ئاب 1 /ab: ن:[ بیا][ پەهلەوی : ap][ فارسی]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ئه‌پۆ | Opa | water |
نەشوناس |
شوناس |
|||
تاک |
کۆ |
تاک |
کۆ |
|
شێوەزاری کرمانجی باکوور |
ئابەک |
ئابەکە |
ئابەکان |
|
شێوەزاری کرمانجی ناوەند |
ئابێ ، ئابێک |
ئابان |
ئابەکە |
ئابەکان |
شێوەزاری هەورامی |
ئابێوە |
ئابێ ، ئابن |
ئابێ |
ئابەکێ |
ئاپ ، ئا‌ڤ، ئاو : پێکهاتووه له شله‌یه‌کی بێچێژ و بێبۆنه. ئاوێته‌ی ئۆکسجین و هایدرۆجینه. فۆرمووله کیمییایه‌که‌ی H²Oیه. لەسروشتدا به‌ئه‌ندازه‌ی سێ له چواری گۆی زه‌ویدا پۆشیوه. له‌پله‌ی 100 ی گه‌رمایی ده‌بێت بەهه‌ڵم، له پله‌ی هیڤۆک/ سفردا ده‌مه‌ێت و دەبێت بەبەفر.
یه‌که‌مین پێشگره له زمانی کوردییدا به‌واتای ئا‌ڤ بێت. که له‌گه‌ڵ وشه‌ی تردا یه‌کده‌گرێت، واتایه‌کێ نوێ ده‌به‌خشێت |
ئابات، ئابجۆ، ئاباد، ئابان، ئابدار، ئابده‌ستخانه. |
ئاب ئاته‌شنما/ab ateşnima: نتـ:[ مجـ][ ئاب+ ئاتەشنما] مه‌به‌ست له شه‌رابی ئاڵ و سووره، که کینایه‌یه بۆ شه‌راب.
ئاب ئاشنا/ab aşina: نتـ:[ وەر] ئا‌ڤناس، مەلەوان.
ئاب ئه‌نبار/ab enbar: نتـ:[ ئاب+ ئه‌نبار] ئاوی ئه‌ستێلی گه‌وره‌ی ڕووپۆشراو، شوێنی عه‌مباركردنی ئاو.
ئاب ئه‌نگوور/ab engûr: نتـ:[ ئاب+ ئه‌نگوور] ئاوی ترێ، که کنایه‌یه بۆ شه‌راب یاخود مه‌ی.
ئاب به‌ها/ab beha: نتـ:[ ئاب+ بەها] به‌های ئاو: ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌بری ئاوی خواردنه‌وه ده‌درێت.
ئاب جۆش/ab coş: نتـ:[ ئاب+ جۆش] ئاوی کوڵاو، ئاوی به‌کوڵ.
ئاب زنده‌گی/ab zindegî: نتـ:[ فار][ ئاب+ زنده‌گی] ئابی حه‌یات، ئاوی حه‌یات.
ئابساڵ/absaľ: نتـ:[ فار][ ئاب+ ساڵ] تەڕيساڵ.
ئابی/abî: نچ:[ ئاب+ ی]
1 – ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به ئاوه‌وه هه‌بێت.
2 – له ئاو دا بژێت: ئه‌سپی ئابی، ماری ئاوی، ڕووه‌کی ئاوی.
3 – ڕه‌نگی ئاوی
ئابی به‌قا/abî beqa: نتـ:[ ئابی( ئاب+ ی)+ به‌قا( بقی)] ئاوی به‌قا.
{
بۆ ماچی ده‌می كوڵمه له نێو په‌رچه‌می خاوی
له‌و زوڵمه‌ته بۆ ئابی به‌قا نووری چرامه
}{ وه‌فایی}.
ئابی حه‌یات/abî ĥeyat: نتـ:[ ئاب+ی+ حه‌یات( ع : حیاة)] ئاوی ژیان، ئاوی زیندووی.
{
ئابی حەیات و ئاتەشی ئەفسور دەیەدەمت
تەحرێکی تۆیە گڕ لەتەنوورا کە دێتە دەر
}{ سالم}
.
.
___________
ئاب 2/ab: ن: ترووسکه، وورشه، بریسکه‌ی هه‌ندێ شت( تیخی ئابدار).
ئابدار/abdar: نتـ:[ ئاب+ دار] به‌ترووسکه، وورشه‌دار، بریسکه‌ی هه‌ندێ شتی کانزا: شمشێری ئابدار، تیخی ئابدار.
.
.
__________
ئاب 3/Ab: ن:[ کات][ رووم ـ ئاسوو، عب] ئاوگوست، گەلاوێژ.
1 – ناوی مانگی یازده‌هه‌می ساڵی جووله‌که‌یه.
2 – مانگی هه‌شته‌می ساڵی رۆمییه که به augustus ناوداره، وه مانگی هه‌شته‌مه له ساڵنامه‌ی هه‌تاوی که ده‌که‌وێته نێوان( ته‌مووز) و( ئه‌یلول)وه، واتا 21ی رۆژ له که‌لووی شێر دایه، و له ئه‌وه به دوا ده‌چێته که‌لووی سونبوله‌وه. به کوردی مانگی ته‌باخ/ tebax پێ ده‌ڵێن یان خەرمانان، گەلاوێژ.
.
.
_________
ئاب 4/Ab: ن:[ زمان] پێشگرێکە لەزمانی ئینگلیزی و دەلکێت بەپێش پەیڤەوە و واتایەکی نوێی پێدە بەخشێت، ئەم ( ئاب )ـە لەزمانی کوردییدا هاوواتای( دوور لە)، ( زۆر ، فرە)، ( دا) دێت.[ ئینگـ : Ab]
تێبینی |
زۆربەی ئەو وشانەی کە بە (ab) دەستپێدەکەن دەستەواژەی زانستین وە فرە بەکاردەهێندرێت لە ڕشتە زانستییەکان. |
: abacus
: Abdomeno
: Abnormal
: Abrade
: Absolute
: Abandante
…. هتد.}
{ سەرچاوە : شەوکار، ل، 2 – 6}.
.
.
.
.