ددان ¹ /didan: ن:[ توێ] دان( بابا)، دڎان( هـ)، دگان( کباش)، دیان( کباک)، دران( فە)، دندان _ دنان، دڕۆک، دنو _ دنوا : ئێسکی ددان لە ماددەیەکی زۆر ڕەق پێکهاتووە، چونکە ماددەی گەچی تێدایە و پێی دەگووترێت عاج. شێوەی لاکێشەیی هەیە. 

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
داتە. دەنتان nAtNad . atAd

ژمارەی تەواوبوونی ددان دوای هەرزەکاری دەگاتە 32 . واتا هەر شەویلگەیەک 16 ددانی بەردەکەوێت. هەر ددانێک دابەش دەکرێت بە سێ بەشەوە:

1 – تاج : بە دەرە چینێکی پتەوی بریسکەداری سپی داپۆشراوە کە پێی دەڵێن( مینا).

2 – مل : ئەو پارچە گۆشتەیە کە پێدەگووترێت( پووك) دەوری ددان و شەویلگەی داوە.

3 – ڕەگ : ئەو بەشەی ددانە کە گیربووە لەناو شەویلگەدا، ڕەگیش بە ماددەیەکی ڕەق و زبری بۆرباو پێی دەگووترێت( چەمەنتۆ).

ددانیش بۆشاییەکی لە ناو دایە پێی دەگووترێت( کرۆك) کە دەمار و لقەکانی تێدایە. بە هۆیانەوە دەتوانین هەست بە ئازار و ساردی و گەرمی و پەستان بکەین. تۆڕە موولوولەی خوێنی تێدابڵاوە لە ڕێگەی کونێکەوە دەچنە کرۆکەوە کە دەکەوێتە ژێرەوەی ڕەگی ددانەوە پێی دەڵێن ( کونی لوتکەی ڕەگ).{ زیندەوەرزانی 1989، ل، 15}.

 

دڎان/diđan: ن:[ هـ : هەورامی] ددان. 

ددان ئاژن/didan ajin: نتـ:[ ددان+ ئاژن] چیلکەی ددان ئاژنین : پارچە چیلکەی تیژ بۆ پاککردنەوەی نێوان دان لە پارچەی خواردن.

ددان ئاژنین/didan  ajinîn: کتپ:[ ددان+ ئاژنین] نێوان دانەکان پاککردنەوە ( بە چیلکە).

دڎان ئاژەن/diđan  ajen: نتـ:[ هـ] دداناژەن.

دڎان ئاسنینی/diđan asinînî: نتـ:[ هـ] ددان ئاسنینە، سیسرگ.

ددان ئاڵبوونەوە/didan aľbûnewe: کتن:[ ددان+ ئاڵبوونەوە]

:: سڕبوونی ددان بە‌هۆی خواردنی چشتی ترشەوە.

دڎان ئەوەهاڵ بییەی/diđan ewehaľ bîyey: کتن:[ هـ] ددان ئاڵبوونەوە.

دڎانە/diđane: نتـ:[ هـ] ددانە.

ددانەچۆقە/didane çoqe: کتن: چۆقەچۆق( دان، پێکەوتن، کردن) تەقەتەق لەددانەوە هاتنی ( لەبەر سەرما، ترس یان لەرز لێهاتنەوە).

دڎانەچوقی/didane çoqî: نتـ:[ هـ] ددانەچۆقی.   

دڎانەچیڕی/didane çîrî: نتـ:[ هـ] ددانەچیڕە.

دڎانەدار/diđane dar: نتـ:[ هـ] ددانەڎارە. ددانەدار.

دڎانەڕیکی/diđane řîkî: نتـ:[ هـ] ددانە کڕێ.

دڎانەنە/diđanene: ئاکتـ:[ هـ] لەدداندا، لەددانەدا.

ددان ئێشای/didan êşay: کتن:[ هـ] ددان ئێشە.  

ددان ئێشە/didan êşe: کتن:[ هـ] ددان ئێشای، ددان ئێشان.

دڎان بێڵەکان/diđan bêľekan: نتـ:[ هـ] ددان پێشکان. مەبەست ددان درێژی یە.  

ددان بەجەرگی خۆدانان/didan be cergî xodanan: کتن: دڵهەڵگرتن، کوویش، پشوودرێژی، گلەیی نەکردن، ملپانی.

ددان بەجەرگی خۆدانەر/didan be cergî xodaner: شڕ: پشوودرێژ، گلەیی نەکەر، ملپان، بەپشوو.

