پلە ¹/pile: ن:

1 –  ئاڤبەند‌، ئه‌ندازه‌، پێوانه‌، ڕاده‌.

2 – [ کباک] پایە _ پایەگا، پەڵە، دەرفەت، ڕێز. 

3 – [ فیز] لەفیزیکدا ماوەی نێوانی دوونیشانەیە، یەک لەدوای یەک وەكو ئامرازی گەرمیپێو، كە نیشانەكەی( °) یە.  

4 – [ بیر] لەبیرکاریدا( ماتماتیک)دا یەکەی پێوانی كەوانە وگۆشە كەدەكاتە 1/360 لە چێوەی بازنەدا.  

5 – [ زیند] كۆمەلە گیاندارێک لە هەندێک سیفەتی هاوبەشدا، پێناسەیەکە لە پۆلێنکردنی زانستی دا.[ ئینگـ : order]

6 – [ کیمیـ] [ ئینگـ : Degree ] 

پلەبەرز/pileberz: ئانتـ:[ پلە+ بەرز] پایەبلند، پایەبەرز : كەسێک كە پلەوپایە و كەسایەتیی كۆمەڵایەتی لەسەرە.

پلەبەرزبوون/pileberzbûn: كتن:[ پلە+ بەرز+ بوون] پلەی بەرزهەبوون و خاوەن كەسایەتی بوو لە كۆمەڵگادا.

پلەبەرزكردن/pileberzkirdin: كتپ:[ پلە+ بەرز+ كردن] پایەبەرزكردن : پلە و پایەی كەسێک بردنەسەر.

پلەبەرزیی/pileberzyî: نچ: پایەبەرزی، پلەبەرزی كۆمەلایەتی هەبوون.

پلەبەستە/pilebeste: كتن:[ ل] بەندبەستن.

پلەبەپلە/pilebepile: ئانتـ: پێبەپێ، هەنگاو بەهەنگاو، پایەبەپایە.

پلەپلە/pilepile: ئانتـ: پایەپایە.

پلەپلەكردن/pilepile kirdin: كتن: بەگرا و پێوانكردن.

پلەپێدان/pilepêdan: كتن: بەرزكردنەوە.

پلەدار/piledar: ئانتـ:

1 – خاوەن پایە. 

2 – كەرەستە وشتومەكی بەپلە و ژمارە، پلەیی.

پلەدانان/piledanan: كتپ: دەست نیشانكردن، جیاكردنەوەی شت بەپێی پلە.

پلەدانەر/pile daner: ئانتـ: ئەو كەسەی كە پلەوژمارە بۆ شتومەک و كەرەستە دەستنیشان دەكات.

پلەکری/pilekirî: ئانتـ:[ کباک، باد] پایەکری.[ ئینگـ : degreed]

پلە و پایە/pileûpaye: نتـ: ڕێز، ناوبانگ، ئاوازە، ڕەواج.

پلە و پایە بۆ دانان/pile û paye bo danan: كتپ: ڕێزلێنان.

بەپلە/bepile: ئانتـ:[ بە+ پلە] بەدەرەجە.

بەپلە و پایە/bepile û paye: ئانتـ:[ مجـ][ بە+ پلە+ و+ پایە] بەناوبانگ.

 هەندێک لە نموونەی زاراوەی پلە دا                                                                                                                                               

پلەی ئازادی/piley azadî: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : Degree of freedom]

پلەی ئاواز/piley awaz: نتـ:[ مۆسیقا] ژمارەی ئەو لەرانەی كە ئاوازێک لەچركەیەکدا پەیدایی دەكات.

پلەی ئاوە شیبوونەوە/piley awe şîbûnewe: نتـ:[ کیمیـ] [ ئینگـ : Degree of hydrolysis]

پلەی ئاورنگ/piley awring: نتـ:[ پلەی+ ئاورنگ] پلەی شەونم.

پلەی ئایۆنین/pile ayonîn: نتـ:[ كیمیـ][ پلەی+ ئایۆنین] پلەبوونە ئایۆن.

پلەی باران/piley baran: نتـ:[ كەش][ پلەی+ باران] ڕادەی باران.

پلەی بەستن/piley bestin: نتـ:[ كیمیـ][ كەش][ پلەی+ بەستن] سفری سەدی یان هاوتاكەی.

پلەی بەهەڵمبوون/piley beheľmbûn: نتـ:[ كیمیـ][ كەش] [ پلەی+ بەهەڵمبوون] پلەی هەڵمین. سەتی(100) سەدی یان هاوتاكەی.

پلەی بلوورێن/piley bilûrên: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : Degree of polymerization]

پلەی پەتی/piley petî: نتـ:[ پلەی+ پەتی

پلەی پەتی گەردی/piley petî gerdî: نتـ:[ كیمیـ][ پلەی+ پەتی+ گەردی] پلەی پەتی مۆلیكیولـی.[ مۆلاریتی: Molarity].  

