ئاماده ¹ /amade: ن: ئه‌یڤه‌ز _ ئه‌یواز، په‌یت، ته‌یار، ته‌داره‌ک، ساز، حازر، پێشهات، به‌رهه‌ڤ، له‌سه‌رپێ : حاڵی که‌سێک بۆ بەجێگه‌یاندنی کارێک ساز و تەیار بێت.
:: هه‌موو ئاماده‌ی خزمه‌تن.
{
یه‌کێ وه‌ن، هه‌ر وه‌خت نیشان ئاماده‌ن
کێشاوبه‌ر شیه‌و ئه‌و نیشان داده‌ن
}{مه‌وله‌وی}.
ئاماده‌باش/amadebaş: نتـ:[ سەز][ ئاماده+ باش] ته‌یار.
ئاماده‌باشی/amadebaşî: نچ:[ ئاماده+ باشی] خۆحازرکردنی.
ئاماده‌باشی ده‌روونی/amadebaşî derûnî: نچ:[ واز][ ئاماده+ باش+ی+ ده‌روون+ی] ووره‌دان به‌خۆ.
ئاماده‌بوون/amadebûn: کتن:[ ئاماده+ بوون]
ڤا‌ڤێرکردنی ئه‌م فرمانه وایه | |
ڕابڕدووی دوور | ئاماده‌ببووم |
ڕابردووی نزیک | ئاماده‌بووم |
ڕانەبڕدووی | ئاماده‌ده‌بم |
بەردەوام | ئاماده‌م |
پرسیار و داخوازی | ئامادەببم |
مەرجی | ئاماده‌ببوومایه |
1 – ساز وبه ده‌سته‌وه‌بوون بۆ ڕاپه‌راندنی فرمان و جێبه‌جێکردنی کاروئیش، وه‌خۆکه‌وتن، هلستن، دروست یاخۆکردن، په‌رداخ بوون، ئه‌ڤه‌زین.
:: هه‌ر ده‌م ئاماده‌م بۆ خزمه‌ت کردنی زمانی کوردی.
2 – ده‌ر: ئاماده‌بوونی فێربوون بەئاسانی، ئه‌م زاراوه‌یه جیاوازه لەگه‌ڵ( Ability ) که واته( توان)ی ڕاپه‌راندنی کرده‌یی[ ئینگـ: Aptitude].
ئاماده‌بوون له دادگا/amadebûn le dadga: نتـ:[ ماف] سه‌رده‌رنان، سه‌رهه‌ڵدان.[ ئینگـ: Appear]
ئاماده‌کار/amadekar: نفا:[ ئاماده+ کار( کردن)] ئه‌و که‌سه‌ی که کارێک ئاماده ده‌کات.
ئاماده‌که‌ر/amadeker: نفا:[ ئاماده+ که‌ر( کردن)] سازکار، ته‌داره‌ککار، وه‌خۆخه‌ر، قومراخکه‌ر، گونجێن.[ ئینگـ: adaptar].
ئاماده‌که‌رڎه‌ی/amadekerđey: چ:[ هـ] ئامادە‌کردن.
ئاماده‌کراو/amadekiraw: ئانفا:[ ئاماده + کراو ( کردن)]
1- ئاماده‌کریاگ، ته‌یارکریاگ، سازکراو، حازروبزر.
2- پاکوپوخت، پاکوخاوێن.
ئاماده‌کردن/amadakirdin: کتپ:[ ئاماده+ کردن] هه‌لاله کردن، به‌رهه‌ڤ کردن، سازدان و حازرکردنی یه‌کێک یان شتێک بۆ مه‌به‌ستێک یان بۆجێبه‌جێ کردنی فرمانێک.
: نه‌ریمام خۆی ئاماده‌کردووه.
:: لیژنه‌ی ئاماده‌کردن و ژووره‌که ئاماده‌یه فه‌رموون.
ئاماده‌کردنی فێرکاران/amadakirdinî fêrkaran: نتـ:
ئاماده‌کرن/amadekirin: کتپ:[ کباک]
ئاماده‌کریاگ/amadekiryag: ئانفا: سازکراو، په‌رداخ کراو.
ئاماده‌گی/amadegî: نچ: ئاماده‌یی.
