هەڤال/heval: ئان:[ کباک][ هەڤ+ ئال] هەڤاڵ( کناو).[ ئینگـ : confederate]{ گیو، ل، 914} 

 تێبینی 
 گۆڕانکاری لە نێوان دەنگی ( ل) و ( ڵ) زۆرە لەنێوان شێوەزاری کرمانجی باکوور و کرمانجی ناوەند. وەک دل و دڵ. 

1 – ئاواڵ، برادەر، دۆست، ڕیهەچ، هاودەم، هەواڵ، هەڤال _ هڤاڵ( کباک)، هەڤرێ، یار.[ ئینگـ : friend, pal]

2 – [ ڕامیا] نازناو بۆ ئەندامی پارتێک لە کاتی گازکردنی، وەک پارتی کۆمۆنیستەکان پەیڤی comrade یان بەکاردە‌هێنا.    

:: هەڤاڵێ شۆرشڤانم، ئەندامێ کوردستانم. 

3 – هاوپیشە، هاوکار، هەمپا.[ ئینگـ : colleague ]

4 – جڤاتبشین، هەڤبەش، هەڤسەر، هوگر _ هۆگر.[ ئینگـ : associate]{ سەلاحەدین، ل، 50} 

5 –[ کباک] رازگر.[ ئینگـ : confidant]{سەلاحەدین، ل، 165}. 

هەڤالا/hevala: نتـ:[ مۆسیقا][ کباک] هەڤالێ  : بەزمی بووک گوازتنەوە.{ هەژار، ل، 979}. 

هەڤالە/hevale: نتـ:[ مۆسیقا] گۆرانی بۆ بەڕێ کردنی وەوی( بووک). 

هەڤالەتی/hevaletî: نچ: ئاواڵەتی، دەست براتی، دۆستایەتی، هەڤالبوون، هەڤاڵاتی.[ ئینگـ : comradeship]

هەڤال بچووک/heval biçûk: نتـ:[ کباک]     

1 – منداڵدان

2 – وێڵداش، هەڤالۆک.  

3 – سەراوی تازەزاو. 

هەڤالبەند/hevalbend: نتـ:[ کباک] [ هەڤاڵ+ بەند] هەڤالبەند، هۆگریکری : دۆستی سوێندخۆر و پەیماندەری ئاشنایەتی[ ئینگـ : associated]  

هەڤالبەندان/hevalbendan: نتـ:[ هەڤاڵبەند+ ئان] یەک گرتووەکان. 

هەڤالبەندی/hevalbendî: نتـ:[ هەڤاڵبەند+ ی] پەیمان یەکێتی، هاوپەیمانی. [ ئینگـ : alliance ]  

هەڤالپشت/hevalpişit: نتـ: ئاواڵ دانەوەیەک کە ماوەیێ دوای ئەمی تریان لە دایک بووە.{ هەژار، ل، 979}. 

هەڤالجەو/hevalcew: ئانتـ:[ هەڤاڵ+ جەو] هەڤال جێو، جمک، دووانە

هەڤالجێو/hevalcêw: ئانتـ: هەڤالجەو. 

هەڤادار/hevaldar: ئانتـ:[ کباک] لاگر، هەواڵدار. 

هەڤاڵداری/hevaldarî: نچ:[ کباک] لاگری، هەواڵداری، هاوڵایەتی : لەسەر هەواڵ کردنەوە.[ ئینگـ : faithfulness, loyalty] 

هەڤاڵز/hevaliz: ئانتـ:[ کباک] هەڤاڵجەو. 

هەڤاڵزا/hevaliza: ئانتـ:[ کباک] هەڤالز.  

هەڤاڵزاڤا/hevalzava: ئانتـ:[ خێز][ کباک][ هەڤال+ زاڤا] ئاواڵ زاوا، هەڤ لنگ : مێردی خوشکی ژنی مرۆڤ.  

هەڤالکار/hevalkar: ئانتـ:[ هەڤال+ کار] هاوکار لە پیشەیەکدا.[ ئینگـ : associate ، colleague] 

هەڤالکراس/hevalkiras: نتـ: ئاوەڵکراس

هەڤالۆ/hevalo: نتـ:[ کباک] ئەی هەڤال. 

هەڤالۆک/hevalok: نتـ:[ کباک][ هەڤال+ ئۆک( بچووک)] وێڵداش، هژی ؛ هەواڵ منداڵ، کە لە دەای زان دەبێت دەرکەوێت.  

هەڤالۆشک/hevaloşik: نتـ:[ کباک] ئاواڵی خۆشەویست. 

هەڤال هەڤالانی/heval hevalanî: نتـ:[ کباک] دەستەدەستەبوون، لایەنگیری لەیەکتر کردن. 

هەڤاڵێ/hevalê: ن:[ مۆسیقا] هەڤاڵا : گورانییەکی بووکانە. 

هەڤالی/hevalî: ئانتـ، ئاکتـ:[ کباک][ هەڤ+ ئالی] برادەرانە، دۆستانە، سەرنەرمانە، هاوالانە، یارانە. [ ئینگـ : confederalist, friendly ، comradery]

هەڤالیتی/hevalîtî: نچ:[ کباک] .[ ئینگـ : comradeness]

هەڤالی کرن/hevalî kirin: کتپ:[ کباک] هاری کرن،  .[ ئینگـ : friend]

هەڤالینی/hevalînî: نچ:[ کباک] هەڤالی.

ب هەڤالی/bi hevalî: ئاکتـ:[ کباک].[ ئینگـ : friendlily ، comradely]{ سەلاحەدین، ل، 334}

بێ هەڤال/bê heval: ئانتـ:[ کباک] بێ برادەر، بێ هاوڕێ، بێ کەس.[ ئینگـ : friendless]{ فەرهەنگی ئازاد، ل، 381}

هەڤاڵ/hevaľ: ئان:[ کناو] هەڤال. 

.

.

________________________

هەڤاڵ/Hevaľ: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەز یان جێندری نێرینە. 

.

.

.