کاڵە/kaľe: ن:[ کۆن] لاچین( کباک، زا) : چەرمێکی خاوە لە بەفر و باراندا لە جیاتی پێلاو لە پێ دەکرێت، وە بە بەن دەپێچرێت.{ خاڵ، ب 3 ، ل، 74 , 230}
کاڵەپێ/kaľepê: نتـ:[ کۆن][ کاڵە+ پێ] ئەندازەیەکە لە بەفر کە ببارێت، بەقەد ئەستووریی کاڵایەک.
:: کاڵەپێیەک بەفر باریوە.
کاڵەپێچ/kaľepêç: نتـ:[ کۆن][ کاڵە+ پێچ] پەڕۆیەکە لە پێوە دەئاڵێندرێت و کاڵەی لەسەرەوە لەثێ دەکرێت.
کاڵەمستانە/kaľemistane: نتـ:[ کۆن][ کاڵە+ مستانە( مست+ ئانە)] کاڵەمستێ.
کاڵەمستێ/kaľemistê: نتـ:[ کۆن][ کاڵە+ مستێ( مست+ ێ)] جۆرە یارییەکە یەکێک شتێک دەشارێتەوە لە قولی مستیدا، هەر کەس دۆزییەوە، دەیباتەوە.
کاڵەمشتێ/kaľe miştê: نتـ:[ کۆن][ کاڵە+ مشتێ( مشت+ ی)] کاڵەمستێ.{ خاڵ، ب 3 ، ل، 75}
.
.
.
.