ئاماده‌نه‌بوو/amdenebû: نفا:[ ئاماده+ نه + بوو( بوون)] بیرپەرتەوازە، بێ ئاگا : فەرمانبەرێک کە لە کاتی دیاریکراو لە سەر کارەکەی ئامادە نابێت.
ئاماده‌نه‌بوون⁄amdenebûn: کتن:[ ئاماده + نه + بوون]
1 – ناوگری( نه) که ده‌چێته نێوان وشه‌ی ئاماده‌وبوونه‌وه، که له دۆخی ئه‌رێییه‌وه ده‌گۆرێت بۆ دۆخی نه‌رێیی.
2 – [ کباک] تونه‌تی : tunetî.
3 – [ ئاب][ ئینگـ : Absence].
ئاماده‌نه‌بوون لەسەر کار⁄amdenebûn leserkar: کتن، شڕ:[ ئاب][ ئاماده‌نه‌بوون+ لەسەر+ کار][ ئینگـ : Absent without leave ].
ئاماده‌نه‌بوونی بێ‌پاساو⁄amdenebûnî bêpasaw: کتن، شڕ:[ ئاب][ ئاماده‌نه‌بوون+ بێ+ پاساو].
ئاماده‌یکرن/amadeyikirin: کتپ:
ئاماده‌یی/amadeyî: نچ: سازیی و ته‌یاریی، حازربه‌ده‌ستی
:: ئاماده‌یی خۆی پێشاندا بۆ هاوکاریی.
بەرێوەبەرایەتی ئامادەکاری ناوه‌ند و تاقيگە/beřêweberayetî amadekarî nawend û taqîge: نتـ:[ بەرێوەبەرایەتی+ ئامادەکاری+ ناوه‌ند+ و+ تاقيگە]
نائامادە/naamade: نتـ:[ نا+ ئامادە] نەگونجاو، بێ مەیلی.
نائامادەیی/na amadeyî: نچ:
نائامادەبوون/na amadebûn: کتن:
.
.
_______________
ئاماده‌یی²/amadeyî: نچ:
1 – دوا پله‌ی خوێندن له قوتابخانه له گه‌ڵ گه‌واهیی وه‌رگرتنێک، بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی بتوانێت به پله‌یه‌کی باش بچێته ناو زانکۆوه.
تێبینی |
له‌هه‌ندێ وڵات قوتابخانه سێ قۆناخه. ئه‌ویش : سه‌ره‌تایی که شه‌ش ساڵه. ناوه‌ندی که سێ ساڵه، ئاماده‌یی که‌سێ ساله.( شێوازی به‌ریتانیا) یاخود سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی پێکه‌وه بن به نۆ یان به ده‌ه ساڵ ته‌واوده‌کرێت و ئاماده‌یش هه‌ر به‌سێ ساڵ ته‌واو ده‌کرێت |
2 – له‌ساڵی نه‌وه‌ته‌کان به دواوه گه‌ڵێک جۆری ئاماده‌یی په‌یدا بووه که خوێندکار بتوانێت به گوێره‌ی ئه‌و خوێنده‌ی که گه‌ره‌کێتی ئاماده‌یی ته‌واوبکات.
3 – وشه‌یه‌کی تازه‌داتاشراو و وه‌رگێردراوه له زمانی کوردیی دا که له عه‌ره‌بییه‌وه، که ئه‌ویش له زمانی لاتینی و گرێکییه‌وه وه‌ریگرتووه. ئه‌م وشه یه به ڕه‌سه‌ن ده‌گه‌رێته‌وه بۆ gymnásion واتای ( مه‌یدانی وه‌رزش کردن) تێت که شاگرده‌کانیان مه‌شقیان پێ ده‌کردرا له یۆنانی دێرییندا. له گه‌ڵ کاتدا مه‌یدانی وه‌رزشکاری بووته مه‌ڵبه‌ندی فێرگه‌ی زانستی
:: هرزی ساغ له له‌شی ساغ دایه.
هەندێک لە جۆره‌کانی قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی : |
زانیاری |
وێژه‌یی( زمانه‌وانی)، |
بازرگانی |
پیشه‌سازی |
کشتوکالی |
.
.
_______________
ئاماده ³ /amade: ن:[ نخ][ ئینگـ: Diathesis]
.
.
.
.