زین ¹ /zîn: ن:[ تشت] بانوو، زیندو، زینو، مارەکە( کباک)، یەر : چشتێکە لە قایش و تەختە لە پشتی ووڵاخی بەرزە دەکرێت و ئاوەزەنگیشی پێوەیە تا سووار لەسەری سوورا بێت. دەکەوێتە بن قوونی سوار. { گیو، ل، 544}.
زینبری/zînbirî: نتـ:[ باد][ زین+ بری( برین)] بریندار.
زینپۆش/zînpoş: نفا:[ زین+ پۆش( پۆشین)] سەرجلی زین، پارچەیەکی جوانە بەسەرزیندا دەدرێت.
زینپۆشی/zînpoşî: نچ: سەرپۆشێک بەسەر زیندا گرتن.
زینپێچ/zînpêç: نفا: بەنێکە زینی پێدەپێچرێتەوە.
زیندروو/zîndirû: نفا:[ زین+ دروو( دروون)] زینساز : کەسێکە پیشەی دروستکردنی زین بێت.
زیندروون/zîndirûn: کتن:[ زین+ دروون] زین دوورین: بریتى بوو لەدروستكردنى دۆشەکی سەرپشتی ئەسپ و ماین. پیشەیەکی هونەریی و دەست ڕەنگینی تێدا بەدی دەکرا. جاران لە هەموو شارێکی کوردستان دوکان و بازاڕێکی ئەم پیشەیە دەبیندرا، بەداخەوە لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەوە ئەم پیشەیە بەرەو نەمان چوو.
زیندرووێتی/zîndiruwêtî: نچ: پیشەی زیندروو، زیندروون، زینسازی، زینگەری.[ ئینگـ: saddlery]
زینکاری/zînkarî: نچ:[ ئینگـ: saddlery]
زینکردن/zînkirdin: ن، کتن:[ زین+ کردن] زین لە پشتت ووڵاخ کردن.[ ئینگـ: saddling]
زینکەر/zînker: نفا:[ زین+ کەر( کردن)] زیندروو، سەراج [ ئینگـ: saddler]
زینکری/zînkirî: ئانفا:[ کباک][ زین+ کری] زینکراو.[ ئینگـ: saddled]
زینکۆ/zînko: ن:[ ئەردە][ زین + کۆ] بەرکۆ، قەڵپۆز: لوتکەی پێشی زین.{ گیو، ل، 545}.
زین و بەرگ/zîn û berg: نتـ:[ ئەردە] زین.
زین ووراز/zîn wuraz: نتـ:[ هـ] زیندروو.
بێزین/bêzîn: ئانتـ:[ بێ+ زین][ ئینگـ: saddleless]
پەیکەرێ زینی/peykerê zînî: نتـ:[ کباک][ ئینگـ: saddletree]{ سەلاحەدین، ل، 797}
پاشەزین/paşezîn: نتـ[ پاشە+ زین][ دەر] پاشقوون( هـ)، سەرکەفەڵ، پشتزین( کباک).
پاشتەرک/paşterik: نتـ:[ پاش+ تەرک]
1 – پاشەخورج، پاشکۆ، نەرمەزین، تەرکی پتشەوەی زینی : بەشی دەوری زین و کورتان کە دەکەوێتە نزیک کلکی چوارۆێ.
2 – بەشی دەوری دووچەرخە لەپشت زین کە بار یان شتی دیکەی لێدەبەستنەوە و کەسیش دەتوانێت لەسەری دانیشێت.
پیشەی زیندروو/pîşey zîndirû: نفا:
پشتزین/piştzîn: نتـ:[ کباک][ پشت+ زین][ پاش+ قوون] پاشەزین( دەر)، پاشقوون( هـ)، سەرکەفەڵ.
نەرمەزین/nermezîn: نتـ:[ نەرم+ ئە+ زین ]
.
.
__________________
زین ² /zîn: ن:[ کۆن] زینو، باسک : بستی ئاش _ ملەی ئاش، بستەی ئاسیاو.
.
.
___________
زین ³ /zîn: ن:[ جێۆ] بستو _ بستوو، زینو : ملەی کێف : گرد و ملە و پارچە خاکێکی کەمێک بڵندە.
زینی/zînî: ن: ملەی کێو.
.
.
____________
زین 4 /zîn: ن:[ ناڤ] نێوی ئافرەتانە لە بنچینەدا( ژین) بووە؛ سەیدایێ خانی چیرۆکی مەم و زینی خستۆتە ناو کراسێکی نیشتیمانی یەوە.
:: زینی بە ژین ومەمی بە نەتەوەی کورد داناوە وە دەردەخات. کە نەتەوەی کورد ژیانێکی سەربەخۆی دەوێت و ئاواش ڕێگا نیشاندەدات.{ گیو، ل، 544}.
{
بێ جەنگ و جیدال و بێ تەهەوور
زین و بەرگ قەت ڤێ شوغلی مەکەن تەصەوور
}{ خانی}
.
.
.
.