عادەت/äadet: ن:[ بیا][ ع : عادة] ئاکار، ئايين، ئەدا، ئەڵس و بنيش، بانەك ( كباك)، بەرا،( كباك، زا)، پڕەنگ، پیشە، تۆرە، تووز _ تووزم، تووك، تەبيات، تەحر، تەرزه ، جر، جوانوێری، جۆر، جوور، خدوو، خدە، خۆ، خوو، خووگرتن، خەيم، داب، دابونەرێت، دامودەستوور، دەستلڤۆك، دەستوور _ دەسوور، ڕست، ڕستك، ڕسك، ڕەفتار، رەڤشت، ڕەوتار، ڕەوتی ژیان، ڕەوش، ڕەوشت، ڕەويەت، ڕێ، ڕێباز، ڕێگا، ڕێوشوێن، زێ، شوو، شووف، شێواز، شێوە، عايەت، عەمەل، ڤەوينی، قام، قەوات، کردار، کردەوە،کرشە، کێرسم، گەد، لۆر، مۆنه، مەجاز، ميجاز، نول، نۆل، نوول، نەريت، هووك، هەرمێز، هەستان و دانيشتن، هەڵسوکەوت، هێم، ياسا. { کاوە }.
: دەستەواژەیەکە لە رەفتار یان کردارێك کە دووپات بۆووەوە بە بەردەوام.
:: نینۆك خواردن عادەتێکی ناشرینە.
:: پرسە و سەرەخۆشی لە نێوان عادەت و ئەركدا.
.
دەڵێن:عادەت دروست بووە. لە یاساکانی کۆمەڵگاییدا کاتێک خوویەکان دووپات بوونەوە دەبنە عادەت.
هیچ کەسێک لەسەرلەبەرچاو نەگرتنی کرداری کۆمەڵگادا سزا نادرێ.
لە عادەتی کۆمەڵگاییدا / پەروەردر / کاریگەریەکی ئەوتۆی نییە وکەس جوابێکی مەنتیقی بۆ بە جێ گەیاندنی ئەو رەفتارە نییە.
.
عادەت/äadet: ن:
عادەت کردن/äadet: کتپ:
عادەت کردەی/äadet: کتپ:[ هـ]
عادەت گرتن/äadet: کتن:
عادەت گرتەی/äadet: کتن:
عادەتی/äadet: نچ:[ بیا][ عادەت( عادة)+ ی] خووی، نەڕێتی.
.
هێزی عادەت/äadet: نتـ:[ هێز+ ی+ عادەت] چارلزداهیگ، لە پەڕتووكی( هێزی عادەت)دا ئاوەها دەڵێت : كاتێك ئێمە چالاكیەك ئەنجام دەدەین، دوای تەواوكردنی ئەو چالاكییە،( مێشك) بەسەریدا دەچێتەوە و دەڵێت :
1 – ئایا ئەو چالاكیە دەتوانێت بە شێوەیەكی خودکار ئەنجام بدرێت ؟
2 – دووپاتبوونەوەی وی لەپاشان وزە و توانای کەمتر لە مێشک وەردەگرێت ؟
3 – یانژی ئەگەر مومکین بێ ئەو كارە لە گەڕانەوەیەکی سێ بەشیدا دەبێتە چالاکی خودکار.( ئووتوماتیکی) ؟
ئەو چالاکییەیە کە ئێمە پێی دەڵێن( عادەت یان خوو)، ئەو چەرخەیە یا گەڕان بە سێ بەشی بنەڕەتی دابەش دەبێ :
یەك | دەستپێک( سەرەنەخ) یا نیشانەیەک کە دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ بە ئەنجامدانی چالاکی نیشان بدا. |
دوو | ئەنجامی ئەو چالاکیانە بە شێوەیەکی / رووتینی / دووپات دەبنەوە. |
سێ | ئەو بەشە کە دەبێتە هۆی هەرچی زووتری ئەو عادەتە و دووپاتبونەوەی وی پەیامێکی کە تاکە کەس لە ئەنجامی رووتینی دەست هەڵگرێ. |
.
زۆربەی عادەتەکانی ئەرێنی وەک
: یارمەتیدانی خەڵک
: خواردنی خۆراک
: ددان شووشتن ،،،،،، باشن.
.
عادەتەکانی نەرێنی( خراپ) وەک
: سیغارکێشان
: ئەڵکۆڵ ڤەخواردن
: زۆرخۆری ،،،،،، خراپن .
هەردووک عادەت لێمان دەبنە قەبوڵکردن. واتا هەم عادەتی باش و هەم عادەتی خراپ بۆ خۆمان دەیکەینە خووخدە )!.
.
.
.
.
{
سەرچاوە
1 – وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی.
2 – ئالان عومرزادە
}