ددان بەخۆداگرتن/didan be xodagirtin: کتن: دان بەخۆداگرتن

1 – پشوودان، وچان( گرتن، دان).

2 – ئارامگرتن لەبەر بارێکدا، پشوودرێژبوون، چاوەڕێ کردن بێ گلەیی، خۆگرتن، سەبرگرتن.

3 – دەرهەڵ نەبوون، لەپڕهەڵنەچوون.

4 – بەرگە گرتن.{ شوان، ل، 581}.

ددان پارێزی/didan parêzî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Prevethve Dentistry].

دڎان پاک/diđan pak: ئانتـ: ددان پاک.

دڎان پاکی/diđan pakî: نچ: ددان پاکی.

ددان پێدانان/didan pêdanan: کتپ: ئامای پەنە _ ئامای پنە _ ئامای پونە( هـ)، پێلێنان، جوون _جوویین، چوونەژێر، ڕاستیی گووتن، درکاندن، پالێنان.

ددان پێدانەر/didan pêdaner: نفا: درکێنەر، پالێنەر، پێ لێنەر.

دڎان پورەنیای/diđan pureniyay: کتن:[ هـ] ددان پێدانان.

دڎان پورەنەنیای /diđanpureneniyay : کتن:[ هـ] ددان پێدانەنان.

دڎان پیس/diđan pîs: نتـ:[ هـ] ددان پیس.

دڎان پیسی/diđan pîsî: نچ:[ هـ] ددان پیسی.

دڎان تیژ کەرڎەی/diđan tîj kerđey: کتن:[ ئد][ هـ] ددان تیژکردن : تەماع کردن ( لە چشتێک).

ددان جیرکردن/didan cîř kirdin: کتپ:[ ئد] ددان بەگڕیی( نیشاندان، جیڕکردنەوە، ڕیچ کردنەوە){ شوان، ل، 582}.

دڎان چەرمۆبی یەی/didan çeřmo bîyey: کتن:[ هـ] ددان سپی بوونەوە, دڎان چەرمەبی یەیۆ, دڎان چەرمەبی یەی.

دڎان چەرمە ئەوەبییەی/didan çeřme ewebîyey: کتن:[ هـ] ددان سپی بوونەوە.  

دڎانۆ چیڕکەرڎەی/didan çîř kerđey: کتپ:[ هـ] ددان چیڕکردنەوە.   

دڎان چەوێڵ/diđan çewêľ : نتـ:[ هـ] ددان لار و خوار.

دڎان چەوێڵی/diđan çewêľî: نتـ:[ هـ] ددان لار و خواری.   

ددان چوونە کلیلە/didan çûne kilîle: کتن، شڕ:[ ئد] ددان بەسەریەکدا نووسان و زار( هەڵنەپچڕان، ڕەقبوون){ شوان، ل، 582}.

دڎان چیر ئەوەکەرڎەی/diđan cîř ewe kerđey: کتن:[ هـ] ددان چیرکردنەوە. 

دڎان چیرۆ کەرڎەی/diđan cîřo kerđey: کتن:[ هـ] ددان چیرکردنەوە.{ تێبـ: گۆرانکاری لە نێوان (جیڕ) و( چیڕ) لەدیالێکتی کرمانجی ناوەند و گۆران بەدی دەکرێت}. .

ددان دەرکردن/didan derkirdin: کتن:[ نخ][ ئینگـ : teething ]{ پەزیشکی، ل، 362}.

دداندەرهاتن/didanderhatin: کتن:[ ددان+ دەرهاتن] دگان دەرهاتن، ڕووانەوەی ددان.[ ئینگـ: Dentition ,Eruption of teeth].{ کەمالنامە، ل، 777}.

دڎان دەرئامای/diđan deramay: کتن:[ هـ] ددان دەرهاتن.  

ددان دەرهێنەر/didan derhêner: نفا:[ ددان+ دەرهێنەر( دەرهێنان)] دڎان بەرئاوور.

دڎان بەرئاوورڎەی/diđan ber awurđey: کتن: ددان دەرهێنان.

دڎان درێژ/diđan dirêj: نتـ:[ هـ] ددان درێژ.

دڎان درێژی/diđan dirêjî: نتـ:[ هـ] ددان درێژی. .

ددان زەردی/didan zerdî: نتـ:[ نخ] ][ ئینگـ : xantho dontous ]{ پەزیشکی، ل، 423}.

