موو/mû: ن:[ توێ] پرچ : pirč، پۆر : por ( کباك)، پۆرت _ پوورت، تووک : tûk، قژ : qij ، تیسک، هەڤداك. ( بۆ سەر : قژ یان پرچ)، ( بۆ ئەندامی زاوزێ : بەرەتووک)، بەشێکە، ڕواوە لە ئێپیدێرم ( چینی دەرەوەی پێست) لە گوانداراندا. یەکێک لە سەرەکی ترین تایبەتمەندییەکانی گوانداران ھەبوونی مووە لەسەر جەستەیان، ھەرچەند ھەندێکیان لە قۆناغگەلی ژیانیاندا موویان نییە. [ ئینگـ : hair][ لا : Tricho].

:: لە ترسانا مووەکانی سەری قیت بوونەتەوە.

موواویی/muwawîy: ئانتـ:[ توێ] بەموو.

مووەئێشێ/muwe êšê: نتـ: ئێشەموویی.[ ئینگـ : Trichodynia]

مووەتان/muwetan: ن:[ کباك][ کەرەستە] مووکێش.

مووەترسێ/muwe tirsê: نتـ: ترسەموو.[ لا : Trichophobia].

مووە هەستێ/muwe hestê: نتـ: هەستی موویی.[ ئینگـ : Trichoesthenia].  

مووئێشە/mû êše: نتـ: کاتێک دەست لە ئەو مووە بدەیت، بێشێت. [ لا: Trichalgia]

مووتابچی/mûtabčî: نچ:[ کە] مووی تاوچی، مووفرۆش : کارگەی خەرار دروست کردن.

مووتاوچی/mûtawčî: نتـ: مووتابچی : مووفرۆش.

مووچاندن/mûčandin: کتپ: چەماندنەوە.

مووچاندنەوە/čandinewe: کتپ: خوارکردنەوە.

مووچڕك/mûčiřik: ن:[ کباك] موو چووڕك، مچووڕك، تەزوو، مووچنگ.  

مووچك/čik: ن:[ کباك] مووچنگ، مووکێش : ماشەیەکە مووی پێدەکێشرێت.  

مووچنگ/čing: ن:[ کباك] مووکێش.  

مووچنگۆك/čingok: ن:[ کباك] مووکێشی چکۆڵە.  

مووچووڕك/čûřik: ن:[ کباك] مووچرووك. 

مووڕوواندنەوە/řuwandinewe: ن: 

مووڕووتانەوە/řûtanewe: کتپ: قژوەرین.[ لا : Trichorrhea] 

مووسپی بوون/mû sipî bûn: کتن: سپێتی موو.[ لا : Trichopoliosis].

مووشکان/mûšikan: کتپ: [ ئینگـ : Trichorrhexis] 

مووقووتدان/mûqûtdan: کتن: مووخورادن.[ لا : Trichophagy].

موولابردن/mûlabirdin: ن:

:: هه‌وكردنی پێست دوای موو لابردن.  

موووەرین/mûwerîn: ن: وەرینی موو.

مووهۆنینەوە/mûhonînewe: کتن:[ موو+ هۆنین+ ئەوە].  

مووی بزن/mûy bizin: نتـ:[ توێ]

:: کورد مووی بزنی بۆ ڕەشماڵان دروستکردن بەکاردەهێنا.

مووی ڕاستبۆوە/mûy řastbowe: نتـ:[ توێ] قژ ڕاست بوونەوە.

موویی/mûyî: نج، ئانتـ: پورتی : ئەوەی پەیوەندی بە موووەوە هەبێت یان لە موو بچێت.[ لا : trichoid][ ئینگـ : Hairy]

.

              هەندێک لە جۆرەکانی موو        

.

مووی بەر/mûy ber: نتـ:[ توێ]

مووی بن هەنگڵ/mûy bin hengiľ: نتـ:[ توێ]

مووی چاو/mûy čaw: نتـ: [ لا : Trichiasis].

مووی دەماغی/mûy demaẍî: نتـ:[ توێ] پیلۆس.

.

بەموو/bemû: ئانتـ:[ بە+ موو] بەکوڵک، بەکوڵک، موودار.

بێموو/bêmû: ئانتـ:[ توێ][ بێ+ موو] [ ئینگـ : hairless]

1 – رۆحلی، کۆسە، لووس _ لووسکە. 

2 – کەچەڵ، سەرڕووتاوە.

زمانی موواوی/ zimanî muwawî: نتـ: زمانی تووکن.[ ئینگـ : Trichoglossia]

کەمبوونی موو/kembûnî: نتـ:[ گیان][ نخ][ کەمبوون+ ی+ موو] ڕووتبوونەوەی موو.[ ئینگـ : Alopecia].

گوڵۆڵەموو/guľoľe mû: نتـ: [ لا : hair Ball].

نەخۆشی موو/nexošî mû: نتـ: [ لا : Trichopathy , Trichosis].

هەوکردنی پیازۆلکەی موو/hewkirdinî piyazolikey mû: کتن:[ لا : Trichitis]

.

.

_____________________

موو/mû: ن:[ نخ] برنجۆک : کوان و چڵکێکە لەسەر پەنجە و ژێرنینۆک پەیدا دەبێت و زۆر بەژانە.

.

.

.