ئه‌سپه‌ناخ/espenax: ن:[ ڕوو][ رۆژک، مکـ] ئه‌سپه‌ناج، ئاسپه‌ناج، ئێسپێناخ، ئێسپێناج، سپێناج، سپێناخ : گیایه‌کی به‌هاری یه‌ک ساڵه‌ی ده‌شته‌کی یه‌، گه‌ڵاکانی پانه‌ و ساقه‌کانی سست و نازکه ‌گوڵ ده‌گرێت و به‌ره‌که‌ی ده‌گرنه‌وه‌ بۆ تۆوو، سه‌وز ڕه‌نگه‌ بۆ خواردن به‌کاردێت ئه‌م ڕووه‌که‌ گه‌ڵێک ده‌وله‌مه‌نده‌ له ‌ئاسن، مه‌نگه‌نیزیۆم، پۆتاسیۆم، فسفۆر، وه‌ ‌ڤیتامینه‌کانی A ، B ، C.

.

   ناوەڕۆك لە  100  گرامدا
  هێزی وزە  kcal 25
  پرۆتین  g 2.6
  کاربۆهیدرات  g 3.4
  رێشاڵ  g 1.9
  چەوری  g 0.6
  ئاو  91.4 g
  ڤیتامینەکان  ڤیتامین A  9377 IU
 ڤیتامین Thiamine (B1)
 (7%) 0.078 mg
 Riboflavin (B2)  (16%) 0.189 mg
 Niacin (B3)  (5%) 0.724 mg
 ڤیتامین B6  (15%) 0.195 mg
 Folate (B9)  (49%) 194 μg
 ڤیتامین C  (34%) 28 mg
 ڤیتامین E
 (13%) 2 mg
 ڤیتامین K  (460%) 483 μg
  کانزاکان  کالیسیۆم
 (10%) 99 mg
 ئاسن  (21%) 2.71 mg
 مەگنیزیۆم  (22%) 79 mg
 مەنگەنیز  (43%) 0.897 mg
 فۆسفۆر  (7%) 49 mg
 پۆتاسیۆم  (12%) 558 mg
 سۆدیوم  (5%) 79 mg
 زینك  (6%) 0.53 mg

.

بۆ زیادبوونی خڕۆکه‌ی سووری خوێن باشه‌، هه‌روه‌ها بۆ تیمارکردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ باشه‌، وه‌ بۆ گه‌ڵێک شتی تریش.: له‌ کوردستاندا ئه‌م گیایه‌ به‌ گه‌لێک جۆر ده‌خورێت، ده ‌گه‌ڵ هێلکه‌ ده‌ڕۆندا سووری ده‌که‌نه‌وه‌، زه‌ردی ده‌که‌ن و ماستی به‌سه‌ردا ده‌که‌ن، لەگه‌ل گۆشت خۆرشتی لێدروست ده‌کرێت.

[ ئینگـ : Bot : Spinacia Oleraceae ].

.

.

.

.