دڎان زل/diđan zil: نتـ:[ هـ] ددان گەورە، ددان قەوی.

دڎان زلی/diđan zilî: نچ:[ هـ] ددان گەورەیی.  

دڎان زنیەی/diđan zinyey: نتـ: ددان دەرکردن.

ددان زۆری/didan zorî: ئانتـ: فرەددانی.[ ئینگـ : poly donta ]{ پەزیشکی، ل، 277}.   

ددانە زێڕینە/didane zêřîne: نتـ: ئەو ددانە قایمانەیەکە لە دووای تەمەنی حەوتساڵی منداڵان دەردەکەوێت.

دڎان زیای/diđan ziyay: کتن: ددان دەرهاتن، ددان دەرکردن.

ددان زێر/didan zêř: نتـ: ددان زێڕین.  

ددان زێڕین/didan zêřîn: نتـ: ددان زێڕ.

ددانساز/didansaz: نفا: ددانکار، دڎانساز( هـ)، دگانساز :

1 – کەسێ کە تاقمی ددان دروست دەکات بۆ خەلک.

2 – کەسێ کە ئیشەکەی پڕکردنەوە، پاککردنەوە و دەرهێنانی ددان بێت.

ددانسازان/didansazan: کتن: ددان کردن.

ددانسازی/didansazî: نچ: ددانکاری، دڎانسازی( هـ).

دڎان ساوای/diđan saway: کتن:[ هـ] ددان تیژکردن، دڎان تیژکەرڎەی.

ددان سپی بوونەوە/diđan sipî bûnewe: کتن:

1 – دیان چەرمگ بوون، دیان چەرمگەوبوون.

2 – [ ئد] ترس لەکەسێ شکان، ترسی کەسێ لەدڵدانەمان، سام لاچوون، قسەلەیەک نەخورادنەوە.

3 – [ ئد] بێشەرم بوون، شەرم وشكۆلانەمان، بێ چاو و ڕووبوون، سیوالەیەک هاتنەوە.

دڎان سپی بی یەیۆ/diđan sipî bîyeyo: کتن:[ هـ] ددان سپی بوونەوە.

دڎان سپی کەرڎەی/diđan sipî kerđey: کتپ:[ هـ] ددان سپی کردن.

دڎانۆ سپی بی یەی/diđano sipî bîyey: کتن:[ هـ] ددان سپی بوونەوە.

دڎان شاش/diđan şaş: ئانتـ:

1 – [ هـ] ددان تەنک.

2 – [نخ] ددان بڵاو.

دڎان شاشی/diđan şaşî: نچ:

1 – [ هـ] ددان تەنکی.

2 – [نخ] ددان بڵاوی.

ددانکار/didankar: نفا: ددانساز.  

ددانکاری/didankarî: نچ: ددانسازی.  

ددان کەل/didan kel: نتـ:[ ددان+ کەل] کەلەفیج : کەسێکە یەک یان چەند ددانێکی کەوتبێت.[ ئینگـ : blunt tooth].   

دڎان کەل/diđan kel: ئانتـ:[ هـ] دڎان کەلە، کەلەفیچ.  

ددان کەلی/didan kelî: نتـ: ددان کەوتن.

دڎان کەلی/diđan  kelî: نچ:[ هـ] کەلەفیچی.  

دڎان کەرڎەی/diđan kerđey: کتپ:[ هـ] ددان کردن، ددان دروست کردن.

دڎان کەن/diđan ken: نتـ:[ ئد][ هـ] تەم بڕ، بێ هێوا.

دڎان کەن بییەی/diđan ken bîyey: کتن:[ ئد][ هـ] تەم بڕین، بێ هێوابوون.

دڎان کەن کەرڎەی/diđan ken kerđey: کتپ:[ ئد][ هـ] تەماپێبڕین، بێ هێواکردن.

ددان کەوتن/didan kewtin: کتن:

ددان کردن/didan kirdin: کپ: ددان دروستکردن.  

دڎان کرموڵ/diđan kirmoľ: ئانتـ:[ هـ] ددان کڵمۆڵ.

ددان کرمۆڵ/didan kirmoľ: نتـ: ددانی کرمێ.

دڎان کرموڵ بییەی/diđan kirmoľ bîyey: کتن:[ هـ][ دڎان کرموڵ+ بی یەی] ددان کڵموڵ بوون.

دڎان کرموڵی/diđan kirmoľî: نچ:[ هـ] ددان کڵمۆڵی.  

