بیر ¹ /bîr: ن: ئارێش، ئەندێشە، بۆچوون، بیراهی _ بییر، جێل، هزر، هووار، هویر. هیزر، فکر( ع).{ هەژار، ل، 1016}
:: هەر لەبیرمای.
بیرا/bîra: نتـ:[ بیر+ ئا] بەزەین، زۆر بەبیروهۆش، خاوەن بیروهۆش.
بیراهی/bîrahî: نچ:[ كباک] بیر، یاد.
بیرەتوانا/bîretwana: نتـ: توانای بیر.( بع : قدرات عقلیە).
بیرەسەپێندراو/bîresepêndiraw: ئانفا:[ بیر+ ئە+ سەپێندراو( سەپاندن)] بیری سەپێندراو.
بیرەوە/bîrewe: نتـ: بیرەوەری.
بیرەوەخەر/bîrewexer: نفا:[ بیروە+ خەر( خستن)] هۆشێنەر، وەیادخەر.
بیرەوەر/bîrewer: نتـ:[ بیر+ ئە+ وەر] بیرا، خاوەن بیر و زەین : یادکردنەوەی ساڵانەی شتێکی خۆشەویست.
بیرەوەرکردن/bîrewerkirin: کتپ:[ بیرەوەر+ کردن] بیرکردن، یادکردن.
بیرەوەری/bîrewerî: نچ:[ بیرەوەر+ ئی]
1 . ماوەیەکە لە کات کە لەوانە بێت مرۆڤ شتی تێدا لەبیر بێت.
: بەبیرەوەری من بەفری وەک ئەم ساڵ نەبارییوە.
2 . یادداشت، یادگاری، ئەوشتەی کە بە بیردڕابێت. بیرەوە.
بیرەوەری کردن/bîrewerî kirin: کتپ:[ بیرەوەری+ کردن] یادەوەری کردن.
بیرەوەری مێژووی/bîrewerî mêjûyî: نتـ:[ بیرەوەر+ئی] بیرگەی مێژووی.
بیربردن/bîrbirdin: کتن:[ بیر+ بردن] لەهزردامان، لەبیرنەمان، لەبیرچوون.
بیربرن/bîrbirin: کتن:[ کباک][ بیر+ برن] بیربردن.
بیربڕ/bîbiř: نتـ:[ مجـ][ کباک][ بیر+ بڕ( بڕین)] تیگەیشتوو، بەهۆش، هۆشدار، زیرەک، زرنگ، خاوەند، دڵودەروون، بەویژدان.
بیربزوێن/bîrbizwên: ئانتـ:[ بیر+ بزوێن] هەرکار، ڕووداو : دیمەن و شتێک کە مێشکی مرۆڤ ببزوێنێت و کاری تێدا بکات و بیری لێبکاتەوە.
: بەهار وەرزێکی بیربزوێنە بەتایبەت بۆ شاعیر.
بیربڵاو/bîrbiľaw: ئانفا:[ بیر+ بڵاو( بڵاو+ بوون یان کردن)] کەمهۆش، فکرپەرێشان، کەلکەلاوی : کەسێک کە بیر و مێشکی بە تەواوی لە سەرخۆ نیە و شت زوو لە بیردەکات.
بیربڵاویی/bîrboľawyî: نچ:[ بیر+ بڵاو+ ئیی] کردەوەی کەسی بیربڵاو.
بیربڵاویی بیر/bîrboľawyî bîr: نچ:[ بیر+ بڵاو+ ئیی+ بیر] ئەوەی پێوەندی بە بیربڵاوییەوە هەبێت.
بیرتەسک/bîrtesik: ئانتـ:[ بیر+ تەسک] کورت بین، ویرتەسک( هـ).
بیرتەسکی/bîrtesikî: نچ:[ بیر+ تەسک+ ئی] کورت بینی، ویرتەسکی.
بیرتیژ/bîrtîj: ئانتـ:[ بیر+ تیژ] زەین تیژ، ویرتیژ( هـ)
بیرتیژی/bîrtîjî: نچ:[ بیرتیژ+ ئی] زەین تیژی، ویرتیژی( هـ).
