ئامانەکان |
شێوەزاری هەورامی | ئامانێوە | ئامانێ ، ئامانن | ئامانێ | ئامانەکێ |
:: ئامانی نییه : ناپاکه، پشتی پێ نابه‌سترێت.
:: ئامانی بۆ نییه : جه‌ربه‌زەیه.
.
.
________________
ئامان ² /aman: ن:[ سانسکریتت : ئه‌وائیتی ][ پەهلەوی : āmatan ][ هـ] هاتن : له شوێنێکه‌وه خۆ گه‌یاندنانه جێگایه‌کی دیکه.
{
هه‌روه زۆر مه‌نده‌ناری ئامای نه‌فه‌س
تای ڕیشه‌ی تاقه‌ت شییونم جه‌ده‌س
}{مه‌وله‌وی}.
{ ڤا‌ڤێرکردنی ئه‌م کاره : ئامام، ئامات، ئاما، ئاماولوای، ئامای…. هتد: }. هاتن
ئامان و شیان/aman û şiyan: کتن:[ هـ] هاتن و چوون، ئام و شۆ ( هات و چۆ) له ناو زمانی کوردییدا په‌ره‌ی سه‌ندووه وه‌ک ده‌قێک بناسرێت و چاووگی فرمانه‌که‌مان وه‌ها له بیرده‌چێته‌وه وشه‌ی ئاموشۆ کرداری ئاریکاریمان خستووه‌ته‌سه‌ری وه‌ک
:: ئاموشۆکردن.
ئامانه‌وه/amanewe: کتن:[ هـ] هاتنه‌وه.
ئاماوه‌چووه‌ر/amaweçuwer: ف: [ هـ] چوونه‌ژوور، وه‌ژوورکه‌وتن.
ئاماوئاوو/ama û auw: کتن:[ هـ] ئاوداهاتن.
ئاماولووای/amawluway: نچ:[ هـ] هاتن و چوون.
ئامای/amay: ف:[ هـ] هاتن.
ئامای به‌ر/amay ber: ف:[ هـ] هاتنه‌ده‌ر.
ئامایه‌نه/amayene: ف:[ كباک، زا]: هاتن.
ئاماینه/amayine: نتـ:[ هـ] هاتووه‌بۆ یه‌کێکی برزی مێ یه.
ئامه‌و/amew: ف:[ هـ] ئامه‌د، هاتو به‌خت.
ئامێ/amê: نتـ:[ هـ ] هاتن.
ئامێنێ/aměnê: نتـ:[ هـ] هاتن بۆ گه‌لـی نێڕینه و مێیینه. هاتوون.
.
.
_________________
ئامان ³ /aman: ن:[ کەرەستە] ئیربار، دەفر، دەوری، سوور، کاسە، کەوێڵ، لەگەن : قاپ و قاچاخی ناوماڵ که چێشتیان تێده‌کرێت بۆ خواردن.[ ئینگـ : pot , dish]{ کەمالنامە، ل، 1620}.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ئاڤه‌نت | tnevA |
:: هه‌موویان له ئامانێکدا ده‌خۆن.
تێبینی |
1 – ئه‌م وشه‌یه له ناوچه‌ی سۆران به‌کارده‌هێندرێت له باژێری هه‌ولێر، هه‌روه‌سا له باژێری شنۆیه. |
2 – له زمانی کلدانی یش هه‌مان واتا ده‌به‌خشێت : ئاوان که له زمانی عه‌ره‌بیدا بووه به ( اناء ). |
.
.
________________
ئامان 4 /aman: ن:[ ع : امان]
1 – بۆ داوای نه‌کردنی کارێک ده‌خرێته سه‌ره‌تای ڕسته‌وه
:: ئامان نه‌چن بچن به‌گژ منداڵی خه‌ڵکیدا.
2 – بۆ ده‌ربڕینی بێزاری له کارێک یان شتێک، هاوار :
:: ئامان له‌ده‌ست زۆرداری ده‌ره‌به‌گ.
3 – بێزاری له که‌سێک
:: له ده‌ستی ئه‌م منداڵانه وه‌ئامان هاتووه.
4 – بۆ په‌نابردنه به‌رکه‌سێک و داوای یارمه‌تی لێ کردنی
:: قازی به‌قوربانت بم له‌ده‌ست ئه‌م مێرده رزگارم که.
5 – ( په‌نا، هانا، ده‌غیل) بۆ پاڕانه‌وه
:: ئامان نه‌که‌ی!
:: به ئامان و زامان له‌کۆلینابێته‌وه.
6 – (مه‌نگورایه‌تی) ناوه بۆ ئافره‌ت، وه‌ک نیشانه‌ی بێزاری له‌منداڵی کچی زۆر.
ئامان خواستن/aman xwastin: کتن:[ ع + کو][ ئامان+ خواستن] داواکردنی په‌نا له که‌سێ، داوای جێگا و رێگای خۆشاردنه‌وه‌کردن، خۆخستنه په‌نای یه‌کێ له‌ترسان.
ئامان ئامان/amanaman: ئان: له‌ته‌نگانه و خه‌فه‌تێدا به‌کارده‌هێندرێت، دووپاته‌کرانه‌وه‌که‌ش بۆ جه‌خته.
بێ ئامان/bêaman:ئانتـ:[ بێ+ ئامان]
1 – بێخۆشی، دڵرەق، بێڕەزا.
2 – پڕمەترسی.
:: دەڵێی ئاوری بێئامانە.
بێ ئامانی/běamanî: نچ:[ بێ+ ئامان+ ئی] بێڕەزایی.
.
.
_________________________
ئامان له‌رزانه/Aman lerzane: ن:[ مۆسیقا] به‌سته‌یه‌کی کوردییه.
.
.
.
.