ددان کڕاندن/didan kiřandin: کتپ: ددان پاککردنەوە

ددان کلۆری/didan kilorî: نتـ:[ پز][ ئینگـ : scarpo Dontia]{ پەزیشکی، ل، 314}.

دڎان کۆتەی/diđan kotey: کتن:[ هـ][ دڎان+ کۆتەی] ددان کەوتن.

دڎان کۆتەی دەم/diđan kotey dem: نتـ، شڕ:[ ئد][ هـ] مەبەست تەواو سەرسووڕمانە.  

دڎان کێشای/diđan kêşay: کتپ:[ هـ] ددان کێشان.  

دڎان کێشتەی/diđan kêşitey: کتپ: ددان کێشان.

دڎان گەنا/diđan gena: ئانتـ:[ هـ] ددان گەنیو.

دڎان گەنای/diđan genay: کتن:[ هـ] ددان گەنین.

دڎان گرتەی/diđan girtey: نتـ: لکانی خۆراک بەددانەوە. ددان گرتن.  

دڎان گرتەی ویرە/diđan girtey wîre: کتپ: ددان بەخۆدا گرتن.  

دڎان گیر/diđan gîr: ئانتـ:[ هـ] ددان گیرە.  

دڎان گیری/diđan gîrî: نچ:[ هـ] ددان گیری.

ددانگڕ/didan giř: ئانتـ: دیانگڕ، دان دەرپەڕییو بۆ پێشەوەچوو.  

ددانگڕکردنەوە/didan giřkirdinewe: کتپ: قیچکردن.

دڎان لار/diđan lar: ئانتـ:[ هـ] ددان لار.  

دڎان لاری/diđan larî: نچ:[ هـ] ددان لار.

ددان لەچیڕەوەبردن/didan le çîrewe birdin : کتپ: گوڤێن، قرساندن.

ددان لەسنگی هاتووە/didan le senigî hatuwe: شڕ:[ ئد] ددان لەسنگی دەرهاتووە: زۆرزانە، فێڵبازە.

ددان لێ تیژکردن/didan lê tîj kirdin: کتپ:[ ئد]

1 – مرخەلێخۆش کردن، نیازی خواردنی شتێ هەبوون، چاوتێ بڕین و بەتەمابوونی تشتێک، دیان لێ تێژکردن، مڵاس بۆگرتن.

2 – خۆ بۆ تۆڵە لێسەندن ئامادەکردن.

ددان لێک خستن/didan lêk xistin: کتن، کتپ : کیڕەکیڕکردن بەددان.

ددان مرواری/didan mirwarî: نتـ: ددان ڕێکوپێک و سپی.

دڎان مڵە/diđan miľe: ئانتـ: ددان وەک ددانی مشک.

دڎان نیای پورە/diđan miyay pure: کتن:[ هـ] ددان پیادانان.  

دڎانۆ/diđan: نتـ:[ هـ] بەددانەوە.  

دڎانۆ زیای/diđano ziyay: کتن: ددان دەرهاتنەوە.

دڎانۆ زنیەی/diđano zinyey: نتـ: ددان دەرکردنەوە.

دڎانۆ کەرڎەی/diđano kerđey: کتپ:[ هـ] ددان دروست کردنەوە.

دڎانۆ هاڵ بییەی/diđao haľ bîyey: کتن:[ هـ] ددان ئاڵبوونەوە, دڎان هاڵۆ بی یەی.

دڎان وزتەی/diđan wiztey: کتن:[ هـ] ددان خستن.  

دڎان وستەی/diđan wistey: کتن:[ هـ] ددان خستن.                                                                         

دڎان ویرە گرتەی/diđan wîre girtey: کتن:[ هـ] ددان بەخۆداگرتن.  

ددان هاتن/didan hatin: کتن: ددان هاتنی منداڵ.[ ئینگـ : Dentition ].

دڎان هاڵ کەرڎەیۆ/diđano haľ kerđeyo: کتپ:[ هـ] ددان ئاڵکردنەوە, دڎان هاڵۆ کەرڎەی.

دڎان هۆر کێشتەی/diđan hor kêşitey: کتپ:[ هـ] ددان هەڵکێشان یان دەرهێنان.

دڎانینە/diđanîne: ئاکتـ:[ هـ] لەدداندا.

دڎانیوە/diđanîwe: ئاکتـ:[ هـ] بەددانەوە.