بیرچوون/bîrçûn: کتن:[ بیر+ چوون] دەرچوونی شت لە یاد. لەیادچوون.
بیرچوونەوە/bîrçûnewe: کتن:[ بیر+ چوون+ ئەوە] لەیادچوونەوە.
بیرخەرەوە/bîrxerewe: نفا:[ بیر+ خەر( خستن)+ ئەوە] بیرەوەخەر.
بیرخستنەوە/bîrxistinewe: کتپ:[ بیر+ خستن+ ئەوە] ویر ئەوە وزتەی، ویرئەوە وستەی _ ویرۆوزتەی( هـ) : خستنەوەی یادی شتێک بۆ یەکێک.
بیردارێژ/bîrdarêj: نتـ:[ بیر+ دا+ رێژ] پلاندارێژ.
بیردارێژی/bîrdarêjî: نچ:[ بیردارێژ+ ی] نەخشەداڕێژی.
بیردارێشتن/bîrdařêştin: کتن:[ بیر+ دا+ رێشتن] نەخشە و پلان داڕێشتن.
بیردانک/bîrdanik: نتـ:[ کباک][ بیر+ دانک] یادەوەری.
بیردۆز/bîrdoz: نتـ:[ بیر+دۆز] تێیۆر.
بیردۆزانە/bîrdozane: نتـ:[ بیر+دۆز+ ئانە] تێیۆرانە.
بیرڕۆشن/bîr: ئانتـ: ویر ڕۆشن
بیرڕۆشنی/bîr: نچ: ویر ڕۆشنی، ڕووناک بیری.
بیرساف/bîr: ئانتـ:[ بیر+ ساف] ویر ساف.
بیرسافی/bîr: نچ: ویر سافی
بیرشێواو/bîrşêwaw: ئانتـ:[ بیر+ شێواو] بیرژاکاو.
بیرڤەچوویی/bîrveçûyî: ئانتـ:[ کباک][ بیر+ ڤە+ چوو( چوون)+ ئیی] بێ هش.
بیرڤەچوون/bîrveçûn: کتن: بێهشی.
بیرڤەکرن/bîrvekirin: کتپ: بێهشکردن، بێهۆشکردن.
بیرقووڵ/bîrqûľ: نتـ: بیر فراوان.
بیرک/bîrik: ئان:[ بیر+ ک] بیرۆکە.
بیرکەر/bîrker: نفا:[ بیر+ کەر( کردن)] لەیادکردن، لەبیرکردن، فەڕامۆشکردن.
بیرکەرەوە/bîrkerewe: نفا:[ بیر+ کەرەوە( کردن)] ویر ئەوە کەر، ویرئەوەکەرە( هـ) : ئەو کەسەی ئەندێشە دەکات.
بیرکەفتن/bîrkeftin: کتن: یادکەوتن.
بیرکەم/bîrkem: ئانتـ:[ بیر+ کەم] کەمهۆش، کەمزەین، کەمبیر.
بیركەوتن/bîrkewtin: کتن:[ بیر+کەوتن] بیرکەفتن.
بیركەوتنەوە/bîrkewtinewe: کتپ:[ بیر+ کەوتنەوە]
1 . وەیادهاتنەوە، هاتنەوەی یادی شتی بیرچوو.
2 . ویرئەوەکۆتەی، ویرکۆتەیۆ _ ویرۆکۆتەی.( هـ).
بیركردن/bîrkirdin: کتپ:[ بیر+ کردن]
1 . یادکردنی شتێک، تاسە.
2 . لەبیرچوون، فەرامۆش کردن.
:: خودێ من بیرکرد.
بیرکردنەوە/bîrkirdinewe: کتپ: ویرە. { خاڵ، ب، ل، 496}
1 . ئەندێشەکردن.
2 . بیرکردنەوەی وولات. [ ئینگـ : nostalgia].
3 . وەژارە، بیرەوکردن : بیرکەوتنەوە، کەوتنەیاد.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 750}
4 . ویرئەوەکەرڎەی، ویرکەرڎەیۆ _ ویرۆکەرڎەی.( هـ).