پلەی پەتی ئایۆنی هایدرۆجین/piley petî ayonî haydrocîn: نتـ، شر:[ كیمیـ][ پلەی+ ئایۆنی+ هایدرۆجین

پلەی ترشێتی/piley tirşêtî: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : Degree of acidity]

پلەی تێربوون/piley têrbûn: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : Degree of saturation]

پلەی جیاوازی/piley ciyawazî: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : Degree of variance]

پلەی جێگیری/piley cêgîrî: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : Degree of stability ]

پلەی خاوێنی/piley xawênî: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : Degree of purity]

پلەی سەختی/piley sextî: نتـ:[ ئینگـ : Degree of hardness]

پلەی سەدی/piley sedî: نتـ:[ بیر] پایەی سەدی( 0 – 100% ).

پلەی شیبوونەوە/piley şîbûnewe: نتـ:[ كیمیـ][ كەش][ پلەی+ شیبوونەوە] ئەو پلەیە كە تەنێكی ڕەق تیادا دەبێتە شلە : نموونەی بەفر.

پلەی كەوانە/piley kean: نتـ:[ بیر] گۆشەی نیوەتیرە یەکسانە بە 0،01745 پلە.

پلەی گەرمی/piley germî: نتـ:[ كیمیـ][ كەش] بەدوو ڕێگە دەپێورێت.

1 – فیەرنهایتر : لێرەدا پلەی كولاندنی ئاو : 212 ° و پلەی بەستنی ئاو: 32°.

2 – پلەی بەستن 0° و پلەی كولان 100°.

پلەی گرانی/piley granî: نتـ:[ وەر][ ئینگـ :degree of difficulty ].

پلەی توانای جەستەیی/piley twanaî cesteyî: نتـ:[ وەر][ ئینگـ :physical proficiency ].

پلەی لێک هەڵوەشان/piley lêk heľweşan: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : Degree of dissociation]

پلەی گەرمی لەش/piley germî leŝ: نتـ:[ وەر][ ئینگـ : black body].

              پلەی خشتەک لە پۆلێنکردنی زانستی دا 

پلەی بازدەرەكان/piley bazderekan: نتـ:[ زیند] بۆقی كێوی[ لا : Salientia ]

پلەی باڵ پەردەییەكان/piley baľ perdeyyekan: نتـ:[ زیند][ لا : Hymenoptera]

پلەی باڵ پولەكەییەكان/piley baľ pulekeyiyekan: نتـ:[ زیند][ لا : Lepidoptera]

پلەی باڵ پێستەكان/piley baľ pěstekan: نتـ:[ زیند][ لا : Dermaptera]

پلەی باڵ ڕێكەكان/piley baľ řěkekan: نتـ:[ زیند][ لا : Orthoptera ]

پلەی باڵ شاردراوەكان/piley baľ ŝardirawekan: نتـ:[ زیند][ لا : Siphonoptera ]

پلەی باڵ كالانیەكان/piley baľ kalanyekan: نتـ:[ زیند][ لا : Coleoptera ]

پلەی باڵ یەكسانەكان/piley baľ yeksanekan: نتـ:[ زیند] پلەی باڵ لەیەکچووەکان.[ لا : Isoptera]

پلەی بێ قاچەكان/piley bê qaçekan: نتـ:[ زیند] ووشكاوەكی بێ قاچ. [ لا : Apoda ]

پلەی پاسارییەكان/piley pasarîyekan: نتـ:[ زیند] چۆلەكە.[ لا : Passeriformes]

پلەی پولەكەی/piley pulekeyiyekan: نتـ:[ زیند] پولەكەدارەكان[ لا : Squamata]

پلەی تاک سمەكان/piley tak simekan: نتـ:[ زیند] وڵاخ[ لا : Perissoodactylous ]

پلەی تورەكەدارەكان/piley turekedarekan: نتـ:[ زیند] كەنگەر[ لا : Marsupialia]

پلەی تیمساحەكان/piley tîmsaĥekan: نتـ:[ زیند][ لا : Crocodilia ]

پلەی جووت باڵیەكان/piley cût baľyekan: نتـ:[ زیند][ لا : Diptera ]

پلەی جووت سمەكان/piley cût simekan: نتـ:[ زیند] مەر و مالات[ لا : Artiodactylous ]

پلەی دڕندە گۆشت خۆرەكان/piley dřinde goşitxorekan: نتـ:[ زیند] بەشێوەیەكی سەرەكی ئەو گیانەوەرانە دەگرێتەوە، كە شیردەر و گۆشتخۆرن، نزیكەی 260 چەشنی هەیە. شوێنەواری ئەم ڕەگەزە بۆ 42 ملیۆن ساڵ دەگەڕێتەوە، نموونەی وەك : شێر، سەگ، پشیلە، و گورگ.[ لا : Carnivora ]

پلەی سەر لمۆزییەكان/piley ser lmozîyekan: نتـ:[ زیند] گیاندارێكە لە مارمێلكە دەچێت سەرەكەی لمۆزدارە.[ لا : Rhynchocephalia]