ددانیی/didanîy: نچ:[ ددان+ یی] 

1 – شێوەیی ددانی هەبێت.[ ئینگـ : dentary, dental, odento]{ کەمالنامە، ل، 588}.

2 – هەر تشتێک پەیوەندی بەددانەوە هەبێت.[ ئینگـ : dentiform]

          جۆرەکانی ددان                 

بەرخلێنە/berxilêne: نتـ:[ توێ][ بەر+ خلێنە] هەشت ددانن كە دەكەونە نێوان ددانی كەڵپ و خلێنە لە تاخمی ددانی مرۆڤدا چوار بە سەرەوە و چواریان بەڕووی خوارەوە لە ڕاست و چەپ.

بڕندە/biřnde: نتـ:[ توێ][بڕ( بڕین)+ ئندە] بڕننە، تیژ : چوار ددانە كەدووانە لەسەرەوەیە وەدووانی لە خوارەوەیە كەدەكەونە ئەملاو ئەولای ( بڕۆك)ـەوە.

بڕۆک/biřok: ن:[ توێ] ددانەكانی پێشەوەن چوارلەسەرەوە و چوار لەخوارەوە.

خرێ/xirê: نتـ:[ توێ] پاشەخرێ.[ ئینگـ : Biscuspid tooth]. 

خرێنە/xilêne: نتـ:[ توێ] 

خلێنە/xilěne: نتـ:[ توێ] 

ددانی پێشەوە/didanî pêşewe: نتـ:[ پز] ددانی بڕەر _ بڕندە، شیلە، کەڵپ.[ ئینگـ : Incisor ،Front tooth ].

ددانی پێشەخرێ/didanî pêşexirê: نتـ:[ پز] ددانی دوو نووك، کاکیلە. [ ئینگـ : Permolar tooth].

ددانی شه‌ویلگه‌ی/didanî şewîligey : نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Mandibular tooth]. 

ددانی کاکیلەی خوارەوە/didanî kakîley xarewe : نتـ:[ توێ] ددانی هاڕەڕ : چوار لە خوارەوە.[ ئینگـ : Mandibular tooth].

ددانی کاکیلەی سەرەوە/didanî kakîley serewe: نتـ:[ توێ] ددانی هاڕەڕ : چوار لەسەرەوە.[ ئینگـ : Maxillary tooth].

ددانی کەڵبە/didanî keľipe: نتـ:[ پز] ددانی ئاوەز، بەرازە.[ ئینگـ : Canine، Cuspid].

جومگەی کاکیلە/cumgey kakîle: نتـ:[ توێ] شەویلگە ئارگوشکێ (دوو دوون). بڕۆك (کە) ددانەپێشینان، ددانین براکوور( چوار لەسەرەوە و چوار لەخوارەوە). بڕەڕ ( ) کەڵپە ( )..[ ئینگـ :  Mandibular Arthral].

ددانی پانزدەساڵە/didanî panizde saľe: نتـ:[ پز] ددانی 15ساڵی.

ددانی دەستکرد/didanî destkird: نتـ:[ پز] ددانی تاقم، تاقمی ددان. [ ئینگـ : Denture].

ددانی دوانزە ساڵە/didanî diwanze saľe: نتـ:[ پز] ددانی 12 ساڵی.

ددانی شیری/didanî şîrî: ن:[ پز] ئەو ددانانەیە، کە لە تەمەنی 6، 7 ساڵی دەکەوێت.[ ئینگـ : Wisdon teeth ، Milk tooth ]

ددانی عەقڵ/didanî äeqiľ: نتـ:[ پز] ددانی ئاوەز، ددانی ئەقڵ، ددانی ژیری.[ ئینگـ : Wisdom tooth].

ددانی کون/didanî kun: نتـ:[ پز] ڕزیانی ددان. [ ئینگـ : Caries، [tooth decay.

ددانی گیرکردوو/didanî gîrkirdû: نتـ:[ پز][ ئینگـ : Impacted]

ددانی هەمیشەیی/didanî hemîŝeyî: نتـ:[ پز][ ئینگـ : Permanent tooth ] .

بێددان/bêdidan: ئان:[ توێ][ بێ+ ددان]

1 – دەم پووچ، کەلوش _ کەلوس. [ ئینگـ : Edentated ].

2 – کەسی کەم ددان بۆ تەوس و گاڵتە.

بێددانی/bêdidanî: نچ: دەم پووچی، کەلوسی _ کەلوشی.