بیرکردنەوەی ئاراوتە/bîrkirdinewey arawite: نتـ: ئەو جۆرە بیرکردنەوەیەیە کە سەرچاوە لە راستیەکانی ژیانەوە وەردەگرێت.
بیركردنەوەیی/bîrkirdineweyî: نچ:[ بیركردنەوە+ یی] ئەوەی پێوەندی بە بیرکردنەوەوە هەبێت.[ ئینگـ : reflective].
بیركرن/bîrkirin: کتپ:[ کباک][ بیر+ کرن] بیرکردن.
بیرگا/bîrga: نتـ: یادگە، بیرگە.
بیرگە/bîrge: ن: بیرگا.
بیرگەی بزۆک/bîrge: نتـ: شوێنی ههڵگرتن.[ ئینگـ : Heap].
بیرگۆركێ /bîrgořkê: نتـ:[ بیر+ گۆڕ( گۆرین)+ كێ] گفتوگۆ، دانوستاندن.
بیرگۆركێی ئازاد/bîrgořkêy azad: نتـ:[ بیر+گۆڕ( گۆرین)+ كێ] گفتوگۆی ئازاد، دانوستاندنی سەربەست.
بیرلێکران/bîrlêkiran: کتپ:[ کارابزر] لێڕامان.
بیرلێکراو/bîrlêkiraw: ئانفا: لێڕاماو.
بیرلێكردنەوە/bîrlêkirdinewe: کتن: لێڕامان.
بیرلێنەكردنەوە/bîrlênekirdinewe: کتپ:[ بیر+ لێ+ نە+ کردن+ ئەوە] بەخەیالدانەهاتن.
بیرمەند/bîr: ئانتـ:[ بیر+ مەند( مەنڎ)] ویرمەنڎ
بیرمەندی/bîr: نج: ویرمەنڎی.
بیرنامە/bîrname: نتـ:[ بیر+ نامە] پەڕاویە : دەفتەرێکە کە شتی تیادە نووسرێت بۆ ئەوەی کە لە کاتی خۆیدا بیرتبخاتەوە.
بیرنەکردن/bîrnekirdin: کتپ:[ بیر+ نە+ کردن] لەبیرنەکردن.
بیرنیشاندان/bîrnîŝandan: كتن:
1 . پلان نیشاندان.
2 . ( ع : اجتهاد).
بیرۆکە/bîroke: نتـ:[ بیر+ ئۆکە] بنەما و بنەڕەتی بیر و کیشەیەک.( ئینگـ : doctrine).
:: بیرۆکەی زۆربەی چیرۆکەکانم فۆلکلۆرن.
:: بیرۆکەی کۆمەڵێ پرسیار.
بیروورد/bîrûrid: ئانتـ:[ بیر+ وورد] پیتۆڵ.
بیرووردی/bîrûridî: نچ: پیتۆڵی.
بیروهزرلێکردنەوە/bîrûhirzlê kirdinewe: کتپ: تێڕامان.
بیرهاتن/bîrhatin: کتن: لەیادبوونی شتێکی کۆن، ویرئامای( هـ).
بیرهاتنەوە/bîrhatinewe: کتپ: بیرکەوتنەوە، کەوتنەوە، یادکردنەوە.
بیرهێنان/bîrhênan: کتپ: خستنەیاد. وەبیرهاوردن.
بیرهێنانەوە/bîrhênanewe: کتپ: وەیادهێناوەی لەبیرچووگ، ویر ئاورڎەی( هـ).
بیرهێنانەوەی واتاكان/bîrhênanewey watakan: نتـ: واتاكێشەكی. [ ئینگـ : association of ideas].
بیری/bîrî: نچ: ئەوەی پێوەندی بە بیرەوە هەبێت.
بیری ئاواز/bîrî awaz: نتـ: ئاوازە بیر.
بیری بێژەكی/bîrî bejekî: نتـ: بێژە بیر،بیر ژیربێژەكی[ ئینگـ : Logical memory].
بەبیر/bîr: کتن: ویرا( هـ)، بیرتیژ.{ هەژار، ل، 930}.
بەبیرداهاتن/bîr: کتن: ئامای ویرەرە، ئامای ویرەنە.
بەبیرنەهاتنەوە/bîr: کتن: ویر ئەوە نامای( هـ).