پلەی شیردەرە باڵندەیەكان/piley şîrdere baľindeyekan: نتـ:[ زیند] جانەوەرێكی شیردەرە، دەفڕێت. شەمشەمەكوێرە لەسەر مێروو، زیندەوەری بچووک، وخوێن دەژێت. شەمشەمەكوێرە نزیكەی 18 ڕەگەز یان خێزانی جودای هەیە. [ لا : Chiroptera]

پلەی شیردەرە هێلكەكەرەكان/piley şîrdere hělkekerekan: نتـ:[ زیند] دەنووكەمراوی. گیانەوەرێكی تایبە تمەندە [ لا : Monotremata]

پلەی قازەكان/piley qazekan: نتـ:[ زیند] قاز و مراوی[ لا : Aneseriformes ]

پلەی قەلغاندارەكان/piley qeľẍanekan: نتـ:[ زیند][ لا : Loricata]

پلەی قرتێنەرەكان/piley qirtênerekan: نتـ:[ زیند] ئەم جانەوەرە شیردەرانە نزیكەی 400 جۆریان دەبێت و بەوەش ناسرڕۆن كە ددانی پێشەوەیان بەبەردەوام لەگەشەكردندایە، لەهەر هەفت كیشوەرەكەهەن، نموونەیان وەك مشک، جرج، سیمۆرە، ژووژک _ ژیشک، دەڵەک، كەروێشكی هیندی. [ لا : Rodentia ]

پلەی كلكدارەكان/piley kilkdarekan: نتـ:[ زیند] قورناویلكە.[ لا : Acaudata ]

پلەی کۆترەكان/piley kotirekan: نتـ:[ زیند][ لا : Columiformes ]

پلەی كیسەڵەكان/piley kîseľekan: نتـ:[ زیند][ لا : Cholonia]

پلەی لەقلەقەكان/piley leqleqekan: نتـ:[ زیند] حاجی لەقلەق[ لا : Ciconiiformes ]

پلەی لمۆزدارەكان/piley limozdarekan: نتـ:[ زیند]

1 – ڕەگەزی فیل و دوو ڕەگەزی قڕتێكەوتووی وەک مامووت و ماستۆدۆنت دەگرێتەوە.

2 – گیانەوەرێكی شیردەری مەزنە، ئەورۆكە سێ جۆر فیل هەیە وەک : فیلی ئەفریقی، فیلی هیندی، و فیلی ئاسیایی.[ لا : Proboscidea ]

پلەی مریشكەكان/piley mirîşkekan: نتـ:[ زیند][ لا : Galliformes]

پلەی مێرووخۆرەكان/piley mêrûxorekan: نتـ:[ زیند] مێروولەخۆر نزیكەی 77 ڕەگەز و 400 جۆردەبن لە جیهاندا، بێجگە لە كیشوەری ئاوسترالیاو هەردوو ئەمەریكا.[ لا Insectivora : ]                  

پلەی نەهەنگەكان/piley nehengekan: نتـ:[ زیند] نەهەنگەكان بەگەورەترین گیانەوەری شیردەری زەریایی دەناسرین لەسەر گۆی زەوی دا، دابەش دەبنە سەر سێ خێزان (بێ ددانەكان: Mysticeti)(دداندارەكان : Odontoceti) ( Archaeoceti) خێزانی سێیەم قریتێكەوتووە. نموونەی نەهەنگ وەک : نەهەنگی شین، نەهەنگی جوان، نەهەنگی گوژپشت، نەهەنگی گرینلاند.[ لا : Cetacea]

پلەی وشترمرەكان/piley wiştirmirekan: نتـ:[ زیند] ووشترمر[ لا : Strutiformes]

پلەی هەڵۆكان/piley heľokan: نتـ:[ زیند] باز و هەڵۆ . [ لا : Falconiformes ]

.

.

__________________     

پلە ² /pile: ن:

1 – [ ل] جۆرە بەنداوێكە.

2 – پابلقە : جێگای پێی نەردەوان.

پلەكان/pilekan: نتـ:[ كۆ][ پەهلەوی : پەررەک] بەیجە، پەیژە، پەیینجە، پلیكان، پێپلیكە، پیاچینە، پسترک، پیسک : هەر كام لە دار و میلەچووكەكانی نەردیوان كە بۆچوونە سەر پێی لەسەردادەنێن.

پلەكانە/pilekan: نتـ:[ كۆ] پێپلیكانە

پەپلە/pepile: ن:[ ل] تەرڵک، ئارەقگیر. نەرمەزین، نه‌که‌ڵتو : پارچه ‌لبادێکی ته‌نکه‌، له‌بن زینه‌وه‌ ده‌خرێته‌ سه‌رپشتی وڵاغ.

.

_____________

پلە ³ /pile: ن:[ كناو، هل] بۆ (پوورە) یان( پوورێ) بەكاردەهێندرێت لەكاتی ئاخافتن و گووفتوگۆكردندا.

.

.

.

.