باسک/bask: ن:[ توێ][ پەهلەوی : بازاک] بارووڵە، بازوو، باهوو، پەیک( هـ)، چمپل، چەنگ : بەشی سەرەوەی دەستی مرۆڤ لە شانەوە هەتا ئانیشک.
{
ئەلا ئەی ئاسکی ناسـک، بە باسـک
شکاندت گەردنی سەد شێری شـەرز
}{ نـالی}
باسکەمەلە/baskemele: نتـ:[ وەرزش][ باسكە+ مەلە] جۆرە مەلەیەكە بە جووڵاندنی باسک دەكرێت.
باسک باسکانی/bask baskanî: نتـ:[ واز] دەستەبەندی، دەستەبەرێتی.
باسکبەند/baskbend: نتـ:[ توێ][ سەز] بازیبەند، تۆڵبەند، تۆڵبەندی باڵ، قۆڵبەند.
باسکی جەگەرە/baskî cigere: نتـ:[ خوار] مۆدنە، دارجگارە.
بێباسک/bêbask: ئانتـ:[ مجـ][ بێ+ باسک] بێکەس، تەنیاباڵ.
بێباسکی/bêbaskî: نچ:[ مجـ][ بێ+ باسک] مرۆڤی بێ کەس و بێ ئەنوا. تەنیاباڵی.
.
.
___________
باسک/bask: ن:[ کشت] بەشێک لە ئاموور.
:: نیر و باسک.
باسکەدار/baskedar: نتـ:[ تشت][ باسک+ ئە+ دار] تێڵا، دیرەک، دیرەگ.
باسکێش/baskêş: نتـ:[ کشت][ باس( باسک)+ كێش( هێش)] مژان، ئێرەقە، باسک و هەوجار، باسكەو جار : پارچەیەكە لە ئاموور دارێكی درێژی ڕاستە، سەرێكی لە( نیر) دەبەستڕێت و سەرەكەی تری( دەندە) و( پاشبارە)ی ڕێدەخرێنت.
تێبینی |
هێش لە تەرکیبی ئەم ووشەیەدا و ووشەیەکی( چەر) و هیچ نەگۆڕاوە بەواتای( گاسن) دێت |
باسکەوجار/baske û car : نتـ:[ تشت][ باسک+ ئە+ و+ هەوجار] باس كێش : پارچەیەکە لە ئاموور دارێکی درێژی ڕاستە، سەرێکی لە(ننیر )دەبەستڕێت و سەرەکەی تری( دەندە) و ( پاشبارە )ی ڕێدەخرێنت.
باسکەملە/baskemile: نتـ:[ تشت][ باسک+ ئە+ مل+ ئە] پیلەوار: داری گەورە و کۆلکە داری ووشک بۆ سووتان.
.
.
___________
باسک/bask: ن:[ جێۆ] بستوو، تەپۆلکە، کەل _ کلکە، ملەکێو، یاڵ.
.
.
.
.