منداڵدان/mindaľdan: ن:[ توێ][ منداڵ+ دان]
1 – ئاڤلدانگ، پزدان، پاور، پڕزانک، پزڵی، پزو، تۆلدان، چارۆکە، ڕەحم، زامار، زاماڵ، زێدان، زایەدان، کاردانک، گللک : ئەندامێکی سیستمی زاوزێی ڕەگەزی مێیینەی گواندارانە، کە تۆلی تێدا دەگۆرێت . منداڵدان لە هەرمێیەکی سەرەوخوار دەچێت کە لەناوەڕاستی ناوچەی لەگەن لەنێوان میزەڵدان و ڕێکتوومدا جێی گرتووە. منداڵدان لە تەنە و ملێک پێکدێت کەزێ لەناوەوە دەچێتە وە سەری. دیوارەکانی منداڵدان ئەستوور و ماسوولکەییە، لەڕاستیدا ئەم ماسوولکانە، بەهێزترین ماسوولکەی لەشی ژنە، کرژبوونە وەی ئەم ماسوولکانە لەکاتی زاندا دەبێتە هۆی ژانگرتن و لەدایکبوونی منداڵ( تۆل). کاتێ ژنێ سکی پڕ نییە، مناڵدانی نزیک 5.7 سم درێژ و 5 سم پانە و کێشی نزیک 35 گرەمە. بەڵام لە دووگیانیدا ئەم قەبارە و کێشە تاڕادەیەکی زۆر زیاددەکات.[ ئینگـ: Womb, Uteras]{ tendrustikurd}.
2 – پاشگر و پیشگرێکە لە زمانی کوردی وەک زمانی زانستی یان لاتینی بۆ زۆر دەستەواژە و زاراوەی زانستی.[ لا: hystero]
منداڵدان ئێشە/şemindaľdan ê: نتـ:[ نخ][ منداڵدان + ئێش+ ئە][ لا: hysterodynia].
منداڵدان بڕین/mindaľdan biřîn: نتـ:[ توێ][ منداڵدان + بڕین][ لا: hysterectomy ].
منداڵدان بین/mindaľdanbîn: نتـ:[ توێ][ منداڵدان + بین( بینین)] دووربینی منداڵدان[ لا: hysteroscope].
منداڵدان پێو/mindaľdan pêw: نتـ:[ توێ][ منداڵدان + پێو][ لا: hysterometer].
منداڵدان پێوان/mindaľdan: نتـ:[ توێ][ منداڵدان + پێوان][ لا: hesterometry].
منداڵدان دروونەوە/mindaľdan dirûnewe: نتـ:[ توێ][ منداڵدان + دروونەوە] منداڵدان دوورینەوە.[ لا: hysterorrhaphy].
منداڵدان دڕین/mindaľdan diřîn: نتـ:[ توێ][ منداڵدان + دڕین] منداڵدان هەڵدڕین.[ لا: hysterorrhexis].
منداڵدانزانی/mindaľdan: نتـ:[ توێ][ منداڵدان + زانی] زانستی منداڵدان.[ لا: hestrology]..
منداڵدان و گەرادان بڕین/mindaľdan û geradan biřîn: نتـ:[ توێ][ منداڵدان + و+ گەردان+ بڕین][ لا: hystero – oophorectomy].
منداڵدان هەڵدڕین/mindaľdan heľdiřîn: نتـ:[ توێ][ منداڵدان + هەڵدڕین] [ لا : hysterotomy].
بەرگی دەرەوەی منداڵدان/bergî derewey mindaľdan: نتـ:[ توێ][ بەرگی دەرەوەی+ منداڵدان][ ئینگـ: perimetrium].
پەردەی منداڵدان/perdey mindaľdan: نتـ:[ توێ][ پەردەی+ ی+ منداڵدان ][ لا: hysterolith].
تەنی منداڵدان/tenî mindaľdan: نتـ:[ توێ][ تەنی+ منداڵدان] بەشی دەرەی منداڵدان.[ لا: corpus uteri].
جووتە منداڵدان/cûte mindaľdan: نتـ:[ توێ] جووتە پزدان.[ گر:didelaphic]{ پەزیشکی، ل، 114}.
داکەوتنی منداڵدان/dakewtinî mindaľdan: نتـ:[ توێ] لە هەندێ ئافرەتی دووگیاندا ماسوولکە کانی ناوچەی حەوز، کشان و شل بوونەوە بە خۆوە دەبینن. ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی کە نەتوانن به باشى منداڵدان ڕابگرن. لهو بارهدا، منداڵدان بهرهو ناوچهى زێ دەڕواتە خوارهوه و دووگیانەکە خۆى به ئاسانى ههستى پێدهكات. دهشێت ئهم دۆخە له ههموو تهمهنێكدا ڕووبدات، بهڵام زياتر له ژنانى بهتهمهن و ئهوانهى زياتر له جارێ به سروشتى منداڵيان بووه، ڕوودهدات.
دەوری منداڵدان/dewirî mindaľdan: نتـ:[ توێ][ دەوری+ منداڵدان] [ ئینگـ : perihysteric].
دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان/dûgiyanî le derewey mindaľdan: نتـ:[ توێ]
زانستی منداڵدان/zanistî mindaľdan: ن:[ توێ][ زانستی + منداڵدان ] [ لا : hestrology].
شلەی نێو منداڵدان/šiley nêw mindaľdan: نتـ:[ توێ][ شلە+ ی+ نێو+ منداڵدان] [ ئینگـ : Amniotic fluid
شێرپەنجەی ملی منداڵدان/rpencey milî mindaľdanşê: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ مل+ ی+ منداڵدان] باوترین ئەو جۆرە شێرپەنجەی کە لە خانماندا هەن.[ ئینگـ :Cancer of the cervix (Cervix Cancer / Neoplasm malignant cervicis uteri)].
شێرپەنجەی منداڵدان/rpencey mindaľdanşê: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ منداڵدان][ ئینگـ : Cancer of the uterus (Endometrial / Neoplasm malignant corporis uteri)]
نەخۆشی منداڵدان/nexoşî mindaľdan: نتـ:[ نەخۆشی+ منداڵدان] [ لا : hysterophthy].
.
.
.
.