پزیشکی ددان/pizîŝkî didan: نتـ:[ پز] پەزیشکی ددان، دوکتۆری ددان.[ ئینگـ : Dentistå].

تۆزی ددان پاککردنەوە/tozî didan pakkirdinewe: نتـ: [ ئینگـ : tooth powder, dentifrice].{ کەمالنامە، ل، 588}. 

توێکاری ددان/tokarî didan: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Dental Anatomy].

چارەسەری ددان/çareserî didan: نتـ:[ پز] نەخۆش بۆ پڕکردنەوەی ددان و دروستکردنی کیف بۆ ددان تیمار دەکرێت.[ ئینگـ : Conservative Dentistry].

دەزووی ددان/dezuwy didan: نتـ:[ پز][ ئینگـ : Dental floss].

دروستکردنی ددان/dirustkirdnî didan: نتـ:[ پز][ ئینگـ : Prosthodontics].

ڕاستکردنەوەی ددان/řastkirdnewey didan: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Orthodontics].

کەرەسەکانی ددان/keresekanî didan: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Dental Materials].

کەوتنی ددان/kewtinî didan: کتن:[ نخ][ ئینگـ : Loosening of the teeth، Periodontitis].

مینای ددان/mînay didan: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Enamel].

نەخۆشی و نەشتەرگەری دەوروبەری ددان/nexoŝî û neŝitergerî dewrûberî didan: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Periodontics].
 
نوشداری ددانی منداڵان/nuŝdarî didan mindaľen: نتـ:[ توێ][ نوشداری ددانی منداڵان][ ئینگـ : Pedodontics].

1 – بەشی تیشک : لەم بەشەدا خوێندکاران زانستی تیشک گرتن و بەکارهێنانی X – Ray بۆ ناسینەوەی نەخۆشییەکانی دەم و ددان و پوک فێر دەبن.

2 – بەشی نەخۆشییەکانی پوک : لەم بەشەدا پاکردنەوەی ددان و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی پوک و هەندێک نەشتەرگەری بچوک لە لایەن خوێندکارانەوە ئەنجام دەدرێن.

3 – بەشی ڕاستکردنەوەی ددان و پزیشکی ددانی منداڵان و ددان پارێزی : لەم بەشەدا ڕاستکردنەوەی ددان و چارەسەری ددانی منداڵان و چالاکی گەڕان بە قوتابخانەکاندا ئەنجام دەدرێت، بە مەبەستی ئامۆژگاری کردنی منداڵان و پێدانی ئامۆژگاری پزیشکی لە پێناو پاراستنی تەندروستی ددانی منداڵان.

4 – بەشی نەشتەرگەری دەم و ددان : کە لەم بەشەدا ددان دەرهێنان و نەشتەرگەری بچوكی وەک ( ڕێک کردنەوەی ئێسکی شەویلگەکان و دەرهێنانی ددان بە نەشتەرگەری و چەندین نەشتەرگەری بچوکی تر) ئەنجام دەدرێت.

.

.

________________________________

ددان ²/didan: ن:[ جێۆ][ ئینگـ : Jag ]{ زەویناسی، ل، 54}.

ئەکمی ددانەداری/ekmî didanedarî: ن:[ کەرەستە][ ئەکمی+ ددانەداری] جۆرێکە لە پێچ( بورغی) بەکاردێت بۆ بڕست گواستنەوە.[ ئینگـ : acme thread]

ددانەدار/didanedar: ن:[ کەرەستە][ ددان+ ئە+ دار] دداندار :  هەر جۆرە پێچ( بورغی)ێک ددانی پێوەبیت، بۆ نموونە : thread mill.

دداندار/didan: ئان:[ جێۆ][ ددان+ دار ][ ئینگـ : Jagged ]{ زەویناسی، ل، 54}.

ددان لەیەكچووەكان/didan leyekçûekan: نتـ:[ جێۆ] بەشێكن لە نەرمۆڵەكان كە دەناسرێن بەبوونی ددانی لەیەكچوو لە شوێنی جومگەدا.[ ئینگـ : Isodonts ]{ زەویناسی، ل، 52}.

ددان لەیەک نەچووەكان/didan leyek neçûekan: نتـ:[ جێۆ][ ددان+  لەیەک نەچووەكان] بەشێكن لە نەرمۆڵە دوو لەپكەییەكان كە ددانە كانیان لەڕووی شێوە و قەبارەوە جیاوازن.[ ئینگـ : Hetrodonts ]{ زەویناسی، ل، 43}.

.

.

.

.