کەوتنەوەبیر/bîr: کتن: کۆتەیۆویر( هـ).
لەبیربەرەوە/bîr: نفا: ویر ئەوە بەر
لەبیربڕانەوە/bîr: کتپ: ویر ئەوە بریای _ ویربریایۆ _ وێرۆبریای( هـ).
لەبیربراوە/bîr: ئانفا: ویرئەوەبریا _ ویرئەوەبریێ( هـ).
لە بیربردنەوە/bîr: کتپ:
1 . ویرئەوەبەرڎەی، وێرۆ بەرڎەی، ویربەرڎەیۆ( هـ).
2 . ویرئەوە شینەی، وێڕشینەیۆ _ ویرۆشینەی( هـ).
لەبیرچوون/lebîrçûn: کتن: ویربییەی، ویرشییەی
لەبیرچوونەوە/lebîrçûnewe: کتن: ویرئەوەشییەی، ویرشییەیۆ _ ویرۆشییەی( هـ).
لەبیرمان/bîr: کتن: ویرمەنەی( هـ).{ وشەنامە، ل، 1039}.
وەبیرهاتن/bîr: کتن: ویرئامایۆ( هـ).
وەبیرهێنانەوە/bîr: کتن: ویرئارڎەیۆ ، ویرارڎەیۆ( هـ).
هاتنەبیر/bîr: کتن: ئامای ویر( هـ).
ویر/wîr: ن:[ هـ] بیر و یاد، فکر( ع : فکر)، هزر( کباک).{ وشەنامە، ل، 1038}.
.
.
__________
بیر ²/bîr: ن:[ ع : بئر] چاڵاو، دەڤێ، قۆلیت : چاڵێکی قووڵ کە بۆ گەیشتن بە ئاو یا نەوت هەڵیدەکەنن.
بیراو/bîraw: نتـ:[ بیر+ ئاو] چاڵاو، دەڤی، قۆلیت : ئاوی بیر.
بیرکۆڵا/bîr koľa: نتـ:[ کباک] بیرهەڵکەندن.
بیرهەڵکەندن/bîr heľkendin: کتپ: چاڵاوهەڵکەندن.
هەندێك لە جۆرەکانی بیر |
بیری ئابیسینیان/bîrî abîsînyan: نتـ:[ ئەند][ بیر+ ی+ ئابیسینیان] لوولەکێکی نووکتیژە بۆ دەرهێنانی ئاو لە ژێر زەوی.[ ئینگـ : abyssinian]{ پەیامی ڕەنج، ل، 7}.
بیری ئیرتیوازی/bîrî îritîwazî: نتـ: جۆرە بیرێکە لەنێوان دووچیادا کە ئاوی لەنێو زەوی چیاکاندا هەبێت و لەدۆڵایی یەکدا بیری بۆ هەڵ دەکەنن و لە بەرئەوەی سەرچاوەی ئاوی بیرەکە بەرزەو لە ناو هەردووچیاکەدا یە بە تەووژم ئاوەکە لە بیرەکە دێتەدەرەوە لەبەرئەوە بە لوعەی لەسەردا دەنێن بۆ ئەوەی سوودی لێوەرگرن.{ کەمال جەلال غەریب، ب1، ل، 191}.
تێبینی |
بیری ئیرتوازی بە ناوی ئیرتوا لە فەرەنسا ناونراوە. بیرێکە قووڵی یەکەی 100 – 200 مەتر دەبێت |
بیری نەوت/bîrî newt: نتـ: چاڵەنەوت. [ ئینگـ : well of petrol].
کوێرەبیر/kiwêrebîr: نتـ:[ ئەند][ کوێر+ ئە+ بیر] ئەو بیرەیە کە بەجێ هێڵدراوە و ئێستا سوودی لێوەرناگیڕێت، وە کۆنە بەهۆی بە جێهێشتنی خاوەنەکەی وەیان بەهۆی خراپی بیرەکە یان ئاوی کەم بووە وەیان زیادبوونی ئاستی سوێرێتی ئاوەکەیەوە. [ ئینگـ : abandoned well]{ زاراوەکانی ئاو، ل، 9}
.
.
.
.